دایكێكی مهره‌بان ، سیاسه‌تمه‌دارێكی به‌وێژدان...
بیروڕا 05:06 PM - 2021-10-28
ن: عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
دوای ئه‌وه‌ی حیزبی دیموكراتی مه‌سیحی له 2003 له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌نجیلامێركل زانای كیمای فیزیاویان هه‌ڵبژارد، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌و ژنه وه‌كو دایكێكی مهره‌بان و سیاسه‌تمه‌دارێكی به‌ویژدان، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی كرد، له‌و هه‌ژده ساڵه‌ی راوێژكاری، هه‌موو توانا و به‌هره‌ی به‌كار هێنا بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ته‌واوی جومگه‌كاندا پێشبكه‌وێت و شوێنی شایسته‌ی خۆی له ئه‌وروپا به‌ده‌ست بێنێته‌وه، به‌كرداره‌كیش هه‌ر ئه‌وه‌ی كرد، ئه‌ڵمانیای كرده‌وه سه‌رمه‌شقی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئێستا به‌هێزترینیانه له‌روی ئابوری و سیاسی و هه‌روه‌ها له ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیانیشیدا، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌و ژنه پۆڵایینه به‌رله‌وه‌ی ببێته راوێژكار كه پۆسته‌كه یه‌كسانه به پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له وڵاتانی‌تر، له شوقه‌یه‌كی ئاسایی ده‌ژیا ته‌نانه‌ت باخچه و مه‌له‌وانگه‌شی تێدا نه‌بوو، ئه‌و 18 ساڵه‌ی له حكومه‌تدا بوو، شوێنه‌كه‌ی نه‌گۆڕێ هه‌ر له‌و شوقه‌یه مایه‌وه كه له پێشدا تیایدا ده‌ژیا، نه‌فڕۆكه نه‌موڵك و نه ئه‌ملاكی گلدایه‌وه نه هیچ سه‌ودایه‌كی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی كرد، له ژیانی ماڵه‌وه و تایبه‌تی خۆشی‌دا، وه‌كو به‌رپرسی وڵاتانی‌تر تر نه‌ده‌ژیا، بۆ نمونه به‌رده‌وام یه‌ك جۆر جلی له‌به‌ر ده‌كرد، كاتێكیش رۆژنامه نوسان لێیان پرسی بۆ به‌و شێوه‌یه ده‌وام ده‌كه‌یت؟ له‌وه‌ڵامدا وتی من فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تم خۆنمایشكاری جل و به‌رگ نیم، تاوه‌كو هه‌ر رۆژه و ده‌ستێ جلی گرانبه‌ها له‌به‌ر بكه‌م، سه‌باره‌ت به ماڵه‌وه‌شی وه‌كو كه‌سێكی ئاسایی بوو، له‌وه‌شدا رۆژنامه‌نوسان لێیان پرسی، خۆت ئیشی ماڵه‌وه ده‌كه‌یت؟ له‌وه‌ڵامدا وتی به‌ڵێ نه كاره‌كه‌رم هه‌یه و نه چێشتلێنه‌ر ، خۆم و هاوسه‌ره‌كه‌م ته‌واوی ئیشی ماڵه‌وه ده‌كه‌ین به چێشتلێنانیشه‌وه هه‌روه‌ها خزمه‌تی منداڵه‌كانیشمان ده‌كه‌ین، ئه‌و ژنه ئێستا كه له پۆسته‌كه‌ی نامێنێت، ئه‌ڵمانیا له ترۆپكی سه‌ركه‌وتنه و له‌ڕوی پیشه‌سازی و بازرگانی و ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیانیشه‌وه له پێشكه‌وتنێكی بێ ئه‌ماندایه، قه‌رزیشی له‌لای زۆربه‌ی وڵاتانه و هیچیش قه‌رزار نیه، ئه‌وه وایكرد كاتێك گه‌لی ئه‌ڵمانیا زانیان له پۆستی راوێژكاری نامێنێت، بۆ ماوه‌ی (6) ده‌قیقه زۆربه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له‌شه‌قامه‌كان و په‌نجه‌ره و به‌رده‌رگاكان كه‌وتنه چه‌پڵه لێدان، وه‌ك رێزێك بۆ ئه‌و ژنه و كاروكرده‌وه مه‌زنه‌كانی و خزمه‌تكردنی بێ په‌روای گه‌له‌كه‌ی، خۆزگه سه‌ركرده‌كانی ئێمه‌ش نه‌ختێك به‌و ژنه ده‌چون و به‌وشێوه‌یه ده‌ژیان، چی ده‌بوو له بری كۆشك و باڵه‌خانه‌ی 20 دۆنمی و 30 دۆنمی ته‌نانه‌ت 100 دۆنمیش له‌خانوه‌كی ئاسای بژیابان ، باشتر نه‌بوو له بری ئه‌وه‌ی له‌بازاڕه گران به‌هاكانی ئه‌وروپا و ناوه‌ڕاستی له‌نده‌ن جل و به‌رگ بكڕن به قاتێ جلی ساده‌وه حوكمڕانیتان بكردبا، ناكرێ له‌بری كه‌شتی گه‌لێك سه‌یاره‌ی گران به‌ها به‌یه‌ك دوو سه‌یاره‌ی ساده هاتوچۆتان بكردبا، چی ده‌بوو له‌بری ته‌نینه‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی پێدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن به‌چه‌كدار، به‌چكی قورس و سوكه‌وه چه‌ند پاساوانێكی مه‌ده‌نیتان له‌گه‌ڵدابا، سه‌ربه‌رزی نه‌بوو بۆتان له‌بری حكومڕانی هه‌تاهه‌تایێ ده‌ستا و ده‌ست به‌ده‌سه‌ڵات و ململانێیه‌كی مه‌دنیانه بكه‌نه نه‌ریت و خزمه‌تكردنی زیاتریش بكه‌نه بنه‌ما، دڵنیابن ئه‌م میلله‌ته ئه‌وه‌نده هه‌ژار نیه هه‌موو شتێك ده‌خوێنێته‌وه، چاویشی هه‌یه وردترین شت ده‌بینێ، هه‌ستیش به‌و جیاوازیه ئاسمان و رێسمان ئاسایه‌ی ئێوه ئه‌م خه‌ڵكه به‌ش مه‌ینه‌ته ده‌كات، پێتان وایه كاتی ئه‌وه نه‌هاتوه هه‌ندێك وه‌كو میركل بكه‌ن و بژین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر رۆژی داهات و دڵتان نه‌رم بوو وازتان له ده‌سه‌ڵات هێنا، یان له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتیدا ده‌ستا و ده‌ستتان پێكرا، خه‌ڵك به‌چه‌پڵه رێزانه‌وه به‌ڕێتان بكه‌ن، نه‌ك سه‌د به‌ردتان به‌دوادا بهاوێژن.
هەواڵی زیاتر
-
باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا: زیاتر هاوکاری عیراق و هەرێم دەبین
04:34 PM - 2024-04-27 -
هێرشە درۆنیەكەی كۆرمۆر كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە
10:11 AM - 2024-04-27 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات: پەلامارەكەی كۆرمۆر تیرۆریستی و پێشێلكاری نێودەوڵەتییە
05:44 PM - 2024-04-27
قائیمقامی چەمچەماڵ: دوو وەفدی هەرێم و عیراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
11:17 AM - 2024-04-27
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
09:51 PM - 2024-04-26
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
زۆرترین خوێنراو
-
یەمەن ناوی کوژراو و بریندارەکانی کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
جیهان 06:17 PM - 2024-04-27 -
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات: پەلامارەكەی كۆرمۆر تیرۆریستی و پێشێلكاری نێودەوڵەتییە
جیهان 05:44 PM - 2024-04-27 -
باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا: زیاتر هاوکاری عیراق و هەرێم دەبین
جیهان 04:34 PM - 2024-04-27 -
قائیمقامی چەمچەماڵ: دوو وەفدی هەرێم و عیراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
کوردستان 11:17 AM - 2024-04-27 -
هێرشە درۆنیەكەی كۆرمۆر كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە
کوردستان 10:11 AM - 2024-04-27 -
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26