}

ژانری ڕۆژنامه‌نووسی به‌دواداچوونی ڕۆژنامه‌نووسی

بیروڕا 02:18 PM - 2021-12-13

ژانری ڕۆژنامه‌نووسی
به‌دواداچوونی ڕۆژنامه‌نووسی
د.پاڤێ جه‌میل ئه‌حمه‌د
به‌دواداچوونی ڕۆژنامه‌نووسی داده‌نرێت به‌یه‌كێك له‌ گرنگترین ژانره‌كانی ڕۆژنامه‌نووسی سه‌رده‌می نوێ، ئه‌ركی به‌دواداچون و چاره‌سه‌ری بابه‌ته‌ گرنگه‌كان و كێشه‌ گه‌وره‌كانه‌ كه‌ پێشووتر ڕوویانداوه‌ یاخود له‌ ئێستادا ڕوویانداوه‌، پشت ده‌به‌ستێت به‌ شرۆڤه‌كردن و شیكاركردن، له‌ هه‌مانكاتدا پێدانی ده‌رئه‌نجامی گونجاو و واقعی،  شێوازی كاركردن له‌م ژانره‌ نزیكه‌ له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی به‌شێوازه‌ گشتییه‌كه‌ی كه‌له‌  ڕا و به‌ڵگه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه‌ و ده‌یانخاته‌ ڕوو، ڕای گشتی و كۆ هه‌یه‌ له‌لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه‌ كه‌ به‌دواداچوونی ڕۆژنامه‌نووسی جۆرێكی گرنگه‌ و په‌سه‌نده‌ كه‌ له‌ توانایدا هه‌یه‌ بابه‌ته‌كان شیبكاته‌وه‌ و بگات به‌ڕاستی و درووستی هه‌روه‌ها بۆ سه‌رنج ڕاكێشانی وه‌رگر و دروستكردنی بایه‌خداری و كاریگه‌ری له‌سه‌ریان له‌ ڕێگه‌ی ته‌فسیركردن و شرۆڤه‌كردنه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ بابه‌تی به‌دواداچونه‌كه‌ ئاڵۆز و جیاواز بێت به‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئاله‌نگاری  له‌نگه‌ره‌كانی دێته‌ به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌، هه‌روه‌ها جه‌خت خستنه‌ سه‌ر لایه‌نه‌ شاراوه‌ و نادیاره‌كانی و گه‌یشتن به‌ ده‌رئه‌نجام، له‌ پێناو به‌دواداچوونی بابه‌تێك كه‌ هه‌واڵی بێت یاخود ته‌رفیهی یان ئاڕاسته‌كردن بێت.
ڕێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی به‌دواداچوون:
بۆ ده‌ستكردن به‌ دواداچوونێكی ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ركه‌وتوو چوارچێوه‌دانان بۆ بیرۆكه‌ و ئایدیا كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی وورد، به‌جۆرێك گونجاوبێت له‌گه‌ڵ شوێن و كات و گرنگ بێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌، دانانی پلانێكی گونجاو و خوێندنه‌وه‌بۆكراو بۆ جێبه‌جێكردن و چاره‌سه‌ركردنی، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیكردن به‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ بابه‌ته‌كه‌ یان ئاگادارن به‌ بابه‌ته‌كه‌ یان جێگه‌ی بایه‌خیانه‌، هه‌روه‌ها به‌هه‌ندوه‌رگرتنی ڕای كه‌سانی شاره‌زا و لێپرسراوان و پسپۆر به‌ بابه‌ته‌كه‌، گرنگترین خاڵ به‌هه‌ند وه‌رگرتنی سیاسه‌تی كه‌ناڵی كه‌ كاریتێدا ده‌كرێت، هه‌روه‌ها تێپه‌ڕاندنی ئه‌و زه‌حمه‌تی و به‌ربه‌ستانه‌ی دێنه‌ ڕێگای به‌ده‌ستهێنانی به‌ دواداچوونه‌كه‌.

هه‌نگاوه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی به‌دواداچوونی ڕۆژنامه‌نووسی یه‌كه‌ بریتییه‌ له‌:
1-ده‌ستنیشانكردنی بیرۆكه‌ی به‌دواداچوونه‌كه‌: پێویسته‌ بابه‌تی به‌دواداچوونه‌كه‌ گۆڕانكاری و ڕووداوو كێشه‌ یاخود ئه‌و دیاردانه‌ بێت كه‌ ڕوویانداوه‌ په‌یوه‌ندی به‌و ڕووداو و بابه‌تانه‌وه‌ هه‌بێت كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كۆمه‌ڵگه‌وه‌ هه‌یه‌ و سه‌رقاڵی كردوون، هه‌روه‌ها ده‌بێت بابه‌تێكی به‌دواداچوونی نوێ بێت، گرنگ بێت و توانای ڕاكێشانی وه‌رگری هه‌بێت.
2-كۆكردنه‌وه‌یبابه‌ته‌ سه‌ره‌تاییه‌كان: كه‌ ده‌كرێت به‌ده‌ستبێت له‌ ڕێگه‌ی ئه‌رشیفی زانیاری له‌ ڕۆژنامه‌ یان په‌ڕتووك، ...هتد.
3-جێبه‌جێكردنی به‌دواداچوون: ده‌ستپێده‌كات كاتێك كه‌ ڕۆژنامه‌نووسی به‌دواداچوون هه‌نگاوه‌كانی ده‌نێت، بۆ گه‌ڕان و لێتوێژینه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌، كه‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م لای ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ده‌ست دێت كه‌له‌ بابه‌ته‌كه‌دان یان په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی پێیانه‌وه‌ هه‌یه‌.
داڕشتنی نووسینی به‌دواداچوونی ڕۆژنامه‌نووسی:
1-پێشه‌كی: له‌ پێشه‌كی دا پێویسته‌ داڕشتنه‌كه‌ی به‌هێزبێت، ماناداربێت، سه‌رنجڕاكێش بێت، كه‌ جیاوازه‌ له‌ بابه‌تێك بۆ بابه‌تێكی تر له‌ ڕووی ناوه‌ڕۆك و شێواز و پێشكه‌شكردنێكی چڕ و پوخت له‌سه‌ر كێشه‌كه‌.
2-خستنه‌ ڕووی شیكاریكردن: به‌و مانایه‌ی خستنه‌ ڕووی ڕاستیه‌كان به‌ ڕێگایه‌كی مه‌نهه‌جی و مه‌نتقی، و باوه‌ڕپێهێنراو به‌جۆرێك وه‌رگر ئاڕاسته‌ بكات بۆ به‌دواداچوونی وورده‌كاری بابه‌ته‌كه‌.
3-ده‌رئه‌نجامه‌كان: پێویسته‌ بابه‌ته‌كه‌ وێنابكات و ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست ده‌رخستنی لایه‌نه‌كانی هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ربخاته‌ ڕوو خوێنه‌ر به‌جێ نه‌هێڵێت به‌ گومان و پرسیاره‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان بداته‌وه‌.
4-كۆتایی: پێویسته‌ به‌ شێوازێكی پوخت و كورت، ئامانجه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی بپێكێت له‌ ده‌رخستنی و به‌دواداچوون.

گرنگترین ناونیشانه‌كانی به‌دواداچوونی ڕۆژنامه‌نووسی:
ناونیشان گرنگترین به‌شی به‌دواداچوونه‌ كه‌ گونجاوبێت له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌، ئه‌و كاراكته‌رانه‌ی كه‌ هه‌ن له‌ناو بابه‌ته‌كه‌ و په‌یوه‌ست بێت به‌ ئامانجی تایبه‌تی به‌دواداچونه‌كه‌، پاشان گرنگترین خاڵ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕوون و كورت و سه‌ره‌نج ڕاكێش بێت، له‌وناونیشانانه‌ش:
1-ناونیشانی ده‌رخه‌ر(دالی):شێوازێكی هه‌واڵی هه‌یه‌ به‌ شێوازێكی ڕوون ده‌رخه‌ری ناوه‌ڕۆكی به‌دواداچوون به‌ شێوازێكی ڕوون و پوخت.
2-ناونیشانی خۆڕسكی: ئه‌و ناونیشانه‌یه‌ كه‌له‌سه‌ر ئه‌ساسی هه‌ڵبژاردن، یان له‌ لایه‌نێكی دیایكراو یان بیرۆكه‌یه‌كی دیاریكراو یان مه‌وقفێكی دیاریكراو كه‌ وه‌رگر ڕابكێشێت.
3-ناونیشانی ڕوونكراوه‌: ناونیشانێكی ڕاشكاو و هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی به‌دواداچوونه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌ و ده‌ری ده‌خات.
4-ناونیشانی وه‌سفی:ئه‌و ناونیشانانه‌یه‌ كه‌له‌ هه‌وڵدایه‌ به‌رجه‌سته‌ی بیرۆكه‌ یان دیارده‌كه‌ بكات، بۆنمونه‌ (بارانه‌ به‌خوڕه‌كه‌ شه‌قامه‌كانی پایته‌ختی وه‌ك دورگه‌یه‌كی داخراو لێكردوه‌).
5-ناونیشانی پرسیاری:ئه‌و ناونیشانه‌یه‌ كه‌له‌ فۆڕمی پرسیاریدا داده‌ڕێژرێت، بۆنمونه‌ (چۆن بازرگانی به‌ مرۆڤه‌وه‌ ده‌كرێت؟)
6-ناونیشانی وه‌رگیراو: ئه‌و جۆره‌ له‌ ناونیشان وه‌رگیراوه‌ له‌ نوسینێك یان بابه‌تێك.
7-ناونیشانی ڕاسته‌وخۆ:به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ئاڕاسته‌ی وه‌رگر ده‌كرێت.
قاڵبه‌كانی داڕشتنی به‌دواداچوونی ڕۆژنامه‌نووسی:
1-هه‌ڕه‌می یه‌كسان(ناوه‌ند) یان بابه‌تی:به‌شێوازێك ده‌ستپێده‌كات به‌ گرنگترین و كه‌مترین كاریگه‌ری به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كسان.
2-هه‌ڕه‌می ناوه‌ندی به‌ شێوازی وه‌سفی:به‌ومانایه‌ی وه‌سفی ڕووداوه‌كه‌ ده‌كات له‌ ڕووی كات و شوێنه‌وه‌ پاشان وه‌سفی شێوازی ڕووداوه‌كه‌.
3-هه‌ڕه‌می ناوه‌ندی به‌ شێوازی چیرۆك:زیاتر به‌كارده‌هێنرێت له‌ ڕوودانی حاڵه‌تی تاواندا.
4-هه‌ڕه‌می قاڵبی گێڕانه‌وه‌:گرنگترین جۆری قاڵبه‌ كه‌ به‌كاردێت له‌دوای قاڵبی هه‌ڕه‌می پێچه‌وانه‌ی ته‌قلیدی، كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌و به‌دواداچونانه‌ی دامه‌زراوه‌ له‌ خستنه‌ ڕوو به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تی.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket