سه‌عاتی ده‌ست پێویستییه یان جوانكارییه ؟
هەمەڕەنگ 03:21 PM - 2021-12-29
سه‌عات به‌یه‌كێك له پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی مرۆڤ داده‌ندرێت بۆ زانینی ساته‌كانی ژیانی رێكخستنی ئیشوكاره‌كانی، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتیش چه‌ندین جۆر‌و شێوازی سه‌عات ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام گرنگیه‌كه‌ی له‌ده‌ستنه‌داوه، به‌و پێیه‌ی ئامێره‌كه په‌یوه‌ندی به‌كاته‌وه هه‌یه، تا سه‌رده‌می ئێستا كه به‌سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیا ناسراوه، ده‌بینین جگه له‌سه‌عاتی ده‌ستی پێشوو، له‌زۆربه‌ی ئامێره‌كانی دیكه به‌دی ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و ئۆتۆمبێل وته‌نانه‌ت تلفیزیۆن و شوێنه گشتیه‌كانیش بوونی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هێشتا سه‌عاتی ده‌ستی وه‌ك ئامێری سه‌ره‌كی بۆ زانینی كاته‌كانیان به‌كارده‌هێنن و نه‌یانتوانیوه ده‌ستبه‌رداری بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ندێكی دیكه له كوڕان و كچان وه‌ك كه‌رسته‌یه‌كی جوانكاری و رێكخستنی له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگه‌كانی به‌كاری ده‌هێنن.
ئومێد مه‌حه‌مه‌د وه‌ك فرۆشیارێكی سه‌عات له‌شاری هه‌ولێر به PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه هه‌ست ده‌كه‌ین سه‌رده‌می به كارهێنانی سه‌عاتی ده‌ستی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و كوڕان و گه‌نجان به‌كاری ده‌هێنن، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مۆبایل سه‌عاتی تێدایه، ره‌نگه بۆ زانینی كاته‌كان پێویستی به سه‌عاته‌كه نه‌بێت، به‌ڵكو وه‌ك حه‌زو و ئاره‌زوو و جوانكاری به‌كاری ده‌هێنێت.
وتیشی: بازاڕی كڕین و فرۆشتی سه‌عات هاوشێوه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی تر له‌گه‌ڵ بارودۆخی خه‌ڵك و دواكه‌وتنی مووچه و هه‌واڵه سیاسیه‌كان كه‌م و زیاد ده‌بێت، به‌ڵام رۆژانه خه‌ڵكی داواكاریان له‌سه‌ر سه‌عات هه‌یه ، به‌تایبه‌تی له بۆنه‌كان و رۆژه تایبه‌ته‌كان.
مسته‌فا كه‌ریم وه‌ك فرۆشیارێك و وه‌ستایه‌كی دوكانی چاككردنه‌وه‌ی سه‌عاتی ده‌ستی له شاری هه‌ولێر به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌كاتی ئێستا جۆره‌كانی سه‌عاتی ده‌ستی زۆر زیادیكردووه، كه زیاتر له‌وڵاتی چین و ژاپۆن و سویسڕا و توركی و ئیمارات هاورده ده‌كرێن، به‌شی زۆری ئه‌و كۆمانیانه‌ی سه‌عاتی ده‌ستی به‌رهه‌م ده‌هێنن وڵاتی چینه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش جۆره باش و گران به‌هاكه‌ی بۆ وڵاتی سویسرا ده‌گه‌رێته‌وه، جۆره ئاساییه‌كه‌شی له‌وڵاتی ژاپۆن به‌رهه‌مدێت.
له‌باره‌ی ئاستی داواكاری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ سه‌عاتی ده‌ستی وتی: به‌ڵی فرۆشتنی سه‌عات به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاسته‌كه‌ی كه‌متره له‌پێشوو، به‌ڵام پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا و بوونی سه‌عات له ناو ئامێره‌كانی دیكه وه‌ك مۆبایل و ئۆتۆمبێك و كۆمپیوته‌ر نه‌بۆته هۆی له‌ناوچوونی سه‌عاتی ده‌ست و وازهێنانی مرۆڤ له‌و ئامێره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: سه‌باره‌ت به نرخه‌كان ئه‌وا له یه‌ك دۆلار ده‌ست پێده‌كات تا هه‌زاران دۆلار، پێكهاته‌ی هه‌ندێك له‌و سه‌عاتانه‌ش له زێڕ و هه‌ندێكی دیكه‌یان له ئه‌ڵماس دروستكراون، بۆیه نرخی ئه‌وانه زۆر به‌رزه و كڕیاری تایبه‌تی هه‌یه.
عه‌لی هاشم فرۆشیارێكی دیكه‌ی سه‌عاتی ده‌ستیه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌رچی پێشتر سه‌عاتی ده‌ستی بۆ مه‌به‌ستی زانین و چاودێریكردنی كات به‌كار ده‌هێندرا، ئه‌وا ئه‌مرۆِ سه‌رده‌مه‌كه‌ی گۆڕاوه، چونكه به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا سه‌عات له‌ناو مۆبایل و ئۆتۆمبێل و شوێنه گشتیه‌كان هه‌یه، بۆیه ئێستا بۆ زانینی ساته‌كان سه‌یر ناكرێت.
پێشیوابوو: زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌م سه‌رده‌مه سه‌عاتی ده‌ستی به‌كارده‌هێنن حه‌زوو ئاره‌زووه، له‌هه‌مانكات بۆ مه‌به‌ستی جوانكاری و له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگ رێكی ده‌خات، به‌شی زۆری ئه‌وانه‌شی داوای سه‌عاتی ده‌ستی ده‌كه‌ن توێژی گه‌نجان، هاوكات ره‌گه‌زی كوڕان زیاتر له كچان داوای سه‌عاتی ده‌ستی ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د حاجی كاسبكارێكی دیكه‌ی سه‌عاتی ده‌ستیه له‌باره‌ی نه‌مانی باوی ئه‌و ئامێره له‌لای مرۆڤ ده‌ڵێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌عات به‌گشتی و سه‌عاتی ده‌ستی مێژویه‌كی كۆنی هه‌یه خه‌ڵكی وه‌ك كه‌لتورێك سه‌یری ده‌كه‌ن و حه‌زده‌كه‌ن به‌رده‌وام به‌كاری بهێنن، زۆر كه‌سیش وه‌ك دیاری پێشكه‌شی كه‌سێكی دیكه‌ی ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه هێشتا به‌های سه‌عاتی ده‌ستی ماوه و له‌لایه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌نرخه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: راسته‌ی خه‌ڵكی زۆر پێویستیان به‌سه‌عاتی ده‌ستی نه‌ماوه بۆ زانینی كات، به‌ڵام به‌هۆی پێشكه‌وتنی كۆمپانیاكانی دروستكردنی سه‌عات و زۆری جۆره‌كانی، وایكردوه گه‌نجان حه‌زبه به‌كارهێنانی بكه‌ن، زۆرجار به كارهێنه‌ران سه‌عاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ قایشی پانتۆڵه‌كه‌ی و ره‌نگی مۆبایل و ئه‌نگوستیله‌كه‌ی ده‌ستی ده‌یگونجێنێ.
له‌كاتی كڕینی سه‌عاتی ده‌ستی له یه‌كێك له دوكانه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌هزاد خالید ته‌مه‌ن بیست و نۆساڵ له‌باره‌ی هۆكاری به‌كارهێنانی سه‌عاتی ده‌ستی وتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر له منداڵیه‌وه فێربومه سه‌عات له ده‌ست بكه‌م، ئێستاش ناتوانم ده‌ست به‌رداری بم، به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه ده‌بینین زوو زوو مۆدیلی تازه‌ی سه‌عات دێت و به‌جوانترین شێوه دروست ده‌كرێت، ئه‌وه واده‌كات حه‌زمان زیاتر بۆ سه‌عاتی ده‌ستی بچێت.
وتیشی: هه‌ندێك له سه‌عاته‌كان جوانن له‌هه‌مان كات نرخه‌كانیان هه‌رزانه‌ن، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه ئه‌و جۆره سه‌عاتانه كۆپی كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رزانه و ده‌گونجی له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگه‌مان من حه‌زده‌كه‌ن بیكڕم، ئه‌وه‌ش زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر گیرفانم ناكات، به‌تایبه‌تی نرخی هه‌ندێك له‌وانه ده‌گاته پازده بۆ بیست هه‌زار دینار.
هه‌ژار موخلیس به‌كارهێنه‌رێكی دیكه‌ی سه‌عاتی ده‌ستیه ده‌ڵێت: راسته هه‌مومان مۆبایلمان پێیه، به‌ڵام له‌لای خۆم بۆ زانینی كاته‌كان زیاتر سه‌عاتی ده‌ستی به‌كار ده‌هێنم، چونكه زۆرجار مۆبایل له‌ناو گیرفانمدایه یان له شه‌حن دامناوه ، بۆیه ئێستاش سه‌عاتی ده‌ستی به پێویست ده‌زانم و پێموایه سه‌رده‌مه‌كه‌ی به‌سه‌ر نه‌چووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌كارهێنانی سه‌عاتی ده‌ستی جوانیه‌كی تایبه‌ت به مرۆڤ ده‌به‌خشێ، هه‌روه‌ها كاتێك سه‌عاتێك به نرخێكی زۆر ده‌كڕیت ئه‌وا هه‌ست ده‌كه‌ی هاوشێوه‌ی مۆبایله‌كه‌ت ئامێرێكی دیكه‌ی گرانبه‌هات هه‌یه، زۆرجاریش له كاتی پێویستی ئه‌گه‌ر به پاره‌یه‌كی كه‌متریش بێت ده‌یفرۆشیه‌وه بۆ كاتی پێویست سوودی لێوه‌رده‌گرێیت.
PUKmedia ئا / سه‌باح شكور / هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
كاره‌بای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
10:20 AM - 2025-11-17
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ركی ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی به‌رده‌وامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان هه‌یه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

