ڕۆژی جیهانیی شاخ
کوردستان 04:11 PM - 2021-12-11
له 57 ته‌مین دانیشتنی خۆیدا له كانوونی دووه‌می 2003دا، دوای یادكردنه‌وه‌ی ساڵی جیهانیی شاخه‌كان له ساڵی 2002دا، ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاریدا 11ی كانوونی یه‌كه‌م وه‌ك ڕۆژی جیهانی شاخ ناوزه‌ند و دیاری بكات. پاشان بانگهێشتی ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (FAO) كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیار بێت له ڕێكخستنی ڕۆژه‌كه له ئاستی جیهاندا ئێف ئۆ هه‌موو ساڵێك بانگهێشتی یه‌كێك له وڵاتانی جیهان ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی نمایش و نه‌ریتی كلتوری خۆیان بۆ یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی جیهانی شاخه‌كان
سیمبۆلی ڕۆژی جیهانی شاخ
ئه‌م هێمایه له سێ سێگۆشه‌ی یه‌كسان پێك دێت له‌سه‌ر هێڵێكی ئاسۆیی.
سێگۆشه‌كه‌ی لای چه‌پی ئه‌ڵماسێكی شینی له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌یه كه ئاماژه به ئاو و به‌فری شاخه‌كان ده‌كات له لوتكه‌ی شاخه‌كان و پێویستی گرنگیدان به گه‌رمبوونی زه‌وی و
پاراستنی به‌فری شاخ
سێگۆشه‌ی ناوه‌ڕاست بازنه‌یه‌كی پرته‌قاڵی هه‌یه كه گوزارشت له سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی ژینگه‌یی شاخ ده‌كات كه به‌رده‌وام له چیاكان ده‌رده‌هێندرێن
سێگۆشه‌ی لای ڕاست سێگۆشه‌ی سه‌وزی بچووكی هه‌یه له بنچینه‌كه‌دا، ده‌رخه‌ری شۆخ و به‌روبوومه كه له‌سه‌ر گرده‌كه گه‌شه ده‌كه‌ن.
وه‌رزشی شاخه‌وانی
وه‌رزشی شاخه‌وانی له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له ئه‌مریكاوه سه‌ریهه‌ڵداوه، كه وه‌رزشكاران به گروپ و شێوه‌ی تاك تاك له ناوچه شاخاویه‌كان چالاكیان ئه‌نجامداوه‌و سه‌ركه‌وتوون له لوتكه‌كاندا، ئه‌م جۆره وه‌رزشه‌ش ده‌كرێت به‌چه‌ند جۆرێكه‌وه، شاخه‌وانی له‌گه‌ڵ سه‌گ، شاخه‌وانی له‌ناو به‌فر، مه‌له‌و شاخه‌وانی، شاخه‌وانی بۆ ه‌شجوانی و هه‌ڵگه‌ڕان به به‌رده‌ڵانی شاخه‌كاندا، هه‌ندێك كه‌سیتر ته‌نها بۆ بینینی ناوچه‌كان شاخه‌وانی ده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵه‌ی شاخه‌وانی كوردستانیش له 9-9-2017 دامه‌زراوه،
كۆمه‌ڵه‌ی شاخه‌وانی كوردستان كه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی خۆبه‌خشه، ئامانجی كۆمه‌ڵه‌كه به كولتووركردنی وه‌رزشی شاخه‌وانی و شاخڕه‌وییه و ژینگه پارێزییه، هه‌روه‌ها له كۆمه‌ڵه‌كه‌دا پاسكیلسواری و به‌شێكیتری چالاكییه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌كه‌یه، كۆمه‌ڵه‌كه له سێ ده‌سته‌ی سه‌ره‌كی پێكهاتووه كه ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتیار، ئێسته زیاتر له "150" كه‌س له سه‌رجه‌م شار و شارۆكه‌كانی كورستان بوونه‌ته ئه‌ندام و چه‌ند لقێكی هه‌یه له "سلێمانی، كه‌ركووك، هه‌ولێر، باڵه‌كایه‌تی و چۆمان و ده‌ڤه‌ری مه‌رگه و ڕاپه‌رین".
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه وه‌رزشی شاخه‌وانی و به چیادا هه‌ڵگه‌ڕان بوه‌ته خولیای به‌شێكی زۆر له خه‌ڵك،پیاوان و ژنانیش به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، چه‌ندین كه‌س له شار و ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌ته‌وه بۆ شاخه‌وانی به كۆمه‌ڵ به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چالاكی وه‌رزشی و ته‌ندروستی و به‌سه‌ر بردنی كاتێكی خۆش، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیشه چه‌ندین گروپی شاخه‌وانی له‌ناوچه جۆراوجۆره‌كانی كوردستان دروست بوون وبه‌رده‌وامن له‌چالاكی، ئه‌وه‌ی وه‌رزشی شاخه‌وانی له وه‌رزشه‌كانی ترجیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه تاكه وه‌رزشه كه ژنان و پیاوان پێكه‌وه وه‌ك یه‌ك تیم یاری ده‌كه‌ن و به‌ره‌و لووتكه‌ی چیاكان سه‌رده‌كه‌ون.
وه‌رزشی شاخه‌وانی زۆرترین سوود ده‌گه‌یه‌نێت به مرۆڤ كه له‌لایه‌كه‌وه سوودی بۆ ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌سته‌یی و ته‌ندروستی ببێت و له‌لایه‌كیتریشه‌وه سوودی جوگرافی و سروشتی هه‌یه، چونكه زیاتر تاك ئاشنا ده‌بێت به دیمه‌ن و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و شوێنه‌ی كه ئه‌و وه‌رزشه‌ی لێ ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌مه‌یش وای كردووه له‌م ساڵانه‌ی دوایدا خواست له‌سه‌ر ئه‌م جۆره وه‌رزشه زیاد بكات.
PUKmedia ئا/كاوان ئه‌حمه‌دحه‌مه ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردی‌دا
06:57 PM - 2026-01-17
ئەمانەش ببینە
لە PUKMEDIA وە نرخی دراوەكان بزانە
10:22 AM - 2026-01-18
عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
08:10 PM - 2026-01-17
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
05:29 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
01:10 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونه‌وه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17







دابەزێنە

