riklam

شنیار هونه‌ر گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان 09:31 AM - 2022-02-23

به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23-2-2022  شنیار هونه‌ر، ئه‌و ژنه‌ی كه‌ به‌وته‌ی خۆی له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه‌ سوتێنرا،گیانی له‌ده‌ستدا و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ پزیشكی دادی سلێمانییه‌ و به‌ڕێ ده‌كرێت بۆ قه‌زای سه‌یدسادق.

چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، له‌گه‌ڕه‌كی كوردساتی شاری سلێمانی، شنیار هونه‌ری ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه‌ له‌ دره‌نگانێكی شه‌ودا به‌هۆی ده‌مه‌ قاڵێوه‌ ده‌سوتێنرێت، پاش مانه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سوتاوی سلێمانی به‌یانی ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌ وته‌ی پۆلیسی سلێمانی مێردی شنیار ده‌ستگیركراوه‌، تاوه‌كو ئێستاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.
PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket