}

بۆ ده‌بێت پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ یه‌كێتی بێت ؟

کوردستان 07:44 PM - 2022-01-26

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی ئیستحقاق و رێككه‌وتنی سیاسیی نێوان یه‌كێتی و پارتی، یه‌كێتی ده‌بێت پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم یان سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم یان پۆستی سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرێت، كه‌ پێشتر له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كێتی و پارتی رێككه‌وتبوون و له‌ئێستاشدا پێویسته‌ یه‌كێتی ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێته‌وه‌، چونكه‌ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم هه‌ر لای پارتییه‌.

 له‌تیف نێروه‌یی ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: یه‌كێتی له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه‌ یه‌كڕیزی ماڵی كورد پارێزراوبێت و ئه‌وه‌ی كه‌ ماڵی كوردی په‌ت كردوه‌ پارتییه‌ نه‌ك یه‌كێتی، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی یه‌كێتی هه‌موو كات ویستوویه‌تی كورد به‌یه‌ك ده‌نگ بچێته‌ به‌غداو داوای مافه‌كانی گه‌لی كورد بكرێت.

 وتیشی: له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا پارتی به‌بێ یه‌كێتی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عیراق كردو ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ پارتی درزی خستوه‌ته‌ ناو ماڵی كورده‌وه‌و ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پارتی له‌به‌غدا شه‌ڕی حزب ده‌كات نه‌ك یه‌ك ده‌نگی ماڵی كوردو مافه‌كانی گه‌لی كورد.

بۆ ده‌بێت پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ یه‌كێتی بێت ؟
نێروه‌یی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌موو كات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لای پارتی بووه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌مووكاتیش پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ یه‌كێتی بێت، هه‌روه‌ها ئه‌زموونی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ یه‌كێتی، ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه‌ كه‌ لایه‌نه‌كانی عیراقیش ئه‌وه‌یان ده‌وێت و رازین به‌سیاسه‌تی یه‌كێتی و كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی له‌هه‌موو بارودۆخه‌كاندا.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت بۆ كوردبێت، له‌ناو كوردیشدا ده‌بێت بۆ یه‌كێتی بێت، چونكه‌ له‌پۆستی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌، كه‌ بریتییه‌ له‌پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم و پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت یه‌كێك له‌و پۆستانه‌ بۆ یه‌كێتی بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی حزبی دووه‌مه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌ئیستحقاقی خۆی ده‌زانێت كه‌ یه‌كێك له‌و پۆستانه‌ وه‌ربگرێت، كه‌ به‌پێی رێككه‌وتنی سیاسی یه‌كێتی و پارتی، پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراقی وه‌رگرتووه‌و به‌مافی خۆشی ده‌زانێت له‌ئێستاشدا وه‌ریبگرێته‌وه‌.

ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌، كه‌ جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه‌ له‌نێوان كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی و كاندیده‌كه‌ی پارتی و كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی كه‌ هه‌ڤاڵ د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح-ه‌ هیچ دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر نیه‌و دوای چوارساڵ له‌به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پۆسته‌ كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ سیاییه‌كانی هه‌رێم و عیراق په‌سه‌نده‌وه‌و جێی گرنگییه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket