riklam

خۆپیشاندەران شاسواریان دەركرد

کوردستان 11:50 AM - 2021-11-24

خوێندكارانی خۆپیشاندەر لەسلێمانی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی نەوەی نوێ و ئەوانەی لەگەڵیدا بوون دەركردو پێیان راگەیاند نایانەوێت بۆ مەرامی سیاسی خۆی خۆپیشاندانی خوێندكاران بەكاربهێنێت و وەك خوێندكارانیش پشتیوانی ئەو رەتدەكەنەوەو نایانەوێت بەشداری خۆپیشاندانەكەیان بكات و دواتریش بەهاو هو دەریانكرد.

ئەمڕۆ 24ی 11ی 2021 جارێكی تر خوێندكاران لەسلێمانی دەستیان بەخۆپیشاندان كردەوەو لەكاتی خۆپیشاندانەكەشدا شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی نەوەی نوێ و ئەوانەی لەگەڵیدا بوون كە گوایە بۆ پشتیوانی خۆپیشاندەران چونەتە ناویان، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دەركران.
خوێندكارانی خۆپیشاندەر بەهوتاف كێشان بەشاسواریان وت لێرە برۆ، نایانەوێت بەشداری خۆپیشاندانەكەمان بكەیت، رێگەت پێنادەین بێیتە ناو خوێندكاران و خۆپیشاندانی ئێمە خۆرسكانەیەو پێویستمان بەپاڵپشتی تۆ نیە.
PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket