riklam

قوباد تاڵەبانی: ئیرادەی گەلی ئێران رۆژە ناخۆشەکان تێدەپەڕێنێت

کوردستان 10:30 AM - 2024-05-21
قوباد تاڵەبانی لە کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی لە کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٤/٥/٢١ سەردانی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد لە شاری هەولێر. 

 

لەو سەردانەیدا جێگری سەرۆک وەزیران بەناوی حکومەتی هەرێمەوە پرسە و سەرەخۆشی لە نەسروڵا رەشنودی کونسوڵی گشتی و دیپلۆماتکارانی ئەو وڵاتە کرد بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمار و حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوە و هاوڕێکانیان و رایگەیاند: "دڵنیاین ئیرادەی گەل و حکومەتی ئێران دەتوانێ ئەم قۆناغ و ئەم رۆژە ناخۆشانە تێپەڕێنێت".

 

هاوکات دوێنێش قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی رێبەری کۆماری ئیسلامی و حکومەت و گەلی ئێران کرد.

 

ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند

 

رۆژی یەکشەممە 19ـی 5می 2024، لەکاتی گەڕانەوەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و وەفدێکی هاوڕێی لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵاتی بۆ پارێزگای تەبرێز، هێلیکۆپتەرەکەیان تێکشکاو دوای گەڕانێکی زۆر، میدیای رەسمی ئێران گیانلەدەستدانی سەرجەم سەرنشینانی ئەو هێلیکۆپتەرەی راگەیاند.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket