riklam

بانكی ناوه‌ندی عیراق جموجوڵی دۆلار سنووردار ده‌كات

عیراق 03:25 PM - 2021-11-21

بانكی ناوه‌ندی عیراق گواستنه‌وه‌ی زیاتر له‌ 10 هه‌زار دۆلاری له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان مه‌رجدار كرد.

بانكی ناوه‌ندی عیراق گواستنه‌وه‌ی زیاتر له‌ 10 هه‌زار دۆلاری له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان مه‌رجدار كرد، به‌ هێنانی به‌ڵگه‌ بۆ خه‌رجكردن و هۆكاری جوڵه‌ پێكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌، ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له‌ سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ و به‌كارهێنانی بۆ كاری تیرۆرستی.  

له‌و باره‌یه‌وه‌ بانكه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه‌؛ به‌بێ هۆكار ته‌نها ڕێگه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی بڕی 10 هه‌زار دۆلار یان هاوتاكه‌ی له‌ دراوه‌كانی تر ده‌درێت له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كان.

 سه‌باره‌ت به‌ دیناری عیراقییش، ته‌نها رێگه‌ به‌ ملیۆنێك دینار ده‌درێت و له‌و بڕه‌ زیاتر ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌دات، بۆ گواستنه‌وه‌ی زیاتر له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌، ده‌بێت هۆكاری بردنه‌ده‌ره‌وه‌ و هێنانه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌، روونكرابێته‌وه‌، یان خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ڵێننامه‌ پڕ بكاته‌وه‌ له‌ 30 رۆژدا به‌ڵگه‌ پێشكه‌ش بكات كه‌ بۆچی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی گواستووه‌ته‌وه‌.

PUKmedia بانكی ناوه‌ندی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket