riklam

كوردۆ عومەر دەستلەكاركێشانەوەی لەپۆستە حكومییەكەی راگەیاند

کوردستان 05:32 PM - 2021-11-02

كوردۆ عومەر بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و ئافرەتان و خێزان لە مەراسیمێكدا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لەپۆستەكەی راگەیاندو، ئەمەش دوای ئەوەی لە دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق متمانەی دەنگدەرانی بەدەستهێنا و بە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا.
كوردۆ عومەر لە وتارێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد سەرەڕای بونی لەمپەڕو گرفت توانیومانە كاری جدی بكەین لەسەر كەمكردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان و توندوتیژی خێزانی، لەهەمان كاتیش خستنەگەڕی تواناكان بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان .
لە مەراسیمەكەدا ژمارەیەك داتاو ئامار و كارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان و نوسینگەو هۆبەكانی سەر بەو بەڕێوەبەرایەتی گشتیە، لەوانە 18 یاسای نوێ و هەموار و بڕیار بۆ بەرژەوەندی ژنان دەرچوون، تەنها لە ساڵی 2020دا زیاتر لە 10 هەزار سكاڵا تۆمار كراون ، لەماوەی سێ ساڵ زیاتر لە 31 هەزار كەس پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 119 كردوە و داوای هاوكاری یاسایی و دەرونی و كۆمەڵایەتی كردوە، لە ساڵی 2020ەوە تا مانگی شەش ئەمساڵ زیاتر لە 200 تاوانی ئەلیكتڕۆنی ئەنجام دراون .
سەبارەت بەو كەیسانەش كە لە دادگان لە ساڵی 2020ەوە 289 كەیس لە دادگای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی یەكلای كراونەتەوە و 383 كەیسیش بەردەوامن، 4006 كەیس لێكۆلینەوە بەردەوامە و 3520 كەیسیش لێكۆلینەوەی تەواو بوە، 44410 مامەڵەی مارەبڕین و 7566 مامەڵەی تەڵاق تۆمار كراون .
كوردۆ عومەر عەبدوڵا لە ساڵی 1961 لە شاری كۆیە لە دایكبوە، بەهۆی كاری لە رێكخستنە نهێنیەكان لە ساڵی 1985 لەلایەن دەزگای ئەمنی بەعسەوە دەستگیردەكرێت، سەرجەم ئەو ئەرك و پلە و پۆستانەی پێی سپێردراوە بە سەركەوتویی جێبەجێی كردوە، لەدوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش توانی متمانەی دەنگدەران بەدەست بهێنێت و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا.
PUKmedia سەرباز محەمەد – هەولێر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket