riklam

وەفدێكی ناوەندی سویدی یەكێتی سەردانی نوێنەرایەتی هەرێم دەكات

تاراوگە 12:19 PM - 2022-02-22

بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی شۆرش قادر وەك نوێنەری حوكومەتی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی سوید لە ڕۆژی 21-2-2022، وەفدێكی ناوەندی سویدی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كەپێكهاتبوون لە پەیمان حەمەتاتە لێپرسراوی ناوەندی سویدی یەكێتی و فەرهەنگ شێخ محەمەد لێپرسراوی پەیوەندییەكانی و مەهدی شوانی لێپرسراوی رێكخراوەكان دیموكراتییەكان، سەردانی مەكتەبی نوێنەرایەتی حوكومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری ستۆكهۆڵم پایتەختی وڵاتی سوید كرد و لەلایەن شۆڕش قادرەوە پێشوازیان لێكرا.

لەو سەردانەدا هاوكات سیاسەتمەداری كورد و ئەندامی دەستەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئامادەبوو، لەوسەردانەدا  وەفدێكی ناوەندی سویدی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان پیرۆزبایی دووبارە دەستبەكاربوونی شۆڕس قادر وەك نوێنەری حوكومەتی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی سوید و دووپاتكردنەوە هاوكاری كردنی سەرجەم ئۆرگانەكان و رێكخستنەكانی یەكێتی لە وڵاتی سوید لەگەڵ نوێنەرایەتی حوكومەتی هەرێم لە سوید، باسلەوەكرا زەمینەیەكی لەبارتر و فۆرمێكی تازەتر بدۆزرێتەوە هەتا بتوانن هەموو كوردستانی یەك چۆن نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم بەهی خۆی دەزانێت هاوكاتیش نوێنەرایەتی هەموو كوردستانییەك بە هی خۆی بزانێت، هەروەك چۆن پێشتر دەرگای لەڕوی كوردستانی یانی خۆی ئاواڵاكردووە بەهەمان شێوە هەمیشە لەخزمەتی كورد و كوردستانی یاندابێت.

شۆڕش قادر نوێنەری حوكومەتی هەرێمی كوردستان لە سوید وێرای سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو سەردانەی دەربڕی هاوكات بەڵێنیدا چ لەپێشتر و چ دواتر هەمیشە پشت و پەنای كوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی سوید دەبێت و هاوكات وەك پردێك دەبێت لە نێوان حوكومەتی سوید و حوكومەتی هەرێمی كوردستان.

PUKmedia فەلاح ئەحمەد رەشید – سوید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket