}

چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ده‌ستیپێكرد

ئەدەب و هونەر 06:22 PM - 2021-11-20

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20-11- 2021، "فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بۆ شانۆ"، ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد كه‌هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی هۆڵی شانۆیی ره‌شیدو به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ك تیپی عیراقیی و عه‌ره‌بی و بیانی.

له‌و باره‌یه‌وه‌، جه‌بار جودی سه‌رۆكی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عیراق له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ PUKmedia  رایگه‌یاند: دوای زیاتر له‌ 18 ساڵ له‌داخستنی ئه‌مڕۆ هۆڵی شانۆیی ره‌شید كرایه‌وه‌و جێی ئاماژه‌شه‌ ئه‌و هۆڵی شانۆییه‌ له‌ساڵی 2003 دا له‌كاتی پرۆسه‌ی ئازادی عیراقدا رووبه‌ڕووی سوتان و تاڵانكاری بوه‌وه‌و هه‌روه‌ها به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دواكه‌وت.

راشیگه‌یاند: فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ئه‌مڕۆ سه‌عات شه‌شی ئێواره‌ له‌هۆڵی شانۆیی نیشتمانیی چالاكییه‌كانی ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ی 6 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ 12 تیپی عیراقی و عه‌ره‌بی و بیانی به‌شداری له‌فێستیڤاڵی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن و له‌ 20 تاوه‌كو 26ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket