}

راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی : داوای خوێندكاران ره‌وایه‌و پشتیوانیانین

کوردستان 03:22 PM - 2021-11-23

به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی 1 ی رێكخستنی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ك یه‌كێتی پاڵپشتی ته‌واوی داواڕه‌واكانی خوێندكاران ده‌كه‌ین، داواشیان لێده‌كه‌ین به‌شێوه‌ی هێمنانه‌و دوور له‌ توندوتیژیی داواكانیان بگه‌یه‌نن، چونكه‌ دواجار توندوتیژی زیان به‌ شاره‌كه‌مان و هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست ده‌گه‌یه‌نێت.

جه‌بار فارس به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی 1 ی رێكخستنی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانك هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه‌، توێژی خوێندكاران پشتوپه‌نای بووه‌، هه‌میشه‌ پاڵپشتی له‌ داوا ره‌واكانی خوێندكاران كردووه‌ و له‌ داواكاری ئه‌مجاره‌ی خوێندكارانیشدا، وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پشتگیری له‌ داواكانیان ده‌كه‌ین، بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌ڵامی جددیان بداته‌وه‌و كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ربكرێت.

جه‌بار فارس وتیشی: خۆپیشانده‌ران ئه‌مڕۆ هاتوونه‌ته‌ به‌رده‌م بینای مه‌ڵبه‌ندی 1 ی رێكخستنی سلێمانی و سه‌ره‌تا به‌ شێوه‌یه‌كی هێمنانه‌ داواكارییه‌كانیان گه‌یاندووه‌، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌سی گێره‌شێوێن، بارودۆخه‌كه‌یان قۆرخكردووه‌و خۆیان خستووه‌ته‌ نێو خوێندكارانه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی خوێندكاران بگۆڕن و توندوتیژی لێبكه‌وێته‌وه‌، بۆیه‌ داوا له‌ خوێندكارانی به‌ڕێز ده‌كه‌ین داوا كانیان به‌ شێوه‌ی هێمنانه‌و دوور له‌ توندوتیژی بگه‌یه‌نن و ئێمه‌ش پشتگیری ته‌واوی داواره‌واكانیان ده‌كه‌ین.

هه‌رسه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی،  به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی 1 ی رێكخستنی سلێمانی رایگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێ ژوورێكی بچوكی  بینای مه‌ڵبه‌ند سوتاوه‌، له‌ ئێستاشدا بارودۆخه‌كه‌ زۆر ئاساییه‌و كارمه‌ندان له‌ ناو بینای مه‌ڵبه‌ندان و ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن.

وتیشی: داوا له‌ خوێندكارانی به‌ڕێز ده‌كه‌ین، به‌شێوه‌ی هێمانانه‌و دوورله‌ توندوتیژی داوا ره‌واكانیان بگه‌یه‌نن ، چونكه‌ دواجار توندوتیژی زیانی بۆ شاره‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌مان و هاووڵاتییان و خوێندكاران ده‌بێت.

PUKmedia تایبه‌ت 





ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket