riklam

سلێمانی.. سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب دەكرێتەوە

کوردستان 10:24 PM - 2021-11-17

بە ئامادەبوونی ژمارەیەك بنكە و دەزگای چاپ و پەخشی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكە سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە شاری سلێمانی دەكرێتەوە.

بڕیارە سبەی پێنجشەممە 18-11-2021 سێیەمین خوڵی پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لەسلێمانی لە پێشانگەی نێودەوڵەتی لە تاسلوجە بكرێتەوە كە چەندین دەزگای چاپ و پەخش و ناوەندی ئەدەبی لە هەرێم و عیراق و ناوچەكە كتێبەكانی خۆیان بە داشكانەوە نمایش دەكەن.

پێشانگاكە بۆ ماوەی 9 ڕۆژ تا 27-11-2021 بەردەوامدەبێت.  

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket