riklam

کتێبی سێیه‌م عیراق چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌

کتێب 08:15 PM - 2021-11-09

كتێبی "سێیه‌م عیراق" له‌ نووسینی رۆژنامه‌نووس ئازاد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د _ ه‌ و له‌ دوو توێی 186 لاپه‌ڕه‌دا بڵاو کرایه‌وه‌. 

نووسه‌ر له‌ پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ئه‌م كتێبه‌ هه‌وڵێكی جیاواز خوێندنه‌وه‌یه‌ بۆ ته‌واوی ئه‌و رووداوانه‌ی له‌ عیراقدا روویانداوه‌ و عیراقی گه‌یاندووه‌ به‌ ئه‌م رۆژه‌.

نووسه‌ری كتێبه‌كه‌ پێیوایه‌ ته‌واوی چه‌مكه‌كانی "دوو مه‌زهه‌ب" و "دوو نه‌ته‌وه‌" و "دوو مێژوو" و "دوو فۆرمی حكومڕانی" كاتیان به‌سه‌ر چووه‌ و پێویسته‌ جێگره‌وه‌یه‌ك به‌ناوی "ریفۆرم" ببێته‌ به‌دیلی سێیه‌م و ئیتر له‌نێوان ئه‌و دوانه‌ییانه‌دا تاكی عیراقی ئازاد بێت كه‌ هیچیان نه‌بێت و سێیه‌میان بێت و په‌یوه‌ست نه‌بێت به‌ پیرۆزییه‌كانی ئه‌و دووانه‌ییانه‌وه‌ كه‌ عیراقی تووشی جه‌نگێكی ناوخۆیی به‌رده‌وام كردووه‌.

ئه‌م كتێبه‌ له‌ هه‌شت به‌شی كورت و پوخت پێكهاتووه‌:

به‌شی یه‌كه‌م: عیراق له‌ناو مێژوودا، یان مێژوو وه‌ك خائینێك؟

به‌شی دووه‌م: خاوه‌نداریی عیراق

به‌شی سێیه‌م: كورد له‌ ئاوێنه‌ی مێژووی عیراقدا

به‌شی چواره‌م: هه‌ڵبژاردن له‌ عیراق

به‌شی پێنجه‌م: عیراق و پێكدادانی ناوخۆیی

به‌شی شه‌شه‌م: عیراق و تایپه‌كانی تیرۆر

به‌شی حه‌وته‌م عیراق و گۆڕانكاری 

به‌شی هه‌شته‌م: سێیه‌م عیراق و سێیه‌م مێژوو.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket