riklam

سلێمانی..مه‌راسیمی بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان 12:12 PM - 2022-02-08

له‌شاری سلێمانی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت -CDO مه‌راسیمی بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی توندوتیژی كوشتن به‌بیانووی شه‌ره‌ف له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئه‌نجامدا.

مه‌راسیمه‌كه‌ به‌وه‌ستانی ساتێك بۆ گیانی ئه‌و ژنانه‌ی كه‌ به‌پاساوی شه‌ره‌ف گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

دواتر ڕێواس فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: كوشتنی ژن به‌ پاساوی شه‌ره‌ف، مانای زۆر هه‌ڵده‌گرێت، ئێمه‌ وه‌ك هه‌رێمی كوردستان پشكمان به‌رده‌كه‌وێت كه‌ ژن كوژین.

وتیشی: مام جه‌لال كاری ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی دیارده‌ی ژن كوشتن له‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌مێنێت و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌رۆك هۆزو عه‌شیره‌ته‌كان كۆده‌بوویه‌وه‌ كاری ده‌كرد بۆ چاره‌سه‌ر كردنی سه‌رجه‌م گرفته‌كان.

سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌شی وت: ئێمه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان زیاتر له‌جاران به‌نووسراوی ڕه‌سمی ناردوومانه‌ بۆ ڕێكخراوه‌كانی ژنان وتومانه‌ تا ئێمه‌له‌وێن چیتان هه‌یه‌ بۆ گۆڕینی یاساكه‌ بۆمان بنێرن، به‌ڵام تائێستا هیچیان بۆ نه‌ناردووین. 

ڕێواس فایه‌ق داواشی له‌ دادگا و پۆلیس كرد كه‌ بوونی جۆره‌ توندوتیژیه‌ك به‌ جدی وه‌ربگیرێت و كاری ته‌واوی له‌سه‌ر بكرێت، هه‌روه‌ها كاربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكرێت تاوه‌كو دیاره‌كانی كوشتن به‌پاساوی شه‌ره‌ف نه‌مێنێت، ناشبێت بكوژه‌كان داڵده‌بده‌ن.

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی ژنان له‌سلێمانی به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو له‌سنوری پارێزگای سلێمانی 7 ژن و كچ كوژراون و بكوژانیش سه‌رجه‌میان ده‌ستگیر كراون.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌رده‌وام كارده‌كه‌ن تاوه‌كو حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی دژی ژنان له‌ دادگاكان یه‌كلای بكرێته‌وه‌ هه‌روه‌ها دڵنیای دایه‌ هاوڵاتیان كه‌ كارده‌كه‌ن بۆ پاراستنی ئه‌و ژنانه‌ی كه‌ توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت. 

PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی


وێنه‌/ شاد ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket