کوردستان و بزافى نەتەوەیى کوردى سەرۆک مام جەلال
کتێب 04:37 PM - 2021-12-08
ئەمڕۆ ٨ى ١٢ى ٢٠٢١، لە هۆڵى خاک لە مەراسیمێکدا، کتێبی کوردستان و بزافی نەتەوەیی کورد لەنووسینی سەرۆک مام جەلال بە زمانى کوردى بڵاوکرایەوە، کە لەسەر ئەرکی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەچاپ گەیەنراوە.
لەو مەراسیمەدا، خالید مەجید فەرەج کە کتێبەکەى لەزمانی عەرەبییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، پوختەیەکى لەبارەى کتێبەکەوە بۆ ئامادەبووان باسکرد.
هەر لەو مەراسیمەدا، چەپکە گوڵى سوپاس و پێزانینى خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پێشکەشى وەرگێڕى کتێبەکەى سەرۆک مام جەلال کرا.
دواتریش، لەلایەن دکتۆر محەمەد سابیر چەند زانیارییەکى وورد لەبارەى کتێبەکە و خەباتى سەرۆک مام جەلال کرا.
سەرۆک مام جەلال جگەلەوەى یەکێکە لە سەرکردە سیاسى و دیبلۆماسى و رۆژنامەنووس و پارێزەرە دیارەکان، نووسەرێکى دیاریشە و بەشێوەیەکى کاریگەر بەشدارى لە تیشک خستنەسەر تێکڕاى بزوتنەوەى سیاسى عێراق و ناوچەکە و بزوتنەوەى سیاسى کوردى کردوە، لەم بوارەشدا چەندین کتێبى لەسەردەمى جیا جیادا نووسیوە، کە کتێبخانەى کوردى و عەرەبى دەوڵەمەند کردوە و بوونەتە سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ لێکۆڵینەوە لەبوارى مێژووى جوڵانەوەى سیاسى کوردى و عێراقیدا.
لە پێشەکی کتێبى(کوردستان و بزافی نەتەوەیی کورد)دا هاتووە: مام نموونەى هەمیشە زیندوى ئەو رۆشنبیرەیە لەناو بزوتنەوەى رزگاریخوازى نەتەوەییماندا کە ئەم بەرهەمە ناوازەیەى لەبوارى فیکرى سیاسیدا بۆ ئێمە بەجێ هێشتووە، ئەو سیاسییەکى بیرمەند بوو بۆیە سادە بوو بەڵام پڕبوو، ئەو دەیزانى نە کۆمەڵگە و نەحیزبى سیاسیش بەبێ رۆشنبیر مەحاڵە بتوانن خۆیان نوێبکەنەوە.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26