riklam

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی چەند تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت

کوردستان 12:17 PM - 2021-11-21

ئاسایشی سلێمانی لەچوارچێوەی كار و چالاكانییەكانیدا بكوژێك دەستگیر دەكات و ئاماژە بەوەشدەكات كە هەر كەسێك هەوڵی تێكدانی ئاسایشی سلێمانی بدات ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

یاسین سەمیع وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا كەسێك هاووڵاتییەك دەكوژێت و هەڵاتبوو بە هەوڵ و شەونخونی هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانرا تاوانبار دەستگیر بكرێت و ڕووبەڕووی یاسا بكرێتەوە.

وتیشی: تێكدانی ئارامی و ئاسایشی سلێمانی لە كەس قبوڵ ناكەین و هەوڵەكانمان چڕ كردۆتەوە بۆ ئارامی زیاتر لە سنووری پارێزگای سلێمانی و تیمەكانیشمان لە هەر شوێنێك پێویست بكات ئامادە دەبن.

ڕاشیگەیاند: هێزەكانیان توانیویانە چەند باندێك بە تۆمەتی بارزگانیكردن بە ئاسەواری مێژوویی دەستگیر بكەن و ئاسەوارەكانیش ڕادەستی مۆزەخانەی سلێمانی دەكرێت و تۆمەتبارانیش ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە. 

PUKmedia  وێنە/ جەمال سەرگەتی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket