كتێبی كوشتنی ژنان بە بیانووی شەرەف بڵاو دەكرێتەوە
کوردستان 11:03 AM - 2021-10-26
ڕۆژی چوارشەممە 27-10-2021 سەعات 3:30 خولەكی پاشنیوەڕۆ لە باخچەی ڕێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت لە سلێمانی مەراسیمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی كوشتنی ژنان بە بیانووی شەرەف بەڕێوەدەچێت.
لەوبارەیەوە د. نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد نووسەر و ئامادەكاری كتێبەكە لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ PUKmedia ڕایگەیاند: كتێبی كوشتنی ژنان بە بیانووی شەرەف بریتیە لە پێنج چیرۆكی ڕاستەقینەی ژنان لە هەرێمی كوردستان كە بە بیانووی شەرەف لەلایەن كەسوكاریانەوە كوژراون و كتێبەكە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت(CDO) بە پاڵپشتی دارایی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و پشتگیری تەكنیكی كونسۆڵیەی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان چاپ كراوە و بیرۆكەكەشی هی ڕێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەتە.
د. نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەو پێنج چیرۆكە، وتیشی: ئەو پێنج چیرۆكە دیكۆمێنتارییە و لەڕاستیدا چیرۆك نین بەڵكوو كۆمەڵێك ڕووداوی ڕاستەقینەیە كە لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان ڕوویانداوە و لەسەر شێوازی چیرۆك داڕێژراوە و دەتوانین بڵێین چیرۆك توێژینەوەن، یانی هەم چیرۆكن و هەم توێژینەوەن و سوود لە تەكنیكەكانی چیرۆك و گێڕانەوە وەرگیراوە.
نووسەر و ئامادەكاری كتێبەكە ئاماژەی بەوەشكرد:چیرۆكەكان باس لە كوشتنی پێنج ژن دەكەن كە لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بە دەستی كەسوكارە نزیكەكانی خۆیان بە بیانووی شەرەف كوژراون و چیرۆكەكان بەپێی دیكۆمێنێت و بە پشتبەستن بەلێكۆڵینەوەكانی پۆلیس و دادگان دارێژراون و تێكەڵی خەیاڵ كراون.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
باڵیۆزی یهكێتیی ئهوروپا: زیاتر هاوکاری عیراق و هەرێم دەبین
04:34 PM - 2024-04-27 -
هێرشە درۆنیەكەی كۆرمۆر كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە
10:11 AM - 2024-04-27 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات: پەلامارەكەی كۆرمۆر تیرۆریستی و پێشێلكاری نێودەوڵەتییە
05:44 PM - 2024-04-27
قائیمقامی چەمچەماڵ: دوو وەفدی هەرێم و عیراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
11:17 AM - 2024-04-27
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
09:51 PM - 2024-04-26
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
زۆرترین خوێنراو
-
یەمەن ناوی کوژراو و بریندارەکانی کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
جیهان 06:17 PM - 2024-04-27 -
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات: پەلامارەكەی كۆرمۆر تیرۆریستی و پێشێلكاری نێودەوڵەتییە
جیهان 05:44 PM - 2024-04-27 -
باڵیۆزی یهكێتیی ئهوروپا: زیاتر هاوکاری عیراق و هەرێم دەبین
جیهان 04:34 PM - 2024-04-27 -
قائیمقامی چەمچەماڵ: دوو وەفدی هەرێم و عیراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
کوردستان 11:17 AM - 2024-04-27 -
هێرشە درۆنیەكەی كۆرمۆر كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە
کوردستان 10:11 AM - 2024-04-27 -
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26