}

حەوت تیرۆریست دەستگیر دەكرێن

عیراق 10:32 AM - 2021-11-24

وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشكرایكرد كە هێزەكانیان توانیویانە 7 تیرۆریست لە بەغدا دەستگیر بكەن. 

لەڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایگەیاند: هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی توانیویانە لەدوو ڕۆژدا لە ناوچە جیاجیاكانی بەغدای پایتەخت 7 تیرۆریست دەستگیر بكەن. 

لەچوارچێوەی هەڵمەتێك بۆ پاراستنی زیاتری بەغدا هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی بە پێی مادەی 4 ی تیرۆر ئەو 7 كەسەیان دەستگیر كردووە. 

 ڕاگەیەنراوەكە باس لەوەشدەكات كە دەستگیركراوەكان ڕادەستی لایەنە پەیوەندارەكان كراون. 

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket