گێچه‌ڵی سێكسی له شوێنی كار
ژنان 08:12 PM - 2021-10-30
گێچه‌ڵی سێكسی یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی له كۆنه‌وه له نێو كۆمه‌ڵگه‌كاندا هه‌بووه به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وه و ئایین، بێگومان له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه له رووی رێژه‌و ژماره‌وه ده‌گۆڕێت، ره‌نگه وابزانرێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی دونیادا ئه‌و دیارده‌یه كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ده‌بینین له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌كاندا ئه‌و دیارده‌یه ده‌چێته ئاستێكی مه‌ترسیدارتر و به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاوتر ده‌رده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌تی دوای زیادبوونی ئه‌و ژن و كچانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ئیش ده‌كه‌ن ده‌بینین له شوێنی كار دووچاری گێچه‌ڵی سێكسی ده‌بن، ئه‌وه‌تا له باره‌ی گێچه‌ڵی سێكسییه‌وه له شوێنی كاردا له راپرسییه‌كی نوێ‌دا كه رێكخراوی كۆمریس له‌به‌ریتانیا كردووێتی و زیاتر له هه‌زار كه‌س تێیدا به‌شدار بوون، ده‌ریخستووه نیوه‌ی ژنان و كچانی ئه‌وێ له‌گه‌ڵ پێنج یه‌كی پیاوان دووچاری گێچه‌ڵی سێكسی له شوێنی كار بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وێدایه نزیكه‌ی
63 % ئه‌و ژنانه كاتێك دووچاری ئه‌و كێشه‌یه بوون به هیچ كه‌سێكیان نه‌وتووه و شاردوویانه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها 79 % پیاوانیش پێیان باشتر بووه باسی ئه‌وه نه‌كه‌ن كه به‌سه‌ریاندا هاتووه.
په‌یوه‌ندی به ئاستی زانستییه‌وه نییه
ئه‌م راپرسییه دوای ئه‌وه كرا كاتێك هارڤی واینستین پرۆدیوسه‌ری سینه‌مایی چه‌ندین داوای له‌سه‌ر تۆماركرا كه گێچه‌ڵی سێكسی به‌رامبه‌ر چه‌ندین ژن كردووه له نێویاندا هه‌ندێ ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی تێدابوون وه‌كو ئه‌نجلینا جوولی و گوینیس بالترۆ و رۆز ماكگوان، كه‌واته ئه‌وه ده‌ریده‌خات گێچه‌ڵی سێكسی نه په‌یوه‌ندی به ئاستی زانستی و رۆشنبیرییه‌وه هه‌یه نه په‌یوه‌ندی به‌و ژینگه و شوێنه‌وه هه‌یه كه تێیدا ئه‌و تاوانه ده‌كرێت، به‌ڵكو وه‌كو نه‌خۆشییه‌كه هه‌موو كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی گرتۆته‌وه به‌بێ جیاوازیی و ئه‌وه‌شی واده‌كات ئه‌و دیارده‌یه له زیادبووندا بێت ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی كات قوربانییان و خێزانه‌كانیان بێده‌نگیی لێده‌كه‌ن به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ندێ هۆكار گرنگترینیان ئابروو چوون و شێوانی شیرازه‌ی خێزانه‌كانه، جگه له‌وه‌ی زۆرجار رۆشنبیری ته‌واو نییه له‌باره‌ی ئه‌و یاسا و رێسایانه‌ی تاك ده‌توانێ بیگرێته به‌ر له كاتێكدا رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی له‌و جۆره ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تی له وڵاتانی وه‌كو وڵاتی ئێمه‌دا كه تا ئێستا رۆشنبیری له‌باره‌ی یاسا و مافه‌كانه‌وه كه‌مه و هه‌م قوربانیی و هه‌م تاوانبار نازانن باجی ئه‌و تاوانه چییه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئاڵۆزبوونی ژیان و زیادبوونی ئه‌و تاوانه هێشتا یاساكان له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه لاوازن یان زۆرجار به رێكه‌وتنی نێوان دوو خێزان كێشه‌كه كۆتایی دێت و تاوانبار ده‌ربازی ده‌بێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات ترسێكی ئه‌وتۆ نه‌بێت له باره‌ی كردنی ئه‌و تاوانانه‌وه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و تاوانباره‌ی رزگاری ده‌بێت، بێگومان دووباره و چه‌ندباره‌ی ده‌كاته‌وه.
له ئاستێكی به‌رزدایه
كاتێك وڵاتێكی پێشكه‌وتووی وه‌كو به‌ریتانیا ده‌بینین رێژه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی تێیدا له شوێنی كار به‌و راده‌یه به‌رزه، ده‌بێت بپرسین ئاخۆ له وڵاتی ئێمه رێژه‌كه‌ی چه‌ند بێت؟ ئایا بۆته دیارده‌یه‌كی ترسناكی وه‌كو ئه‌و وڵاتانه یان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چین؟ ئایا تا ئێستا راپرسییه‌كی گه‌وره‌ی له‌و جۆره كراوه بۆ زانینی رێژه‌ی ئه‌و تاوانه له كۆمه‌ڵگه‌دا به گشتی و له شوێنی كار به تایبه‌تی؟ ئه‌مانه و چه‌ندان پرسیاری دیكه، بێگومان ناتوانین نكوڵی له بوونی ئه‌و تاوانه بكه‌ین و ره‌نگه هه‌ر یه‌كێك له ئێمه خۆمان یان كه‌سێك بناسین دووچاری ئه‌و جۆره رووداوانه بووبێت و له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار هه‌رگیز نه‌یدركاندبێت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و زۆربوونی كاركردنی كچان و ژنان له شوێنه گشتییه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی زانستی هیچ به‌دواداچوون یان راپرسییه‌ك كراوه بزانرێت تا چه‌ند له شوێنی كار بێزار ده‌كرێن و رووبه‌ڕووی گێچه‌ڵی سێكسی ده‌بنه‌وه و یاسای كار توانیوێتی پارێزگاری‌یان لێبكات؟!
ده‌نگیان بیستراو بێت
دوای رووداوه‌كانی ئه‌و پرۆدیوسه‌ره زۆرێك له ناوه دیاره‌كان هه‌ڵمه‌تێكیان دژی ئه‌و دیارده‌یه و كێشه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی و ده‌ستدرێژی سێكسی له سۆشیال میدیا به‌رپا كرد و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان چیرۆكی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه گێڕایه‌وه، هه‌روه‌ها پێش 10 ساڵ چالاكوان تارانا بورك له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی به‌رپاكرد و ناوی لێنا «Me Too منیش» بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌وانه‌ی له كۆمه‌ڵگه هه‌ژاره‌كاندا له‌و جۆره تاوانانه رزگاریان بووه و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته تائێستا به‌رده‌وامه، چونكه وه‌كو ئه‌و چالاكوانه ده‌ڵێت: ئه‌و تاوانه ته‌نیا ساتێك نییه، به‌ڵكو تاوانێكه به‌رده‌وامه و ده‌بێت به‌رده‌وام بن له گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كان تاوه‌كو گۆڕانكارییه‌ك دروست بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی قوربانیان بیستراو بێت، كه‌واته وه‌كو ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی به‌ریتانیا یان ئه‌و چالاكوانه له وڵاتی ئێمه‌ش ده‌كرێت كاری له‌و جۆره بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ته‌شه‌نه نه‌كات و هه‌روه‌ها تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه و قوربانیان به ماف و یاساكانی بۆ ئه‌و تاوانانه دانراون هۆشیار بكرێنه‌وه و هانیان بده‌ن چیتر بێده‌نگ نه‌بن.
PUKmedia رۆزا دڵشاد مه‌ریوانی
هەواڵی زیاتر
-
باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا: زیاتر هاوکاری عیراق و هەرێم دەبین
04:34 PM - 2024-04-27 -
هێرشە درۆنیەكەی كۆرمۆر كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە
10:11 AM - 2024-04-27 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات: پەلامارەكەی كۆرمۆر تیرۆریستی و پێشێلكاری نێودەوڵەتییە
05:44 PM - 2024-04-27
قائیمقامی چەمچەماڵ: دوو وەفدی هەرێم و عیراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
11:17 AM - 2024-04-27
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
09:51 PM - 2024-04-26
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆكکۆمار: عیراق وڵاتی هەمووانە
عیراق 07:22 PM - 2024-04-27 -
شاجوانەکەی خانەقی
بیروڕا 06:22 PM - 2024-04-27 -
چاوێکیشتان لە زۆرینەی فەقیر و فوقەرا بێت
بیروڕا 06:20 PM - 2024-04-27 -
یەمەن ناوی کوژراو و بریندارەکانی کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
جیهان 06:17 PM - 2024-04-27 -
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات: پەلامارەكەی كۆرمۆر تیرۆریستی و پێشێلكاری نێودەوڵەتییە
جیهان 05:44 PM - 2024-04-27 -
باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا: زیاتر هاوکاری عیراق و هەرێم دەبین
جیهان 04:34 PM - 2024-04-27 -
قائیمقامی چەمچەماڵ: دوو وەفدی هەرێم و عیراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
کوردستان 11:17 AM - 2024-04-27 -
هێرشە درۆنیەكەی كۆرمۆر كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە
کوردستان 10:11 AM - 2024-04-27