په‌روه‌رده ده‌بێت داكۆكیكاری پاشه‌ڕۆژی مرۆڤ بێت
پەروەردە 11:49 AM - 2021-12-05
په‌روه‌رده ده‌بێت په‌روه‌رده‌یه‌كی داكۆكیكار بێت و بۆ پاشه‌ڕۆژی مرۆڤ، ئامانجدار بێت له‌پێناو خودی مرۆڤ، واتا تاكێكی شۆڕشگێڕ‌و به توانا ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵگه بكات، كۆمه‌ڵگه و مرۆڤ به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه، چونكه هیچیان به‌بێ بوونی یه‌كتر ناتوانن هه‌نگاو بۆ پێشكه‌وتن بنێن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته PUKmedia گفتوگۆی كرد له‌گه‌ڵ هۆمه‌ر قادر قه‌ره‌داغی، شاره‌زاو نوسه‌ری بواری په‌روه‌رده، له وه‌ڵامی پرسیاره‌كاندا گوتی
ده‌قی گفتوگۆكه...
پ/ په‌روه‌رده‌ی خێزان و فێرگه په‌روه‌رده‌یه‌كی داگیركا‌ر و چه‌وسێنه‌ره یان ڕادیكاڵه؟
و/ئه‌و پرسیاره په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌وه‌ی كام بههابنهماییانه له ناو په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌دایه.
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر به‌هاكان به‌های به‌رزی مرۆڤدۆستی و دیموكراتی بێت ئه‌وه په‌روه‌رده‌ی خێزان و فێرگه په‌روه‌رده‌یه‌كی مرۆڤدۆستی پێشكه‌وتووه. له وڵاتێكی وه‌ك سویددا كه سیستمی فێركاریه‌كه‌ی سیستمێكی دیموكراتی و مرڤدۆسته، ئه‌وه وایكردووه كه پهروهردهكهشی رادیكال و پێشكه‌وتووه.
ئه‌گه‌ر یه‌كسانی و وبه‌رابه‌ری مرۆڤه‌كان، بۆ نمونه كچ و كوڕ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا بونی نه‌بێت ئه‌وه په‌روه‌رده‌ی خێزان و فێرگه په‌روه‌رده‌یه‌كی سه‌ركوتكه‌ر و چهوسێنهرهوانه ده‌بێت بۆ نمونه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا په‌روه‌رده په‌روه‌رده‌یه‌كی چه‌وسێنه‌ره و مرۆڤی گوێڕایه‌ڵ و خه‌مبار دروستده‌كات.
پ/ پاوڵۆ فرێری پێی وایه پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن یان سته‌مكاری یاخود ئازادی به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ئایا پڕۆسه‌ی په‌ره‌رده و فێركردن بێلایه‌نه؟
و/پرۆسه‌ی فێركاری هه‌رگیز ناتوانێت بێلایه‌ن بێت، هه‌موو كات ره‌نگدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌یه. وه‌ك له وه‌ڵامی پرسیاری پێشودا نوسیم، هه‌موو په‌روه‌رده‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به به‌هاكانی ناو كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه.
پاولۆ فرێری راست ده‌كات، بێلایه‌نی له پرۆسه‌كه‌دا نیه. له سوید پرۆسه‌ی په‌روه‌رده وخوێندن مرۆڤی بیركه‌ره‌وه‌ی ره‌خنه‌گر دروست ده‌كات كه باوه‌ڕی به یه‌كسانی ژن و پیاو هه‌یه، كه متمانه‌ی به سیستمی سیاسی وڵاته‌كه هه‌یه كه سیستمێكی دیموكراتی مرۆدۆسته.
له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆربه‌ی سیستمه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن سه‌ركوتكه‌رن، خوێندكاری بیمتمانه و گوێگر دروست ده‌كه‌ن كه گوێڕایه‌ڵی سه‌ره‌وه‌ی خۆی بێت.
پ/ئایا په‌روه‌رده كۆمه‌ڵگه ده‌گۆڕێت یان گۆڕانكاری له په‌روه‌رده‌دا ده‌كرێت له پێناو كۆمه‌ڵگه؟
و/ ئه‌وه دوو پرۆسه‌یه كه له‌یه‌ك جیاناكرێنه‌وه. بێگومان په‌روه‌رده كۆمه‌ڵگه ده‌گۆڕێت و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ده‌بات به‌ڵام له هه‌مان كاتدا په‌روه‌رده له‌ناو په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه هاتووه و كۆمه‌ڵگه كاریگه‌ری قوڵی هه‌یه له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی پرۆسه‌ی فێركاری.
ریفۆرمكردن له سیستمی فێركاریدا زۆر گرنگه، ناكرێت هه‌مان سیستمی كۆن به‌كاربهێنرێت له‌كاتێكدا كه كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چیت. ئه‌بێ سیستمی فێركاری مرۆڤی گه‌شبین و باوه‌ڕ به‌خۆ دروستبكات نه‌ك خه‌مبار و بێهیوا به پاشه‌ڕۆژ.
PUKmedia ئا / چنار عه‌زیز
هەواڵی زیاتر
-
وەهاب هەڵەبجەیی: یەکێتی و سەرۆک بافڵ راستیان کردەوە
11:40 PM - 2024-05-21 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
04:20 PM - 2024-05-21 -
کۆمسیۆن پێنج کورسی پەرلەمانی بۆ پیکهاتەکانی کوردستان دیاریدەکات
10:51 AM - 2024-05-21 -
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لە نێوان هەرێم و بەغدا لێکتێگەیشتنی باش هەیە
05:18 PM - 2024-05-21
دادگای فیدراڵی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی كورسی پێكهاته‌كان ره‌تكرده‌وه
02:09 PM - 2024-05-21
وتەبێژی یەکێتی: هەرگیز یەکێتی لەگەڵ نەمانی کورسی پێکهاتەکان نەبووە
12:34 PM - 2024-05-21
قوباد تاڵەبانی: ئیرادەی گەلی ئێران رۆژە ناخۆشەکان تێدەپەڕێنێت
10:30 AM - 2024-05-21
زۆرترین خوێنراو
-
یادتان بە خێر ئازیزەکانم
بیروڕا 07:48 PM - 2024-05-21 -
قوباد تاڵەبانی: لە نێوان هەرێم و بەغدا لێکتێگەیشتنی باش هەیە
کوردستان 05:18 PM - 2024-05-21 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-21 -
کاروان ئەنوەر: هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ بۆ ئازادکردنی شاکار ستار
کوردستان 03:28 PM - 2024-05-21 -
دادگای فیدراڵی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی كورسی پێكهاته‌كان ره‌تكرده‌وه
کوردستان 02:09 PM - 2024-05-21 -
شاڵاو کۆسرەت پرسەنامەیەک ئاراستەی ئازاد سماقولی دەکات
پرسەنامە 01:39 PM - 2024-05-21 -
وتەبێژی یەکێتی: هەرگیز یەکێتی لەگەڵ نەمانی کورسی پێکهاتەکان نەبووە
کوردستان 12:34 PM - 2024-05-21 -
کۆمسیۆن پێنج کورسی پەرلەمانی بۆ پیکهاتەکانی کوردستان دیاریدەکات
کوردستان 10:51 AM - 2024-05-21