قەرەبووی جیابونەوەی هاوسەریان 730 ملیۆن دۆلارە
هەمەڕەنگ 06:20 PM - 2021-12-21
دادگای باڵا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بڕیاریدا كە شێخ محەمەد ئال مەكتومی حاكمی دوبەی بڕی 554 ملیۆن جونەی ئیستەرلینی (پاوەن) كە دەكاتە 733 ملیۆن دۆلار بداتە شازادە هەیا بن حسێنی هاوسەری پێشووی و دوو منداڵەكەی لەبەرامبەر جیابوونەوەیان و ئەوەش لەمێژووی یاسایی بەریتانیادا بەگەورەترین قەرەبووی حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەری دادەنرێت.
هەر بەپێی بڕیارەكەی دادگای بەریتانیا، كە لەلایەن دادوەر فلیپ مۆرەوە دەركراوە، دەبێت حاكمی دوبەی گەرەنتی پاراستنی ژیانی هەتاهەتایی هاوسەری پێشوویی و دوو منداڵەكەی بكات و هیچ مەترسیەك لەسەر ژیانیان دروستنەبێت و زیانیان پێنەگات.
هەر بەپێی بڕیارەكە، دەبێت محەمەد بن راشد ئال مەكتوم لەماوەی سێ مانگدا بەیەكجار بڕی 251 ملیۆن و 500 هەزارو پاوەن بداتە شازادە هەیا بن حسێن لەبەرامبەر نوێكردنەوەی كۆشكەكەی لەبەریتانیا، هەروەها بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو شایستە داراییانەی وەك زێرو خشڵ و ئەسپانەی هەیبوە لەگەڵ تێچووی ئاسایشی داهاتووی.
دادگاكە داواشیكردوە كە محەمەد بن راشد ئال مەكتوم حاكمی دوبەی كە هاوكات سەرۆك وەزیران و جێگری سەرۆكی شانشینی یەكگرتوی ئیماراتیشە بڕی 3 ملیۆن پاوەن بۆ خوێندنی مناڵەكانی كە هەریەك لە جەلیلەی تەمەن 14 ساڵ و زایدی تەمەن 9 ساڵ بدات و ساڵانەش 11 ملیۆن و 200 هەزار پاوەن بۆ پێگەیاندنی متاڵەكانی تا تەمەنی پێگەیشتن تەرخان بكات.
لەكۆتایی پرۆسەی دادگاییەكەشدا كە 7 سەعاتی خایاندوە، هەیا بن حسێنی 47 ساڵ هاوسەری پێشووی حاكمی دوبەی رایگەیاندوە: ئەگەر ئەو بڕە پارە گەورەیەی دادگا بڕیاریداوە بەیەكجار پێیبدرێت ژیانێكی شایستە بۆ خۆیی و مناڵەكانی دابین دەكات.
شازادە هەیا بن حسێن گەنجترین هاوسەری شێخ محەمەد بن راشید ئال مەكتومی حاكمی دوبەیی و سەرۆك وەزیرانی میرنشینی عەرەبی یەكگرتوو بووە، ساڵی 2019 لەگەڵ منداڵەكانی لە دوبەیەوە بۆ بەریتانیا هەڵهاتو و رایگەیاندبوو كە مەترسی لەسەر ژیانی خۆیی و منداڵەكانی هەیە.
PUKmedia ئەركان شاوازی
سەرچاوە Reuters
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
06:07 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
فراکسیۆنی یەکێتی داوای قەرەبووی زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات
11:55 AM - 2024-05-10
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
09:06 AM - 2024-05-10
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی ئەمریکا: پەکخستنی هەڵبژاردن هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
08:59 PM - 2024-05-09
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
04:33 PM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆکی یەکێتی بۆ شێخ میقداد
پرسەنامە 07:56 PM - 2024-05-09 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچی دوایی خاتوو زەینەب
پرسەنامە 06:12 PM - 2024-05-09 -
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
کوردستان 06:07 PM - 2024-05-09 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ شێخ میقداد
پرسەنامە 04:49 PM - 2024-05-09 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ شێخ میقداد
پرسەنامە 04:43 PM - 2024-05-09 -
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
کوردستان 04:33 PM - 2024-05-09 -
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
کوردستان 03:31 PM - 2024-05-09 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 03:02 PM - 2024-05-09