}

زیندانیانی شێلادزێ ده‌ستیان به‌ مانگرتن كردوه‌و داوای به‌ھانه‌وه‌ چون ده‌كه‌ن

هەواڵ 06:34 PM - 2021-11-27

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ رای گشتی، چاودێری مافی مرۆڤ و نوێنه‌ری زیندانیانی بادینان رایده‌گه‌یه‌نێت؛ چالاكوانه‌ زیندانیكراوه‌كانی شێلادزێ ده‌ستیان به‌ مانگرتن كردووه‌و داوای به‌ هاناوه‌چوون ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌شكه‌نجه‌دراون، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 
بۆ/ ڕای گشتی
دوای نزیكه‌ی ساڵێك له‌ رفاندنیان به‌ شێوازێكی ناشارستانی و نایاسایی، پێنج زیندانیانی بادینان كه‌ خه‌ڵكی شێلادزێن و له‌گه‌ڵ گوھدار زێباری و چه‌ند زیندانیه‌كی دیكه‌دا ماوه‌ی 3 رۆژه‌ ده‌ستیان به‌ مانگرتن كردوه‌ له‌ خواردن و دۆخیان باش نیه‌ و رونكردنه‌وه‌ و داواكاریان له‌ زیندانه‌وه‌ بۆ رای گشتی ده‌خه‌ینه‌روو:

یه‌كه‌م: له‌سه‌ره‌تای رفاندنمان له‌ لایه‌ن ھێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ زۆر به‌ توندی ئه‌شكه‌نجدراوین (دوو په‌نجه‌ی ئه‌مجه‌د رێكانی كه‌ وه‌كو ھێمای ئازادی له‌ ره‌سمه‌كان به‌رزده‌كردنه‌وه‌ شكێنراون) و له‌ژێر ھه‌ڕه‌شه‌و ته‌عزیبدا دانپێدانانیان له‌سه‌ر ھه‌ندێك تاوان پێ كردوین و ڤیدیۆ كراوین و بڵاویشده‌كه‌نه‌وه‌.
دووه‌م: بێ جگه‌ له‌وه‌ی رێگه‌مان پێ ناده‌ن پارێزه‌ری خۆمان ببینن، شه‌ڕی ده‌رونیمان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
سێیه‌م: له‌كاتی لێكولینه‌وه‌دا گشت وته‌ و ئیفاده‌كانمان گۆڕدراون و پێیان ئیمزا كردوین كه‌ نه‌مان زانیوه‌ چی نوسراوه‌.
چواره‌م: ماوه‌ی ٣ رۆژه‌ ده‌ستمان به‌ مانگرتن كردوه‌ له‌ خواردن.

لێره‌وه‌ بۆ رای گشتی راده‌گه‌یێنین و داواكارین له‌ UN، رێكخراوه‌ ناوخۆ و جیھانیه‌كانی مافی مرۆڤ، میدیاكان، په‌رله‌مانتاران، لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و گشت خه‌لكی كوردستان فریامان كه‌ون و دۆخمان زۆر خراپه‌ و داواكارین:
یه‌كه‌م: به‌ زووترین كات رێگه‌ بده‌ن چاومان به‌ پارێزه‌ره‌كانمان بكه‌وێت و رۆژی دادگاییكردنمان دیاری بكرێت.
دووه‌م: ئێمه‌و ھاورێ حوكمدراوه‌كانمان وه‌كو گوھدار زێباری له‌ ئاساشی گشتیه‌وه‌ بگوازرێنه‌وه‌ بۆ چاكسازی گه‌وران له‌ ھه‌ولێر یان دھۆك.
سێیه‌م: نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و یونامی بێن له‌ نێزیكه‌وه‌ سه‌یری دۆخه‌كه‌مان بكه‌ن.

ناو و رۆژی رفاندنی كچالاكوانه‌ ده‌ستگیركراوه‌كان كه‌ تا ئێستا دادگایی نه‌كراون 

مه‌حمود ناجی ێدیق (چاڵاكڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠
كوڤان گارق جبرائیل (چاڵاكڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠
یوسف شه‌ریف ئیبراهیم (چاڵاكڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠
ئه‌مجه‌د یوسف موسته‌فا (چاڵاكڤان) .. شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠
نێچیرڤان به‌دیع حاجی (چاڵاكڤان) .. شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠
گوھدار زێباری (رۆژنامه‌ڤان) .. ئاكرێ ٢٢/١٠/٢٠٢٠
 .. حوكمدراوه‌ و نه‌قلی چاكسازی ناكرێ

بۆ مێژوو و ڕای گشتی ته‌حه‌دا ده‌كه‌ین زیندانیانی شێلادزێ و بادینان یه‌ك تاوانیا نیه‌ و ئه‌گه‌ر یاسا سه‌روه‌ره‌ بێت، ده‌بێت ئازادبكرێین ته‌نیا تاوانیان ره‌خنه‌ و بیرورای جیاواز و خۆپیشاندان و خه‌باتێكی مه‌ده‌نی بوه‌، بویه‌ تكایه‌ زیاتر سومعه‌ی ھه‌رێمه‌كه‌مان ناشیریتر مه‌كه‌ن و ده‌ستبه‌جێ ئازادیان بكه‌ن .

ئه‌یھان سه‌عید 
چاودێری مافی مرۆڤ و نوێنه‌ری زیندانیانی بادینان 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket