riklam

روونكردنەوەییەك لە مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانیەوە

کوردستان 08:01 PM - 2021-11-23

لە سەرەتای دەستپێكردنی  ناڕەزایی  بەشێك  لە  خوێندكارانی زانكۆی  سلێمانییەوە   وەك مەڵبەندی ریكخستنی  سلێمانی پشتگیریی  تەواوی ماف و داوا رەواكانی خوێندكارانمان كردوە.ئیدارەی  بەشە ناوخۆییەكانی  زانكۆشمان ئاگادار كردوە كە ئەمساڵیش وەكو ساڵانی  پێشوو  هاوكاریان  دەبین  لە دابینكردنی  پێداویستی بەشە ناوخۆییەكانی  زانكۆكان ،بە تایبەتیش زانكۆی سلێمانی .
لێرەوە جارێكی  تر  پشتگیری خۆمان بۆ داوا رەواكانیان دووپات دەكەینەوە و داوایان لێدەكەین  رێگە نەدەن كە گردبوونەوەو نارەزاییەكانیان بەلاڕێدا ببرێت و بۆ مەرامی تر بەكار  بهێنرێت  كە لە كۆتاییدا  نەك هەر بە قازانجی  ئەوان ناشكێتەوە،بەڵكو بە پێچەوانەوە   لە ڕەوایەتی  داواكانیان كەم  دەكاتەوە .  
داواش  لە دەزگا  ئەمنییەكان  دەكەین  كە وێڕای  پاراستنی گیانی  هەموو لایەك چاوكراوە بن لە بە لارێدا بردنی خۆپیشاندانی خوێندكاران.
بە پێویستی  دەزانین   بەبیری هەموو  لایەكی بهێنینەوە كە خوێندكاران  و هیزە ئەمنییەكان بە رۆڵە و كچ و كوڕی خۆمان دەزانین و ئازاردانی هەر لایەك لە لایەكەیترەوە بەئازاردانی هەموو خەڵكی شار دادەنێین و هەروەها رووكردنە  بینای  مەڵبەند و دامودەزگا حزبی خزمەتگوزارییەكان و هەوڵی  زیان پێگەیاندنیان  نە ئێستا و نە لەرابوردوشدا هیچ  دەسكەوتێكی   پیشەیی   بۆ كەس نەبووە و بە دڵنیایشەوە بۆ خوێندكارانیشی  نابێت، بەلّكو   تەنها ئارامی   شار  دەشێوێنێت    و ناوبانگی    توێژی  رۆشنبیریی خوێندكاران لەكەدار  دەكات .
مەڵبەندی  رێكخستنی  سلێمانی ( ی.ن.ك)

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket