riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 08:56 AM - 2021-11-27

27نۆڤەمبەر
رووداوەكان:
1095: پاپا ئوربانوسی دووەم وتارە بەناوبانگەكەی پیشكەش كرد لە فەرەنسە كە بووە هۆی جەنگی مەسیحیەكان دژ بە وڵاتانی ئیسلامی.
1919: بەستنی یەكەم كۆنگرەی فەلەستینی لە قودس كە داوای سەربەخۆیی فەلەستین كرا.
1920: كۆتایی هاتنی شۆڕشی بیست لە عێراق .
1942: كەشتی فەرەنسی دەستیكرد بە جوڵە بۆ جەزائیر لە بەندەری (تۆلۆن) رایكرد لە هێرشەكانی ئەلمانیا لە میانی جەنگی دووەمی جیهانی.
1951: سوپای ئیسرائیلی گوندی 0بونیشات)ی فەلەستینی وێرانكرد.
1966: ئەمیری كوێتی شێخ سوباح سالم ئەلسوباح زانكۆی كوێتی كردەوە.
 1980: كۆنگرەی لوتكەی عەرەبی لە عەمان كە برَیاری پچڕانی پەیوەندی دا لەگەڵ هەر دەوڵەتێك كە دان بە قودسدا بنێت وەك پایتەختی ئیسرائیل یان باڵیۆزی خۆی بگوازێتەوە بۆ ئەوی.
1984: گۆڕینەوەی باڵیۆزەكان لە نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان و عێراق بۆ یەكەمین جار لە ساڵی 1976 وە.
1991: ویلایەتە یەكگرتووەكان و بەریتانیا لیبیایان تۆمەتبار كرد لە تێوەگلان بە تەقینەوەی فرَۆكەی بان ئەمریكان لە راسەری ئوسكوتلەندە، و سەرەتەی ئەو دۆسیەی ناسرابوو بە دۆسیەی لۆكەربی.
1994: كوژرانی نوری ئیسماعیل نانەكەلی لەگەڵ پاسەوانێكیدا لە هەولێر، كە سەرۆكی داداگای باڵای كوردستان بوو.
2000: قەیرانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە دادگای بالای فلۆریداوە دەچێتە دادگای فیدرالی لە سەر داوای كۆماریەكان.
2002: یەكیەتی رۆژنامەنوسانی جیهانی لە برۆكسل بە فرەمی دانینا بە سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان، و وەك ئەندامێكی هەمیشەیی لەو یەكیەتیە جیهانیە وەرگیرا.
2004: ژنە ئیسرائیلی بە نەژاد لوبنانی (مها سوكەر) بوو بە یەكەمین ئافرەتی موسلمانی سەرپۆش بەسەر كە برشواتە ناو فەرمانگەی پۆلیسی ئوسترالیاوە.
2007: بەستنی كۆنگرەی (ئەنابۆلیس) بۆ ئاشتی لە خۆرهەلاتی ناوەڕاست لە ئەنابۆلیس.
2008: هونەرمەنی كورد زەكەریا عەبدوڵا خەلاتی ملوانكەی زێڕینی پێبەخشرا.
2008: لە چەند هێرشێكی تیرۆریستی خوێناویدا لە هیندستان لە شاری بۆمبای بە سەدان كەس بوونە قوربانی.
2008: پەرلەمانی عێراقی برَیاریدا بە رێكەوتننامەی ئاسایشی نیچوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكان بە زۆرینەی 144دەنگ لە ئامادەبوان لەگەڵ نەیاربوونی نوێنەرانی رەوتی سەدردا.
2010: قەرەبووی مادەی 140 گەشتە بابل.
2013: هەڵبژاردنی دوبەی بۆ میوانداری (ئیكسبۆی 2020)ی سەر بە پێشانگای ئیكسبۆی نێودەوڵەتی لە 2020ز.

لەدایكبوون:
1701: ئەندرس سلزیوس، زانای بیركاری و فیزیا و فەلەكناسی سویدی.
1838: یونس بێجان عازری، لە شاری خوراسانی ئێران.
1857: شارلز شرینگتۆن، پزیشكی ئینگلیزی و وەرگری خەلاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1932ز.
1870: یوهو كوستی باسیفیكی، سەرۆكی حەوتەمی فینلەندە.
1874: حاییم فایتسمان، سەرۆكی ئیسرائیل.
1894: كونوسكە ماتسوشیتا، پیشەسازی یابانی و دامەزرێنەری كۆمپانیای پاناسۆنیك بۆ پیشەسازیەكانی كارەبایی.
1903: لارس ئونساگر، زانای فیزیا و كیمیای نەرویجی و وەرگری خەلاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1968ز.
1914: راشیل توزیس، نوسەری ویلزی و خاوەنی چیرۆكی (سیوە تازەكان) ، 9/11/ 1953 وەفاتیكرد.
1921: ئەلكسەندەر دوبچیك، سیاسەتمەداری سلۆفاكی.
1934: عەمو بابا، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی عێراقی.
1940: بلوس لی، ئەكتەری ئەمریكی و پاڵەوان لە كۆنگ فۆ.
1941: ئیمی جاكیە، یاریزان و راێنەری تۆپی پێی فەرەنسی.
1942: جیمی هندریكس، گۆرانیبێژی ئەمریكی.
1945: فاتمە عەمارە، ژنە ئەكتەری میسری.
1947: ئیسماعیل عومەر جیلە، سەرۆكی دووەمی جیبۆتی.
1951: كاسرین بیگلو، ژنە دەرهێنەری ئەمریكی.
1955: یان بیرگر، یاریزانی تۆپی پێی چیكۆسلۆفاكی.
1956: ویلیام فیگنەر، ئەكتەری ئەمریكی.
1960: یولیا تیموشینكو، ژنە سەرەك وەزیری ئۆكرانیا.
1964: رۆبیرتۆ مانشینی، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئیتالی.
1967: شیرین سەیف نەسر، ژنە ئەكتەری میسری.
1968: مایكل فارتان، ئەكتەری ئەمریكی.
1971: عەمر سەمیر عاتف، نوسەری میسری.
1976: جەلیل وایت، ئەكتەری ئەمریكی.
1978: رادیك ستیبانیك، یاریزانی تۆپی لێدانی چیكی.
1979: تیمو تاینیو، یاریزانی تۆپی پێی فنلەندی.
1981: ماسیو تایلور، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1981: برونو ئەلفیس، یاریزانی تۆپی پێی پرتوگالی.
1982: دیفید بیلیون، یاریزانی تۆپی پێی فەرەنسی.
1986: شافی توریس، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.

وەفات:
511: كلۆفیسی یەكەم، مەلیكی فرەنجە.
835: ئیمام محەمەد جەواد، ئیمامی نۆهەمی دوانزە ئیمامەكەی شیعە.
1198: ژنە ئیمبراتۆر 0كونستانس) شاژنی شانشینی سەقەلیە و ئەڵمانیا و ئیمبراتۆری رۆمانیای پیرۆز.
1754: ئەبراهام دی موافر، زانای بیركاری فەرەنسی.
1852: ئادا لوفلایس، ژنە زانای بیركاری ئینگلیزی.
1940: شێخ بابا عەلی تەكیەیی
1953: ئیوگین ئونیل، نوسەری ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1936ز.
1988: تەقیەدین سوڵح، سەرەك وەزیرانی لوبنان.
1994: نوری ئیسماعیل نانەكەلی، لە هەولێر، سەرۆكی دادگای باڵای كوردستان
2000: لین شاكلیتۆن، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
2011: غاری سبید، یاریزان و راهیچنەری تۆپی پیچی ویلز.

جەژن و بۆنەكان:
جەژنی پاڵەوانان لە بیلاروسیا.
جەژنی قەدیس فیلبس لە ئەرسۆزكسی خۆرهەڵات
PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket