شیرین کۆکار: من عاشقی رەنگەكان و وشەكانم
چاوپێکەوتن 11:11 AM - 2021-11-06
هونەرمەند و شاعیر خاتوو شیرین محەمەد عەلی ناسراو بە (شیرین كۆكار)ساڵانێكە لە بە هونەری شێوەكاری و لە بواری شیعر نووسین سەرقاڵە خاوەنی چەندین پیشانگەی هاوبەش و تایبەتییە هەردەم سروشتی جوانی كوردستان بۆتە سەرچاوەی تابلۆكانی ،حەزێكی زۆری بۆ هونەر هەیە.. بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە كاروچالاكییەكانی بەچەند پرسیارێك بەسەرمان كردوە.
*پێمان باش بووسەرەتا لەرێگەی سیڤی هونەری زیاترخۆتان بەخوێنەرانمان ئاشنا بكەیت.
-من ناوم (شیرین محەمەد عەلی)یە نازناوم شیرین كۆكارە لەساڵی 1970 لە شارۆچكەی پێنجوێن لە دایك بووم،پەیمانگەی مەڵبەندی مامۆستایانم تەواو كردوە بەشی هونەر، وەكو كاری هاوبەش ساڵانە لەچالاكی قوتابخانەكان، بەپۆستەر و بڵاوكراوە بەشداری پیشەنگەی هاوبەشم كردوە لە هەموو چالاكییەكان ئامادەبوونم هەبووە ،جیاوازی من لە گەڵ هونەرمەندانی شێوەكار ،من تێكستی شیعری لەسەر تابلۆكانم دەنووسم.
* هاوكاری وپاڵپشتی ،بۆ هەمووكەسێك لە هەر بوارێك بێت پێویستە،ئەو كەس ولایانە كێن هاوكاری و پاڵپشتی بەرێزتان بوون؟
-بەداخەوە هیچ كەس و لایەنێك هاوكارم نەبووە لە ئەنجمادانی سەرجەم چالاكییەكانم ،هەمووی لەسەر ئەركی خۆم بووە ،چونكە حەزووخولیایەكی زۆرم بۆهونەری هەیە.
*تائێستا خاوەنی چەند پیشانگەی تایبەتی و هاوبەشی؟
- سەبارەت بە پیشانگەی هاوبەش، لە گەڵ هونەرمەندان بەشداری (10) پیشانگەی هاوبەشم كردوە ،بەڵام لەسەر ئاستی چالاكی هونەری تاكەكەسی لە ساڵی 2014 دەستم بە كاری نیگاركردنی تابلۆكردن كردوە بەمەبەستی كردنەوەی پیشانگەی تایبەتی خۆم،هەر بۆ ئەم مەبەستت لە رێكەوتی 7-7-2018 كە رۆژی لەدایك بوونمە یەكەمین پیشانگەی تایبەتی خۆم كردەوە،وە 27-9-2019 دووەمین پیشانگەی تایبەتی خۆم كردەوە، وە لە18-8-2018 لە شاری پێنجوێن بە 22تابلۆ لە فیستیڤاڵی زانستی مفتی پێنجوێنی كرد،پێشانگایەكەم كردوە.
لەپیشانگای تایبەتی دووەمم لە ژێر ناوی (شیعرو نیگار لە ئامێزی شیرین دابوو) لەسەر هەموو تابلۆكانم تێكستییان لەسەر بوو ،سەرنجی زۆی لەبینەرانی بۆخۆی راكێشابوو، چونكە زۆربەی تابلۆكان و تێكستەكان لەگەڵ یەكتری دەگونجان.
* بەرێزتان لەپاڵ هونەری نیگار كردن ، شیعریش دەنووسن ئەگەری باسی ئەو بوارەش بكەیت؟
- ئەوەی راستی بێت پێش ئەوەی دەست بە كاری هونەری بكەم، سەرەتای دەسپێكردنی نووسینم دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2010 وە زۆربەی تێستەكانم عاشقانەیە گوزارشت لەو روداو و دابڕانانە دەكات كەبەسەر عاشقەكان داروودەدات،هەر لەسەر ئەو بابەتەش زۆر كەس پرسیاری ئەوم لێدەكەن كە من عاشقم؟ لەوەڵاما دەڵێم ، نەخێر عاشق نیم بەڵاكو من عاشقی رەنگەكانم عاشقی وشەكانم بەڵام من بۆعاشقەكان دەنووسم بۆ ئەو كەسانەی ناگەن بەیەك.
*زیاتر لەكام قوتابخانەی شێوەكاری كار دەكەیت؟
-من زیاتر لەسەر قوتابخانەكانی سروشتی و تەعبیری تابلۆكانم دەكەم.
*بەكام لە هونەرمەندانی كوردستان سەرسامی،یاخود كاریگەریان لەسەر تۆ هەیە؟
- من حەزێكی زۆرم بۆ هونەر هەیە، هەموو هونەرەكانم خۆش دەوێت ،بەشانۆ و موزیك و سینەما و شێوەكاری ،خۆشبەختانە من خۆم لە شێوەكار دۆزییەوە لەهەمان كاتدا سەرسامیشم بە كاری هەموو هونەرمەندێك.
* بابەتی تابلۆیەكانت لە چییەوە سەرچاوە دەگرن؟
سەرچاوەی تابلۆكانم زۆرن ،وەكو سروشت هەندێك جاریش تێكستی شیعرێكم كردوە بە تابلۆ جاریش وایە بیركردنەوەی خۆتە یان روداوێك دەبێتە سەرچاوەی تابلۆكانم.
*ئاستی هونەری شێوەكار بەگشتی و ئاستی شێوەكارانی ئافرەت چۆن دەبینی؟
- ئاستی هونەری شێوەكاری لەئاستێكی بەرزدایە،بەشانازیەوە ساڵانە چەندەها پیشانگەی تایبەتی و هاوبەشی دەكرێتەوە بۆ هونەرمەندان وە ئافرەتی هونەرمەندی بەتوانامان هەیە، ئاستییان زۆر بەشە كارەكانیان ماییەی رێزن.
*پێتان وایە هونەرمەندی بەهرەمەند پێویستی بە خوێندنی ئەكادیمی هەبێت؟
-هونەر سنووری نیە ئاكادیمی بێت، یان ئەكادیمی نەبێت چەندەها هونەرمەندمان لەبواری موزیك ، شانۆ، شێوەكاری هەیەخاوەن ئاستێكی بەرزن لە هونەر وەكو قوتابخانەی هونەری وان ،بێ ئەوەی دەرچووی ئەكادیمایا یان پەیمانگەی هونەری بن.
* پرۆژەی نوێتان هەیە؟
- لە ئێستادا خۆم ئامادەكەم بۆكردنەوەی پیشانگەی تایبەتی.
PUKmedia هەڤپەیڤین- كامەران حاجی ئەلیاس
هەواڵی زیاتر
-
ئاسۆ مامەند: پارتی وەرگرتنەوەی بارەگایەک بەزەحمەت دەزانێت
08:15 PM - 2023-06-09 -
د. بڕیار رەشید: پارتی تەنها لەکاتی لاوازیدا باسی یەکڕیزی دەکات
06:48 PM - 2023-06-09 -
ستران عهبدوڵڵا: ئهوانهی داكۆكیكردن له مافی خهڵك به لهتكردنی كوردستان له قهڵهم دهدهن، نازانن كوردایهتی چییه
06:33 PM - 2023-06-09 -
هەرێم کەمال ئاغا: ئهمڕۆ پڕۆژهیاسای بودجه تێدهپهڕێندرێت
06:28 PM - 2023-06-09
ئەمانەش ببینە
فراکسیۆنی یەکێتی: تەئکید لەگەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکەین
09:19 PM - 2023-06-09
پارتی و نەوەی نوێ لە دژی گێڕانەوەی پاشەکەوت هاوهەڵوێستن
07:51 PM - 2023-06-09
سەرۆک بافڵ و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جەلال شێخ ناجی کۆبوونەوە
05:35 PM - 2023-06-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 17 ملیار دینارە
09:12 AM - 2023-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
فراکسیۆنی یەکێتی: تەئکید لەگەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکەین
کوردستان 09:19 PM - 2023-06-09 -
ئاسۆ مامەند: پارتی وەرگرتنەوەی بارەگایەک بەزەحمەت دەزانێت
کوردستان 08:15 PM - 2023-06-09 -
پارتی و نەوەی نوێ لە دژی گێڕانەوەی پاشەکەوت هاوهەڵوێستن
کوردستان 07:51 PM - 2023-06-09 -
د. بڕیار رەشید: پارتی تەنها لەکاتی لاوازیدا باسی یەکڕیزی دەکات
کوردستان 06:48 PM - 2023-06-09 -
ستران عهبدوڵڵا: ئهوانهی داكۆكیكردن له مافی خهڵك به لهتكردنی كوردستان له قهڵهم دهدهن، نازانن كوردایهتی چییه
کوردستان 06:33 PM - 2023-06-09 -
هەرێم کەمال ئاغا: ئهمڕۆ پڕۆژهیاسای بودجه تێدهپهڕێندرێت
کوردستان 06:28 PM - 2023-06-09 -
سەرۆک بافڵ و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جەلال شێخ ناجی کۆبوونەوە
کوردستان 05:35 PM - 2023-06-09 -
وەزیری ناوخۆی عیراق سەردانی مۆنۆمێنتی یادگاری شەهیدانی هەڵەبجە دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2023-06-09