riklam

نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەرچاو تۆمار دەکات

جیهان 09:13 AM - 2022-01-28

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکرد و نرخی بەرمیلێک گەیشتە نزیکەی 91 دۆلار.

بەگوێرەی مامەڵەکای ئەمڕۆی بازاڕی وزە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بۆ گرێبەستە دواخراوەکانی مانگی ئازاری داھاتووە، گەیشتە 90 دۆلار و 59 سەنت.

ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی خۆرئاوای تەکساس گەیشتە 88 دۆلار و 9 سەنت.

ئاژانسی ھەواڵی بلومبرێگ  بڵاویکردەوە، ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کەمبوونەوەی بڕی خستنەڕووی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی وزەدا.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket