}

سلێمانی.. كه‌سێك به‌تۆمه‌تی‌ فێڵكردن له‌ هاووڵاتییان ده‌ستگیر ده‌كرێت

کوردستان 03:17 PM - 2021-12-02

مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ ناوشار ڕۆژئاوا - بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردسات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ فێڵی‌ له‌چه‌ند كه‌سێك كردبوو.

دوای‌ سكاڵای‌ چه‌ند هاووڵاتییه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه‌ چه‌ندین سه‌ر ئاژه‌ڵی‌ لێكڕیون، به‌ڵام به‌فێڵ و بیانووی‌ جیاواز پاره‌كه‌ی‌ نه‌داونه‌تێ، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكرێت.

له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ب، گ، ڕ) به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 456 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌.

تۆمه‌تباری‌ ناوبراو پێشینه‌ی‌ هه‌یه‌و له‌سه‌ر هه‌مان تاوانی‌ فێڵكردن، له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌، سكاڵای‌ له‌سه‌ر تۆماركراوه‌و داواكراو بووه‌.

PUKmedia ‌ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket