riklam

ژنێك هۆره‌ی كه‌لهوڕی و له‌ك ده‌چرێت

ژنان 05:17 PM - 2021-11-03

ستارە عەلی مورادی ئەو  ئاوازە خۆشەی کە شێوەزاری هۆرەی کەڵهوڕیی و لەک دەچڕێت.

ستارە عەلی مورادی،ساڵی 1978لەگوندی  (حەسەن سڵێمان)ی ناوچەی دالاهۆی پارێزگای کرماشان لەدایک بووەو لەمنداڵییەوە حەزێکی زۆری بۆ هۆرە دەبێت و بەدەنگە خۆش و ناوازەکەی سەرەنجی گوێگران وهەوادارانی بۆلای خۆی ڕادەکێشێت.

لەبارەی  هۆرەوە کە چۆن ئەو ڕێچکەی هەڵبژارد ستارە بۆ PUKmedia وتی:لەمنداڵیەوە ئەو حەزو دەنگەم بۆ هۆرە تێدا بووەو بەشێوازی  کەڵهوڕیی و لەک هۆرەم وتووەو بۆیە بیرم لەوە کردووەتەوە هونەری هۆرە وتن وەک هونەرێکی ڕەسەنی کوردی برەو پێبدەم و ئەو ڕێچکە زیندوو بهێڵینەوە،

وتیشی :چەندین بەرهەمی تۆمار کراوم هەیەو بەنیازم کاری باشترو چاکتر لەسەر هۆرەو شێوازەکانی ئەنجام بدەم.

PUKmedia ئامادەکردنی:ڕێباز حەسەن کەڵهوڕیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket