riklam

گەنجانی سەیدسادق لەئاوی نیمچە بەستوودا مەلە دەكەن

هەمەڕەنگ 10:26 PM - 2022-01-25

گەنجانی سەیدسادق بە مەبەستی مەلەكردن، روو لەئاوی نیمچە بەستووی سەرای سومحان ئاغا دەكەن.

نەجمەدین نەسرەدین راهێنەری مەلەوانی یانەی سەیدسادق  بە PUKmedia ی راگەیاند: لە ئێستادا كەبەفرێكی زۆر لەقەزاكە باریوە، بەمەبەستی بەسەربردنی كاتێكی خۆش و مەلەكردن، روو لەئاوی سەرای سومحان ئاغا دەكەین بۆ مەلەكردن.

وتیشی:  مەلەكردن  لەكاتی سەرمادا سودی جەستەی و تەندروستی هەیە، وە خڕۆكە سوورەكانی خوێن چالاك و بەهێزتر دەكات، هەرچەندە پلەی  گەرمی دەوربەری گۆماوەكە بۆ خوار سفری سەدی دابەزیوە،  بەڵام گەنجان و وەرزشكارانی قەزاكە رۆژانە مەلەی تێدا دەكەن.

PUKmedia محەمەد عەبدولرەحمان-شارەزوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket