}

هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی ده‌درێت

کوردستان 10:53 AM - 2022-02-03

كۆنفرانسێك له‌باره‌ی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی كردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت

له‌شاری سلێمانی ناوه‌ندی كاروباری یاسایی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، كۆنفرانسێكی له‌باره‌ی یاسای قه‌ده‌غه‌كردن و خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به‌ڕ‌ێوه‌چوو.

له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا زۆر به‌ وردی باس له‌وكێشه‌و گرفتانه‌ كرا كه‌ له‌ڕ‌ێی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی كردنه‌وه‌ دروست ده‌بن و ڕ‌وبه‌رووی هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت ژنان و كچان ده‌بێته‌وه‌.

باس له‌و یاسایه‌ش كرا، كه‌ڕ‌ۆڵی ده‌بینێت له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان له‌دوای 14 ساڵ له‌جێبه‌جێكردنی.

شاره‌زایانیش ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كرد، پێویسته‌ كاربكرێت تاوه‌كو تاوانه‌كانی ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان نه‌مێنێت یاخود هیچ نه‌بێت كه‌م بكرێته‌وه‌.

PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی

فۆتۆ: شاد ئیبراهیم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket