وێنه.. قازه‌كانی سامان هیدایه‌ت له ئه‌ڵمانیا
ئەدەب و هونەر 07:23 PM - 2021-11-13
رۆژی هه‌ینی ، 12-11-2021، هونه‌رمه‌ندی دیاری كورد ، سامان هیدایه‌ت - ی په‌یكه‌رتاش له چالاكییه‌كی هونه‌ری بێوێنه‌دا ، كه له شێوه‌ی په‌یكه‌ر ، بۆ كۆمه‌ڵێك قاز به كه‌ره‌سته‌ی بڕۆنز دروستكرابوو له وڵاتی ئه‌ڵمانیا له شاری مۆنهایم Monheim am rhein به ئاماده‌بوونی، (دانیالزیمرمان)پارێزگاری شاری مۆنهایم و زۆرێك له هونه‌ردۆستانی ئه‌ڵمانیا و كوردان و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی دانیشتووی ئه‌و وڵاته كرایه‌وه .
پارێزگاری مۆنهایم له وته‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به‌و كاره هونه‌رییه، وتی: كارێكی زۆر گرنگ ئه‌نجامدراوه ، به‌تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندی ده‌ستڕه‌نگین ، سامان هیدایه‌ت توانی به‌شێویه‌كی ئه‌كادیمی و زانستی به‌شداری پێشبڕكێیه‌كی هونه‌ری بكات، ماكێتی كاره‌كه‌ی په‌سه‌ندكرا، كه بریتی‌بوو له چه‌ند شێوه‌ی جیاوازی قازه‌كان، چونكه قاز هێمای شاری مۆنهایمه‌و له مێژووی ئه‌ڵمانه‌كاندا به په‌له‌وه‌رێكی به‌وه‌فا ناسراوه.
له په‌راوێزی كاره‌كه‌دا به ده‌ست و په‌نجه‌ی دێرین گه‌ردی، میوزیكزانی كورد، میوانه‌كانی به‌چه‌ند پارچه میوزیكێكی كوردی سه‌رسام كرد .
پارێزگار به‌شكۆوه داوای له سامان هیدایه‌ت كرد، وته‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات و ئه‌ویش له نێو ئاپۆڕای میواناندا وتی: ڕه‌نگه له‌ژیانتدا ئاشنای ده‌نگی زۆرێك له په‌له‌وه‌ره‌كان بوبیت و ئاوازی په‌له‌وه‌ره‌كان سه‌رنجی ڕاكێشابیت، یان وه‌ك ده‌نگێكی سروشتی و ئاسایی لێكدانه‌وه‌ت بۆ كردبێت، به‌ڵام كه‌م كه‌س ھه‌یه، له نھێنی ئاوازی قاز تێ بگات.
له‌م باره‌یه‌وه قاز تاكه په‌له‌وه‌ره كه یه‌ك جار عاشق ده‌بێت، وه بۆ ھه‌میشه له‌گه‌ڵیدا ده‌مێنێته‌وه، له درێژایی ژیانی ھه‌موو كارێك ده‌كات بۆ ئاسوده‌یی مه‌عشوقه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها تاكه په‌له‌وه‌رێك كه یه‌ك ھه‌فته پێش مردنی ئه‌زانێت ئه‌مرێت، ئه‌و حه‌وت ڕۆژه كه ماوه بۆ مردنی، بۆ ئه‌و شوێنه ئه‌ڕوات كه یه‌كه‌مجار خۆشه‌ویسته‌كه‌ی لێبینیوه، ھه‌ر له‌وێ ده‌مێنێته‌وه تا كاتی مردنی دێت.
كاتێك كه ڕۆژێكی ماوه بۆ ژیان، ئاوازێك بۆ مردنی ئه‌خوێنێت، كه به جوانترین ئاواز داده‌نرێت له جیھانی باڵنده‌كان، دواتر سه‌ر ئه‌خاته سه‌ر باڵه‌كانی و گیان ئه‌سپێرێت.
سه‌باره‌ت به كاره‌كانی پێشووتری له ئه‌ڵمانیا (سامان هیدایه‌ت) وتی:
كاره‌كانی پێشووم گه‌واهی ئه‌وه‌ده‌ده‌ن كه له كوردستان و لێره‌ش هه‌وڵه‌كانم به‌رده‌وامن و چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌شم ئاماده‌یه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ئه‌نجامیان ده‌گه‌یه‌نم ..
سامان هیدایه‌ت له‌ساڵی 1984 له شاری كه‌ركوكی باشوری كوردستان له‌دایك بووه‌و ده‌رچووی به‌شی شێوه‌كاری لقی په‌یكه‌رسازی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان ـ هه‌ولێره، هه‌روه‌هاله ساڵی 2013 هه‌مان به‌شی ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌جوانه‌كانی، ته‌واوكردووه.
له‌ساڵی 2015 ه‌وه له ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیه، له 2018 پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ری پێشكه‌ش به شاره‌كه‌ی خۆی مۆنهایم ئام راین كردووه، كه خه‌رجیه‌كه‌ی شاره‌وانی مۆنهایم له ئه‌ستۆی گرتووه، هه‌روه‌ها نوێترین په‌یكه‌ری میلۆدی قازه‌كان كه بۆ شاری مۆنهایم له دروستی كردبوو 2019 په‌رده‌ی له سه‌ر لادرا.
چه‌ند په‌یكه‌رێكی، سامان هیدایه‌ت له شاره‌كانی كوردستان دانراوه، له هه‌ولێرو سلێمانی و گه‌رمیان، ئه‌و هونه‌رمه‌نده پڕۆژه‌یه‌كی تری ئاماده‌یه و هه‌ر بۆ شاری مۆنهایم دروستی كردووه، به‌ڵام به‌هۆی په‌تای كۆڕۆناوه تا ئائێستا نه‌توانراوه دابنرێت.
PUKmedia حه‌مید به‌درخان/ ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26