riklam

یه‌كه‌م حاڵه‌تی كۆرۆنای گۆڕاو له‌ به‌لجیكا تۆماركرا

جیهان 02:15 PM - 2021-11-27

ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌لجیكا تۆماركردنی حاڵه‌تێكی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنای گۆڕاویان ڕاگه‌یاند، كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ئه‌فریقا بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌لژیكا ئاشكرایكردووه‌، تووشبووه‌كه‌ گه‌شتیارێك بووه‌ كه‌ خۆی نه‌كوتاوه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیكاوه‌ سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه‌.

گه‌یشتنی كۆرۆنای گۆڕاو به‌ به‌لجیكا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ گه‌شتی ھه‌موو ھاووڵاتییه‌كیان له‌ نێوان ئه‌فریقای باشوور و به‌لژیكادا ڕاگرتووه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكیشدا ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیھانی ڕایگه‌یاند؛ به‌ وردی چاودێری ڕه‌وشی تووشبووانی كۆرۆنای گۆڕاو ده‌كه‌ن و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ په‌له‌ش له‌ باره‌ی ئاستی مه‌ترسییه‌كانی ده‌كه‌ن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket