دەنگۆی داخستنی خوێندنگاكان رەتدەكرێتەوە
کوردستان 10:53 AM - 2021-12-02
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆی داخستنی خوێندگاكان بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، سەرپەرشتیارێكی پەروەدەیی رەتیدەكاتەوە هیچ بڕیارێكی لەو جۆرە لەكاتی ئێستا بدرێت و پێیوایە داخستنی دەوامی خوێندنگاكان دوا رێكارەكانی خۆپارێزی دەبێت.
عیسا حسێن سەپەرشتیاری پەروەردەیی لەشاری هەولێر بە PUKmedia ی راگەیاند: بارودۆخی ئێستای تەندروستی و ئەو ئامارانەی لایەنی پەیوەندار. لەبارەی رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەو شێوەیە نییە بڕیار لەسەر داخستنی خوێندنگاكان بدرێت، بۆیە ئەو دەنگۆیە دوورە لەراستی و لەكاتی ئێستا خوێندن بەردەوام دەبێت.
راشیگەیاند: داخستنی خوێندنگاكان بڕیارتكی ئاسان نییە و بابەتێكی هەستیارە، چونكە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی رێكارەكانی خۆپارێزی و نەبوونی دەوام، پەروەردە و خوێندن زیانی زۆری بەركەوت و ئاستی زانستی دابەزی.
پێشیوابوو: هەر بەهۆی پێویستی بەردەوامبوونی خوێندن و قەرەبووكردنەوەی ساڵانی رابردوو، بڕیاری داخستن و راگرتنی دەوام دوا رێكارەكانی خۆپارێزی دەبێت، بۆیەپێش ئەو هەنگاوە و لەحاڵەتی زیادبوونی رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، كار بۆ توندكردنی رێكاتەكانی وەك توندكردنی بڕیاری ماسك و وەرگرتنی ڤاكسین دەكرێت.
سەرپەرشتیارەكەی پەروەدەیی ئەوەشی خستەروو: ئاساییە بەشێك لە كۆمەڵگاو ئەوانەی حەز بە بەردەوامی خوێندن ناكەن، دەنگۆی داخستنی خوێندنگاكان بڵاوبكەنەوە و لە رێگای شۆسیالمیدیاوە خەڵكی توشی دڵەراوكێ بكەن، بۆیە وەك ئاماژەمبۆكرد لەكاتی ئێستا هیچ ئامادەكارییەك بۆ داخستنی دەوامی خوێندن لە ئارادانییە.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
وەهاب هەڵەبجەیی: یەکێتی و سەرۆک بافڵ راستیان کردەوە
11:40 PM - 2024-05-21 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
04:20 PM - 2024-05-21 -
کۆمسیۆن پێنج کورسی پەرلەمانی بۆ پیکهاتەکانی کوردستان دیاریدەکات
10:51 AM - 2024-05-21 -
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لە نێوان هەرێم و بەغدا لێکتێگەیشتنی باش هەیە
05:18 PM - 2024-05-21
دادگای فیدراڵی سكاڵاكهی مهسرور بارزانی لهبارهی كورسی پێكهاتهكان رهتكردهوه
02:09 PM - 2024-05-21
وتەبێژی یەکێتی: هەرگیز یەکێتی لەگەڵ نەمانی کورسی پێکهاتەکان نەبووە
12:34 PM - 2024-05-21
قوباد تاڵەبانی: ئیرادەی گەلی ئێران رۆژە ناخۆشەکان تێدەپەڕێنێت
10:30 AM - 2024-05-21
زۆرترین خوێنراو
-
یادتان بە خێر ئازیزەکانم
بیروڕا 07:48 PM - 2024-05-21 -
قوباد تاڵەبانی: لە نێوان هەرێم و بەغدا لێکتێگەیشتنی باش هەیە
کوردستان 05:18 PM - 2024-05-21 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-21 -
کاروان ئەنوەر: هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ بۆ ئازادکردنی شاکار ستار
کوردستان 03:28 PM - 2024-05-21 -
دادگای فیدراڵی سكاڵاكهی مهسرور بارزانی لهبارهی كورسی پێكهاتهكان رهتكردهوه
کوردستان 02:09 PM - 2024-05-21 -
شاڵاو کۆسرەت پرسەنامەیەک ئاراستەی ئازاد سماقولی دەکات
پرسەنامە 01:39 PM - 2024-05-21 -
وتەبێژی یەکێتی: هەرگیز یەکێتی لەگەڵ نەمانی کورسی پێکهاتەکان نەبووە
کوردستان 12:34 PM - 2024-05-21 -
کۆمسیۆن پێنج کورسی پەرلەمانی بۆ پیکهاتەکانی کوردستان دیاریدەکات
کوردستان 10:51 AM - 2024-05-21