riklam

ئەڵمانیا.. پەلاماری كونسوڵخانەی ئێران دەدرێت

جیهان 08:58 AM - 2021-11-21

ژمارەیەك كەسی نەناسراو هێرشدەكەنە سەر كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا.

میدیای ئەڵمانیا لەوبارەیەوە بڵاویانكردۆتەوە كە شەوی ڕابردوودا چەند كەسێكی نەناسراو بە بۆمبی دەستی هەڵیانكوتاوەتە سەر كونسوڵخانەی ئێران لە شاری هامبۆرگ لە ئەڵمانیا. 

پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە لەئێستادا لەڕێگەی كامێراكانی هاتوچۆ سەردانی دۆزینەوەی تۆمەتبارانن. 

 هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانەكردنی ئەو هێرشە داوای لە بەرپرسانی ئەڵمانیا كردووە كە ئاسایش و گیانی دیپلۆماتكارانی ئێران پارێزراو بێت و بەجدی و بەرپرسانە مامەڵە بكەن. 

هێشتا هیچ كەس و گرووپێك بەرپرسیارێتی ئەو پەلامارەی نەگرتۆتە ئەستۆ.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket