خاچی سوور له‌سه‌ر كۆچبه‌رانی سنووری بیلاڕوسیا دێته ده‌نگ
جیهان 07:26 PM - 2021-11-22
په‌یامی هاوبه‌شی فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور و مانگی سوور و كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له‌باره‌ی قه‌یرانی كۆچبه‌رانی سن،وری نێوان وڵاتانی بیلاڕوسیا، پۆڵه‌ندا و لیتوانیا و وڵاتانی دیكه.
گه‌یشتنی بێ له‌مپه‌ڕ و سه‌لامه‌ت به هاوكاری مرۆیی پێویستیه‌كی به‌په‌له‌یه بۆ پاراستنی ژیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار و مه‌ینه‌تیه‌كان.
فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور و مانگی سوور و كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له نزیكه‌وه هۆشداری ئه‌و بارودۆخه مرۆییه كاره‌ساتباره‌ن كه له سه‌ر سنوری نێوان بێلاڕوسیا، پۆڵه‌ندا و لیتوانیا ده‌گوزه‌رێت. لانی كه‌م 10 كه‌س ژیانیان له‌ده‌ست داوه، له نێویاندا لاوێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵ كه به هۆی سه‌رماوه ره‌قبوه‌ته‌وه. بارودۆخه‌كه رۆژبه‌ڕۆژ خراپتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی سه‌رما و سۆڵی زستانێكی دژوار.
فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور و مانگی سوور پتر له یه‌ك ملیۆن فرانكی سویسری ته‌رخان كردووه بۆ كۆمه‌ڵه‌ی خاچی سووری بیلاڕوسیا، كۆمه‌ڵه‌ی خاچی سووری پۆڵه‌ندا و كۆمه‌ڵه‌ی خاچی سووری لیتوانیا، كه خۆبه‌خش و كارمه‌ندانیان كۆمه‌كی هه‌زاران كه‌سی لێقه‌وماو ده‌كه‌ن به خۆراك، ئاو، په‌تۆ و كۆمه‌كی پزیشكی پێویست. كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور ئه‌م كۆمه‌كانه ته‌واوده‌كات به هاوكاریكردن له دابینكردنی پشتگیری و شاره‌زایی ته‌كنیكی زێده‌تر له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌ی خاچی سوور، به‌تایبه‌تی بۆ هێشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له نێوان كۆچبه‌ران و كه‌سه نزیكه‌كانیان و پرسه‌كانی دیكه‌ی پارێزگاری كردن.
بریجێت ئیبیسین، به‌رپرسی هه‌رێمایه‌تی فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور و مانگی سوور له ئه‌وروپا ده‌ڵێت: "خه‌ڵكانێكی زۆر لێقه‌وماو له‌سه‌ر سنوره‌كانن ، كه كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیان تێدایه، ژنانی دووگیان، هه‌روه‌ها سه‌دان منداڵ – كه زۆرینه‌یان به‌بێ باوانیان یان ئه‌ندامێكی خێزانیان ماونه‌وه‌ته‌وه. ئه‌مانه چه‌نده‌ها شه‌وه له‌نێو بارێكی دژواری سه‌رمادا ده‌خه‌ون. خۆبه‌خشه‌كانمان توانیان هه‌ندێ كۆمه‌كی مرۆیی بگه‌یه‌نن، به‌ڵام زۆریان هێشتا برسی و سه‌رمایانه. ئه‌مانه دایكان، خوشكان و كوڕان و كیژانن، كه‌ژیانیان گرنگه و ده‌بێت بپارێزرێن و به سۆز‌و كه‌رامه‌ته‌وه ره‌فتاریان له‌گه‌ڵدا بكرێن".
مارتن شوێپ، به‌رپرسی هه‌رێمایه‌تی كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور و مانگی سووری ئه‌وروپا ده‌ڵێت: " بۆ پارێزگاری كردنی ژیانی ئه‌و كه‌سانه، ته‌ندروستی و كه‌رامه‌تیان، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی ژان و ئازاریان و رێگریكردن له كاره‌ساتی زێده‌تر، ته‌واوی هاوبه‌شه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی خاچی سوور و مانگی سوور له‌گه‌ڵ رێكخراوه مرۆییه‌كانی دیكه پێوێستیان به گه‌یشتنی په‌له و بێ كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه به ته‌واوی كۆچبه‌ران به‌وانه‌ی سه‌ر سنووریشه‌وه. كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور پشتگیری وشاره‌زایی ته‌كنیكی زێده‌تر پێشكه‌شی هاوبه‌شه‌كانی خاچی سوور ده‌كات، به مه‌به‌ستی یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له خێزانه‌كانیان دابڕاون و پرسه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به پارێزگاری كردنیانه‌وه.
ته‌واوی كۆچبه‌ران، بێ گوێدان به پێگه‌ی یاساییان، ده‌بێت به‌ته‌واوی ده‌ستیان بگات به كۆمه‌كی مرۆیی و پزیشكی وپێویسته پارێزراوبن. گه‌ر پارێزگاری كردنی نێونه‌ته‌وه‌یی بێت، یان گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویست بۆ وڵاتی خۆیان، ده‌بێت له‌هه‌مو كاتێكدا مافی كۆچبه‌ران رێزیان لێ بگیرێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانیش ده‌بێت خۆیان به‌دوورخه‌ن له په‌رته‌وازه‌كردنی ئه‌ندامانی خێزانان و مه‌ترسی خستنه سه‌ر‌كه‌رامه‌ت و ژیانیان.
PUKmedia رێكخراوی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26