}

وه‌زیری خوێندنی باڵا: كێشه‌ی خوێندكارانی پۆلی 12 چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین

کوردستان 02:29 PM - 2021-10-28

وه‌زیری خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌رۆژانی داهاتوودا كێشه‌ی خوێندكارانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و رێگه‌ ناده‌ین مافی هیچ خوێندكارێك بفه‌وتێت.

ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌زانكۆی سلێمانی رایگه‌یاند: زانكۆلاین جێی بڕوایه‌ و راسته‌ كێشه‌یه‌ك بۆ ئه‌مساڵ له‌و سیستمه‌دا روویداوه‌، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی كه‌م خوێندكار كێشه‌یان هه‌یه‌ و ئه‌و كێشانه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.

وتیشی: داوای خوێندكاران ره‌وایه‌ و پشتگیریان ده‌كه‌م و داواشمان له‌زانكۆكان كردوه‌ كورسییه‌كانی خوێندن زیاد بكه‌ن و رێگه‌ ناده‌ین مافی ئه‌و خوێندكارانه‌ بفه‌وتێت و به‌رگری له‌خوێندكاران ده‌كه‌ین.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌پرسیارم له‌وه‌ی ده‌یڵێم و سیستمی خوێندن به‌ په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاوه‌ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت به‌ره‌و هه‌ڵدێر و كاره‌سات ده‌ڕوات.

وتیشی: دڵم ژان ده‌كات باوێكێك به‌ گوڵه‌به‌رۆژه‌ فرۆشتن نه‌وه‌كه‌ی به‌خێوبكات و بیخاته‌ كۆلێژی پزیشكی له‌و سه‌ریشه‌وه‌ من نه‌توانم وه‌ریبگرم، بۆیه‌ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م كه‌ مافی هیچ خوێندكارێك نه‌فه‌وتێت
و پێوسته‌ خوێندنی ته‌كنیكی له‌ هه‌رێمی كوردستان پێشبخه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداپێویسته‌ بازاڕی كار له‌ نێوان زانكۆكان ده‌ره‌وه‌ی زانكۆكان دروست بكه‌ین.

له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌نووسان سه‌باره‌ت به‌ جیاوازی كردن له‌ ژماره‌ی كورسی خوێندن له‌ نێوان زانكۆكانی هه‌ولێر و دهۆك له‌گه‌ڵ زانكۆی سلێمانی، پرۆفیسۆر د. ڕ‌ه‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی راگه‌یاند: ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ دوورن له‌ راستییه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری كورسی خوێندن له‌ زانكۆی سلێمانی نه‌كراوه‌، به‌ڵكو هه‌موو ساڵێك به‌م ساڵیشه‌وه‌ زانكۆی سلێمانی یه‌كێك بووه‌ له‌و زانكۆیانه‌ی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان كه‌ زۆرترین خوێندكاری وه‌رگرتووه‌، هه‌مان كات زانكۆی سلێمانی زۆرترین داواكاری خوێندنی له‌سه‌ره‌.
 
پاشان د. خه‌تاب شێخانی به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری وه‌رگرتن و پلاندانان له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، به‌ وردی ئاماری وه‌رگرتن و ژماره‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی داواكارییان پێشكه‌شكردووه‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان خسته‌ڕ‌وو.
 
PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی


كامێرا.. شاد ئیبراهیم


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket