فۆرم و ناوه‌ڕۆك له هونه‌ری مۆسیقادا
ئەدەب و هونەر 10:46 AM - 2021-10-24
بوونی مرۆڤ به‌گشتی و هونه‌رمه‌ند به‌تایبه‌تی هه‌بوویه‌كی ئاگامه‌نده ، هایدیگه‌ر گوته‌نی به‌مانای دزاین دێت ،واتای بوون لێره‌دا ئاماژه بۆ بونی ئاگامه‌ندانه‌ی مرۆڤ له نێو جیهاندا ده‌به‌خشێت ، به‌رهه‌می هونه‌ری مۆسیقا { مرۆڤ ، هونه‌رمه‌ند } له‌جه‌وهه‌رێكی گیانه‌كیه‌وه په‌یدا ده‌بێت ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هونه‌رمه‌نده‌كه ته‌واو پڕ‌و كۆیه، به‌وشێوه‌یه له‌ناو جیهاندا په‌یدا ده‌بێت و ده‌دۆزرێته‌وه ، بوونی ئه‌م جه‌وهه‌ره خه‌سڵه‌تی مرۆڤه‌كه‌یه ده‌بێت به بناخه بۆ دامه‌زراندنی ناسنامه‌ی { خۆی ،نه‌ته‌وه‌كه‌ی ،جیهان } ،به‌م پێیه مۆسیقا به‌شێكی گه‌وره‌و دیاری هه‌یه ئۆنتیكیانه { هه‌بوو ، توانای بوون، ontic } ،
شاكاره هونه‌ریه مێژووییه‌كان هه‌میشه‌داهاتووی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشانداوه ،داهاتوو شوێنێكه ڕووناكیه‌كه‌ی له مێژوو كه‌متره ، مێژوو هیچ ڕێكه چاره‌یه‌ك بۆ داهاتوو پێشنیار ناكات به‌ڵام یارمه‌تیمان ده‌دات هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی كه‌له‌قه‌ڵمڕه‌وی شته لواوه‌كاندان باشتر بیانبینین ، بینینێك كه كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئازادی پێویسته ،ئازادیش له ئه‌نجامی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ گرێبه‌سته‌كان و په‌یمانه‌كانی كۆمه‌ڵگه مه‌یسه‌ر ده‌بێت.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه هه‌موو شته‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و هه‌ڵاوێردی ده‌ڕوات و دژه فۆرمێك له كۆمه‌ڵگه دێته ئاراوه كه ئه‌سته‌م هه‌ستی پێده‌كرێت.
هه‌ستكردن زیاتر له ڕێی به‌رهه‌می هونه‌ریه‌وه ڕونتره به‌و پێیه‌ی كه به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یه ،ده‌ستبه‌جێ دژه فۆرمی له ڕێگه‌ی یاسای بیچم هه‌ڵگرییه‌وه‌خۆی نیشانده‌دات به‌و پێیه‌ی هونه‌ر هه‌ویریكه‌وشێوه‌ی شیاوی خۆی هه‌ڵده‌گرێت، یان به‌و واتایه‌ی كه توانا جه‌وهه‌ریه‌كانی ئۆرگانیزمێكی ڕووله‌گه‌شه به‌ده‌ست هونه‌رمه‌ندێكی كارزان پراكتیزره ده‌كرێت.
هونه‌رمه‌ند بوونێكی ته‌مه‌ن كه‌موو هه‌ژاری هه‌یه هه‌وڵ ده‌دات خۆی پڕبكاته‌وه ئه‌مه ڕاستییه‌كی ئۆنتۆلۆژیانه‌ی هایدیگه‌ریانه‌یه‌و { ontology،توێژینه‌وه له‌سه‌ر بوون } ناتوانین نكوڵی لێبكه‌ین
هونه‌رمه‌ند ئه‌ندامی نه‌ته‌وه‌یه، نه‌ته‌وه‌ش له‌بناخه‌ی خۆیدا هه‌میشه به یه‌كسانی ده‌مێنێته‌وه ، واته فۆرمه‌كه‌ی له هونه‌رمه‌ندێكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ هونه‌رمه‌ندێكی تر ،ده‌توانین بڵێین هه‌موو به‌رهه‌مه هونه‌ریه مۆسیقیه‌كانی هونه‌رمه‌نده‌كانی نێو ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه فۆرمێكی یه‌كسانیان هه‌یه.
هه‌موو به‌رهه‌مێكی هونه‌ری له نێو نه‌ته‌وه‌كانی گشت جیهان له فۆرم و ماده بێكدێت كه‌شێوه‌ی به‌رهه‌مێكی هونه‌ری ناوچه‌كه نیشانده‌دات، به‌ڵام فۆڕم بوونی پێش بوونی ماده‌یه له ڕێی وێناكردنه‌وه كه ئه‌رستۆ له‌و باوه‌ڕه‌دایه [ هه‌رچیه‌ك له دونیادا هه‌یه ده‌كرێت له زه‌ینیشدا بوونی هه‌بێت ] ئه‌مه‌ش ده‌كرێت به‌دووجۆری جیاواز ڕوبدات، هه‌رچییه‌ك بتوانرێت ببینرێت ده‌یبینین هه‌رچیه‌ك بتوانرێت ببیسرێت ده‌یبیستین هه‌رچیه‌ك ببۆنرێت ده‌یبۆنین ، ده‌توانین هه‌موو ئه‌م شتانه كه بونیان هه‌یه له زه‌یندا وێنا بكه‌ین ته‌نانه‌ت ده‌توانین بیر له هه‌موو ئه‌وشتانه‌ش بكه‌ینه‌وه كه هه‌رگیز ناتوانین به‌یارمه‌تی هه‌سته‌وه‌ره‌كانمان دركیان بێبكه‌ین ، ته‌نانه‌ت ده‌توانین بیر له به‌رهه‌مێكی مۆسیقا بكه‌ینه‌وه كه‌هه‌رگیز له‌جیهانی به‌رهه‌ستدا ده‌رنه‌كه‌وتووه.
له ڕوانگه‌ی فینۆمینۆلۆژیه‌وه { په‌یوه‌ندی نێوان خۆ‌و بابه‌ت واته زانستی دیارده‌كان، phenomenology } هونه‌رمه‌ند له ژیانی ڕۆژانه‌یدا ده‌رده‌كه‌وه‌ێت كه‌له‌نێو كاره هونه‌ریه‌كانیدا به نیگه‌رانیه‌وه نوگرۆ بووه ،هه‌ڵوێستی له ئاستی به‌رهه‌مه‌كانی بیردۆزیانه‌و ئۆنتۆلۆژیانه نیه به‌ڵكو بوونێكی پڕاكتیكیانه‌یه،له‌م هه‌ڵوێسته‌وه فینۆمینۆلۆژیانه ده‌رده‌كه‌وێت، نه‌ك له‌لای هونه‌رمه‌ند به‌ڵكوو هه‌مووشتێك فۆڕمی ئایدیاڵی خۆی هه‌یه كه هه‌ركه‌سه‌و له‌پیشه‌كه‌ی خۆیدا ده‌بێت به‌گوێره‌ی ئه‌و فۆڕمه بجوڵێته‌وه ،ئه‌مه بۆچونێكه كه ئه‌فلاتون و ئه‌رستۆ له‌وه به دروستری ده‌زانن كه بیانه‌وێت به‌ڵگاندنی بۆبكه‌ن.
به‌گوێره‌ی تێگه‌یشتنی ئه‌رستۆ ڕامیاری به‌شێكه له ئاكار بۆیه ئه‌وتوانه‌یه‌ی مرۆڤ كه‌له ڕامیاریدا هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێت هه‌مان ئه‌و توانا ته‌كنیكیه‌ی نیه كه له پیشه‌گه‌ریدا به‌كاریده‌هێنێت ، پیشه‌گه‌ری و ڕامیاری كه‌دووبابه‌تی جیاوازن هه‌روه‌كوو بۆچوونی دیكارتی فه‌ره‌نسیه { 1596-1650 ،Decart) كه‌ماده‌و ڕۆح له مرۆڤدا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن } به‌ڵام ڕۆح به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فۆرمی ماده‌ی مرۆڤ نیه ،فۆرم شتێكه كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌شتێك به‌وجۆره بێت كه‌هه‌یه.
مۆسیقا كه‌زنجیره پله‌و پایه‌ی فۆرمه‌كانه‌په‌یوه‌ندیه‌كی ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌داهه‌یه كه ئه‌توانرێت به‌ناوه‌ڕۆك ناوبردی بكه‌ین ،ئه‌گه‌ر له مۆسیقایه‌كی نێو چیرۆكی ئاوازداردا { ئۆپیرا ، شانۆی ئاوازدار،opera } ده‌قێكی هۆنراوه‌دار هاوبه‌شی مۆسیقا كه بكات له‌لایه‌ن سۆلیست { solst ، مۆسیقا به‌ده‌نگی مرۆڤ } به‌و ده‌قه ده‌وترێت ناوه‌ڕۆكی به‌رهه‌مه مۆسیقاییه‌كه یان ناوه‌ڕۆكی ماده‌كه.
مۆسیقای بێده‌نگ { واته ووشه‌ی سۆلیستی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت } كه به‌چه‌ندین شێوه‌ی جۆراو جۆر ئاماژه به‌شتێك له ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌كات ناوه‌ڕۆكێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه واته ناتوانین بلێین بێناوه‌رۆكه به‌ڵام له‌هه‌مانكات ده‌ستنیشانكردنی نێوان فۆرم و ناوه‌ڕۆك ئاسته‌متره‌و ده‌توانین ده‌قه‌كه به‌هاوتای مۆسیقا بزانین.
ئه‌گه‌ر له نێوان ئه‌م دووجۆره به‌رهه‌مه مۆسیقیه { سۆڵیدارو بێ سۆلیست } جیاوازی له ناوه‌ڕۆكدا بكه‌ین یان یه‌كێكیان به‌ناوه‌ڕۆكدارو ئه‌ویتریان پێچه‌وانه‌بكه‌ین ئه‌وا تووشی ڕووكه‌شكارییه‌كی هێجگار زه‌ق ده‌بینه‌وه ،واته هه‌موو مۆسیقایه‌ك ئایدیایه‌كی شاراوه‌ی خۆی هه‌یه كه‌ئه‌م ئایدیایه له‌بری ناوه‌ڕۆك ده‌خرێته‌ڕو ، یان ده‌توانرێت بوترێت هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك له به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كه‌ی ئایدیای تایبه‌تی خۆی هه‌یه واته ناوه‌ڕۆكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه،مێژووی ووشه‌ی ئایدیا زۆر دێرینه زیاتر به‌رله دووهه‌زارساڵ پ،ز ئایدیای {ide} ئه‌فلاتونمان به‌بیردێنێته‌وه له هه‌مانكات له مێژه ئایدیاكانیان به شتانێك ده‌زانی كه‌له هزر { بیر،فكر } ی مرۆڤدا بوونیان هه‌بووه له هه‌مانكات بیرمه‌نده‌كان جیاوازیان له نێوان ئایدیاكان هه‌سپێده‌كرد .
{ جۆن لۆك ،1704-1632 ، john lock } ی به‌ریتانی { بێرتشی، britich } له‌و باوه‌ره‌دا بوو جیاوازی هه‌یه له نێوان ئه‌و ئایدیایانه‌ی كه‌له ڕێی هه‌سته‌وه‌ره‌كانه‌وه پێیان ده‌گه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و ئایدیایانه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی بیركردنه‌وه به‌ده‌ستی دێنیین .
{ د‌یڤید هیوم ،David hume ،1711-1776 }ی ئسكتله‌ندی تێگه‌یشتنه هه‌سته‌گیه‌كانی به‌هه‌ست دۆزه‌ره‌وه‌كان ناودێر ده‌كردو ئه‌و شتانه‌ش كه هزر به‌یاریده‌ی هه‌ست دۆزه‌ره‌كان به‌رهه‌می ده‌هێنا به‌ئایدیاكان ده‌زانی، واته به‌رهه‌می مۆسیقامان هه‌یه كه ووشه‌ی { سۆلیست،solist } له‌رێی هه‌سته‌وه ناوه‌ڕۆكمان پێئه‌دات له هه‌مانكات به‌رهه‌ممان هه‌یه كه هزر له ئه‌ندێشه‌دا ده‌بێته ناوه‌ڕۆك كه هه‌ردوكیان وه‌ك ناوه‌ڕۆك ئایدیای تایبه‌تن ،له‌هه‌مانكات ناڕوونییه‌ك له‌نێوان ئاكسیۆنی سایكۆلۆژیك و ئه‌و شته‌ی د‌رك و تێگه‌یشتن یان پێ‌زانین پێوه‌ی سه‌رقاڵ ده‌بێت ڕوئه‌دات ، به‌واتایه‌كی تر ووشه‌ی ئایدیا { idea } هه‌م ئاماژه‌بوو بۆ ئه‌و ڕوداوه دیاریكراوه كه تاك بینه‌ری شتێك بوو یان بیری لێده‌كرده‌وه‌و هه‌م ئاماژه بوو بۆ پرسی ڕاسته‌قینه كه بینین و بیر لێكردنه‌وه‌ی له ئه‌ستۆ بوو ،چیدی سنوری نێوان ناوه‌ڕۆك و پڕۆسه‌ی سایكۆلۆژیك ده‌سڕایه‌وه ،ئه‌مه كێشه‌یه‌كی شاراوه‌ی نێو بیركردنه‌وه بوو كه له‌لایه‌ن ئه‌زمونگه‌رایان {ئه‌قڵ گه‌رایان } وه‌ك لای بیتس {bits } په‌ره‌یان پێئه‌درا،ئه‌مه ناڕونیه‌ك بوو كه‌له سه‌ده‌ی بسته‌مدا له‌لایه‌ن { گوتلۆ به‌فریگی (Gotlu bafriq) و ئیدمۆند هوسرڵی ئه‌ڵمانی (،1938-1859 Edmund husserl) } چاره‌سه‌ری بۆ دۆزرایه‌وه.
پێش ئه‌مانیش كانتی فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی { 1804-1724 } له‌م ڕووه‌وه هه‌وڵیدا به‌ڵام پرسی جه‌وهه‌ریبوون و نه‌بوونی ئایدیاكان هه‌روا به‌بێده‌نگی له‌لای مایه‌وه ئه‌مه ناڕوونیه‌كه هێشتاش له‌نێو زمانی ڕۆژانه‌دا ماوه‌ته‌وه ،له‌هه‌مانكات له یاساكانی جوانیناسیشدا { Estatica } هه‌ندێك جار به‌ده‌رده‌كه‌وێت.
ئایدیا له نێو ده‌سته‌واژه‌گه‌لێكی وه‌ك { ئایدیای مۆسیقا } یان { ئایدیای به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی } دا لانیكه‌م بۆماوه‌یه‌كی كه‌م واتادار بووه له‌م ده‌سته‌واژانه‌دا ووشه‌ی ئایدیا هه‌م ئاماژه‌بوو بۆداهێنان هه‌م بۆبه‌رهه‌می هونه‌ری واته هه‌م بۆكاری هونه‌رمه‌ندو هه‌م ئه‌نجامی كاره‌كه‌ی ، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت ئاماژه‌بێت بۆ فۆرم و ناوه‌ڕۆك به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و شته‌ی كه له خودی فۆرمدا قابیلی ده‌ربڕین نیه.
مرۆڤ حه‌زێكی گه‌وره و ئالوده‌ی سروشتی له‌گه‌ڵ كات دا هه‌یه كه‌له شه‌وو ڕۆژو هه‌فته‌و مانگ و ساڵ كاتێكی زۆر به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌م حه‌زه له مرۆڤدا بێكۆتاییه‌وه به‌رهه‌مه‌كه‌شی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی مۆسیقزان دووباره ماده‌یه‌كه كه پێی ده‌وترێت به‌رهه‌می مۆسیقا كه‌له خودی كات پێكهاتووه كه‌ئه‌مه‌ش خاڵێكی گرنگی ئۆنتۆلۆجی { ontology،توێژینه‌وه له‌سه‌ر بوون } هایدیگه‌ره، كه‌هیچ شتێك ناخاته ده‌ره‌وه‌ی كات ته‌نانه‌ت ڕۆشنفكرانی تریش هه‌ن كه له‌و باوه‌ڕه‌دان كه هیچ شتێك به‌ده‌ر نیه له كات ، واته خودی حه‌زی مرۆڤ له مۆسیقادا حه‌زی كاته‌كه‌یه‌تی، واته فۆڕم و ناوه‌ڕۆكی مۆسیقا په‌یوه‌ندییه‌كی بێ پایانی هه‌یه به حه‌زی مرۆڤه‌وه.
حه‌زپرسێكی زه‌ینییه به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش لای هه‌موو ئه‌و مرۆڤه مه‌عریفه خوازانه‌ی كه به ئه‌ندازه‌ی پێویست به‌هره‌و توانایان هه‌یه هاوبه‌شه، ده‌بێت حه‌ز له هه‌موو سه‌لیقه په‌تییه‌كان جیابكرێته‌وه ،حه‌ز په‌یوه‌ندی به‌خواسته تاكه كه‌سیه‌كانه‌وه هه‌یه ،په‌یوه‌ندیه‌كی گه‌وره‌ی جوانناسی تیادایه كه‌كات ده‌یكات به دووبه‌شه‌وه كه جوانیناسی به‌هاو جوانیناسی ڕواڵه‌تییه كه هه‌ردوكیان په‌یوه‌ندیان به‌كارتێكردنی هه‌سته‌گیه‌وه هه‌یه واته ته‌نها ده‌بێته هۆی تێربوونی مرۆڤ ، لێره‌دایه كه مرۆڤ وه‌ك خۆراك برسی ده‌بێت به مۆسیقا كه‌ئه‌مه‌ش سنورێكی دیاریكراوی خۆی هه‌یه چونكه به‌رهه‌می هونه‌ری به‌رهه‌مهێنه‌رێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ئه‌و واته هونه‌ه‌رمه‌نده‌كه كه په‌یوه‌نده به‌ئامانج ئه‌مه شتێكی زه‌ینییه له كاتێكدا گوێبیست له‌و باوه‌ڕه‌دایه ده‌توانێت خولقێنه‌رێك ته‌سه‌ور بكات كه ئامانجی بونه‌وه‌رانی زیندووی هێناوه‌ته ئاراوه بۆیه هونه‌رمه‌ند ده‌توانێت چاره‌سه‌ركه‌ری نه‌خۆشی و كێشه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی بێت.
واباشتره كه‌هه‌موو هێزه‌كان گوێڕایه‌ڵی بن و هه‌موو جۆره به‌هره‌و تواناكان له‌ئامێزی بگرن .
{ شیله‌ر،shller،1805-1759}ی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت : هه‌ست و سۆز له قه‌بانی به‌های مه‌عنه‌ویدا هیچ كێشێكی نیه‌و مه‌عنه‌وییه‌تی بێ پشتیوان له بازاڕی جه‌نجاڵی جیهاندا بزر ده‌بێت.
هونه‌رمه‌ند ده‌توانێت نه‌ریت بدۆزێته‌وه‌و بیپارێزێت و لێیبكۆڵێته‌وه ، دۆزینه‌وه‌ی نه‌ریت و ئاشكراكردنی ئه‌وشته‌ی گه‌یاندویه‌تی و چۆنیه‌تی گه‌یاندنه‌كه‌ی ئه‌رك و مافی هونه‌رمه‌نده كه‌ئه‌مه‌ش ڕونتر پراكتیكیانه به‌ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام بوێریانه له نێو هه‌ندێ زاراوه‌ی ته‌موومژاوییه یان بڵێین سكیمه‌تیزمیانه‌یه { sigmatism،شێوازی به‌ڕیزدانانی بیرۆكه‌كان یان میتۆدی ئاماده‌كردن } په‌یوه‌ند به مه‌عریفه له تێڕوانینێكی مرۆڤ بۆ مۆسیقا بۆدامۆنیزمیانه{bodamonizm ،بوونی باش كه‌مرۆڤ به‌خته‌وه‌رده‌كات }ئه‌م شاكاره هونه‌رییه {مۆسیقا (music } واباشتره زۆرگرنگی پێبدرێت چونكه په‌یوه‌نده به مه‌عریفه‌ی مرۆڤه‌وه كه دوو جه‌مسه‌ری هه‌یه .
یه‌كه‌م: ئۆبژێكتیڤ {objective،سروشت }
دوهه‌م:سۆبژێكتیڤ {sobjectiveئه‌قڵ،من }
مۆسیقا كه زانسته‌په‌یوه‌ندی به گۆڕپانی زانسته سروشتیه‌كانه‌وه هه‌یه‌له‌هه‌مانكات له هه‌موو زانستێكدا مه‌یلێكی ناچار به‌ره‌و ئه‌قڵ هه‌یه واته به‌رامبه‌ر به‌هه‌رجه‌مسه‌رێك جه‌مسه‌ره‌كه‌ی ترله‌ئارادایه ڕونتر به‌رامبه‌ر ئۆبژێكت سۆبژێكت بوونی هه‌یه،لێره‌دایه كه فۆڕم{ form } شێوه‌یه‌كی گشتكار ده‌گرێته‌خۆ كه ئه‌قڵه ته‌نانه‌ت له فیزیاشدا به‌ده‌ر له مۆسیقا ڕووناكی بوونێكی ئۆبژیكتیڤ و سه‌ربه‌خۆی له‌مه‌عریفه‌ی ئه‌قڵی ئێمه هه‌یه .{mind }
جۆرێكیتر پێگه‌و تایبه‌تمه‌ندبوونی فۆرم و ناوه‌ڕۆكی بابه‌تێكی مۆسیقا په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ڕوانینی هه‌یه بۆ بایۆلۆژی { biology ،زینده‌وه‌رزانی،زانستی ژیان } ،چونكه ئاكسیۆنی به‌رامبه‌ریه‌تی له‌نێوان به‌شه‌كانی بونه‌وه‌ری ئۆرگانێكدا هاوشێوه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان پرسی كرده‌یی و پرسی تیورێكه له هونه‌ردا،جیاوازی بنه‌ڕه‌تی له‌وه‌دایه كه به‌رهه‌می هونه‌ری به‌ده‌ستی هۆكارێكی به ئاگا { awak ، هۆشیار ،هونه‌رمه‌ند } دێته ئاراوه ، له كاتێكدا بونه‌وه‌ری نائۆرگانیك خولقاندنێكی نائاگایانه‌یه.
له خولقاندنی نا ئاگادا فه‌یله‌سوف { philosoph } به ئاسته‌م و ته‌مومژاوی ده‌توانێت باس له بوونی شته‌كان بكات به‌ڵام له‌كاتێكدا ده‌گاته قووڵایی هونه‌ر هونه‌رمه‌ندانه به‌بێ هیچ ئاماده‌كاریه‌ك ده‌توانێت به‌رهه‌مێكی شاكاری هونه‌ری مۆسیقا { ئۆپێرا ،شانۆی ئاوازدار،هاوبه‌شداری هونه‌ره‌كان به‌گشتی،opera } بخولقێنێت كه ئۆبژێكتیڤ بوون { عه‌ینیه‌ت،بینین } مه‌به‌ست و ئامانجیه‌تی.
هونه‌رمه‌ند ده‌توانێت وێنایه‌كی ناوه‌كی ڕاسته‌قینه‌تر له واقیع به‌ده‌سته‌وه بدات وه‌به‌یارمه‌تی چه‌مكی نوێی ناوه‌ڕۆك و به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له بۆچوونه‌كانی خۆی ڕاسته‌قینه‌ییانه،ئه‌و { هونه‌رمه‌ند،artist } بۆچوونه‌كانی فه‌یله‌سوف فلۆتین { flutin } ڕونترده‌كاته‌وه چونكه سروشت جیهانێكه وه‌ك بوونێك به‌رچاومان ده‌كه‌وێت كه مرۆڤ به‌شێكه لێیدروست بووه هه‌وڵ ئه‌دات له‌گه‌ڵ بابه‌تی مه‌عریفه‌ی خۆی هاوگونجاوی بكات و یه‌كیبخات ،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هونه‌ر ئامڕازێكی بێ واسیته‌یه چونكه وێنایه‌ك له سروشت ده‌خولقێنێت ،كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی فۆرمه ده‌ره‌كیه‌كه‌ی نیه به‌ڵكو ڕۆحی زیندوویه‌تی ،هێزی خولقاندن و فۆڕمه‌ناوه‌كیه‌كه‌ی ده‌رده‌خات ،ئه‌م جه‌وهه‌ره له فۆرمه‌كان و ڕواڵه‌ته‌كانی هونه‌ردا گۆته‌ی ئه‌ڵمانی واته‌نی { هۆنه‌ر،شاعیر، Gotta 9174 -1832 } كه به‌هیزی سومبلێك { فۆڕمێك } ده‌جووڵێته‌وه ده‌رده‌كه‌ون .
فۆڕم و ناوه‌ڕۆك كه زانینه شێوازێكی بوون{ دازاین }ه وه‌كو بوون له نێو جیهان و ئۆنتیكیانه {هه‌بوو}له نێو ئه‌م به‌ستێنه‌دا به‌ده‌رده‌كه‌وێت باسكردن و شیكاركردنی تیوریانه شێوازێكی دۆكسۆگرافی هه‌یه { نوسینی بۆچوناویDiscography ، }،كاتێك ناوه‌ڕۆك به‌ده‌رده‌كه‌وێت و سه‌رسامی ده‌دات به مرۆڤه‌كان ده‌بێته هۆكار بۆ ده‌ربڕینی نوسینی جوان { كالیگراف،calligraphy} كه‌واده‌كات وه‌كو دۆخێكی بنه‌ڕه‌تی ده‌بێت له پێشه‌وه ڕاڤه بكرێت واته بوونێكی ناپڕاگماتایه { pragmat،پراگماتا،كه‌سێك كه به‌نیگه‌رانییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شته‌كان ده‌كات }.
فۆڕم و ناوه‌ڕۆك به‌گشتی هه‌بوویه‌ك له نێوانیاندایه‌و ڕوو له هه‌رشتێكیش بكه‌ن به‌ره‌و جیهان ده‌ڕوات له كاتێكدا كه بوونێكی ماته‌ریه { material }، شێواز وه‌رگرتن و جوڵان گۆڕانه‌كان له بوونیدا دروستده‌كات وه‌له نێو گۆڕانكاریه‌كانیشدا نوێ ده‌بێته‌وه‌چونكه ڕاسته‌قینه‌ی هه‌موو ته‌نێكی ماته‌ری ئه‌و شته‌یه كه ده‌مێنێته‌وه ئه‌مه ناوه‌ڕۆكی ئه‌و جه‌وهه‌ره دیاریده‌كات ،به‌جۆرێك فۆڕم و ناوه‌ڕۆك هه‌رگیز ناتوانن لێكجیاببنه‌وه به‌ڵكو هیگڵ واته‌نی { ئه‌ڵمانی ،1831-1770 } وه‌كوو كاو گڵ پێكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه بۆنمونه ئاوازێكی مۆسیقا له‌لایه‌ن ژه‌نیارێك فۆرمه‌كه‌ی ئه‌و مه‌قامه‌یه كه ئاوازه‌كه‌ی لێده‌ستپێده‌كات ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شی مۆركی ژه‌نیاره‌كه‌یه بگره زیاتر مۆركی ئامێركه‌ی له‌گه‌ڵ مۆركی نه‌ته‌وه‌كه‌ی { په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی }، كه‌ئه‌م لایه‌نه‌پڕاكتیكییه‌ی نێوان فۆرم و ناوه‌ڕۆك هۆكاری دروستبوونی تیۆره به‌ڵام هیچ تیورێك سه‌باره‌ت به مه‌عریفه نا‌توانیت له‌پێشه‌وه‌ی مه‌عریفه‌بێت و هه‌ر جۆره لۆژیكێك { Logic }كه سه‌ربه‌خۆ له ناوه‌ڕۆكی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌قڵانی بێت ناتوانێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جوڵه‌كانی عه‌قڵ بێت ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك ئه‌وه وایه كه هونه‌ری مۆسیقای ئه‌مڕۆ به‌تایبه‌تی و هونه‌ر به‌گشتی ناتوانێت ڕه‌زامه‌ندی بێنێته ئاراوه.
له‌هونه‌ری مۆسیقادا ناوه‌ڕۆك و فۆڕم له ڕێی به‌رهه‌مه‌وه ده‌ناسرێت جه‌وهه‌رێكی تایبه‌تی به‌خۆی هه‌یه زانست تیایدا ڕۆڵده‌بینێت جه‌وهه‌ر یان جه‌وهه‌ریه‌تی له ده‌ره‌وه ناناسرێت ،جه‌وهه‌ر شتێك نیه كارمان تێبكات له‌به‌رئه‌مه هه‌ست به‌بوونی ناكرێت ،كاتێك ده‌ڵێین بونی بارێكی ڕاسته‌قینه‌نیه كه‌ئه‌مه‌ش دوباره كردنه‌وه‌ی بۆچونی دیكارتی فه‌ره‌نسیه{ 1596-1650 ،Decar } ،زانست په‌یوه‌ند به هونه‌ر گرنكیه‌كی زیاتر به‌خۆوه ده‌گرێت ،لێكۆڵینه‌وه‌و ئاشكراكردنی جوانناسی هونه‌ر به‌هایه‌كی زیاتری ده‌بێت له‌هه‌مانكات ده‌بێت ئه‌وه بزانرێت زانست له باره‌ی هونه‌ره‌وه باڵاترین زانست نیه به‌ڵام وه‌ك زانست هونه‌ر به‌پێگه‌یه‌كی باڵاتر ده‌گه‌یه‌نێت، باڵابوونێك ده‌توانین بڵێین مۆسیقا به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای كاته { ڕیتم،چه‌ندایه‌تی،quantity } وه به‌پله‌ی دووهه‌م شوێن {ئاواز،ڕه‌نگ،چونایه‌تی،quallty }،
ماده‌ی مۆسیقا پێكهاتووه له { نرخ،پله ،میانه } واته نۆته مۆسیقیه‌كان به‌ڵام { هیگڵی ئه‌ڵمانی،1831-1770 } ده‌ڵێت ئه‌م ماده‌یه هه‌ڵۆكه‌و پێش ئه‌و هه‌نگاوێكی به‌ئاڕاسته‌ی ناجیسم بوون یان ڕۆحیبون هاویشتووه ،به‌جۆرێك هونه‌ری شێوه‌كار هه‌ستی بینین ده‌وروژێنێت كه هه‌ستێكی ده‌ره‌كیانه‌یه په‌یوه‌ند به‌ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ ، به‌ڵام مۆسیقا كه‌هه‌ستی بیستن ده‌وروژێنێت هه‌نگاوێك بۆ ناوه‌وه هه‌ڵده‌گرێت ،مۆسیقا په‌یوه‌نده به‌هه‌ستێكی ڕۆمانتیكیتر له چاو به‌شه‌كانی تری هونه‌ردا واته ده‌رونیتره بۆیه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی كه‌له فۆڕمی تایبه‌تی خۆیه‌وه هاتووه و ئاڵۆزتره.
هیگڵ دووباره ده‌ڵێت مۆسیقا هه‌یه بێ ناوه‌ڕۆكه چونكه ته‌نها یاری به نۆته‌كان و دوپاتكردنه‌وه‌و فره‌چه‌شنكردنیان و كۆنتراست كردنیان ده‌كات به‌پێی بۆچوونی ئه‌و ناتوانرێت وه‌ها مۆسیقایه‌ك تایبه‌ت به‌هونه‌ر ئه‌ژماربكرێت له‌هه‌مانكات ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ناتوانرێت بزانرێت ناوه‌ڕۆكی مۆسیقا وه‌ك شێوه‌كار { عه‌ینی ،بینیین } بێت به‌ڵكو گیانه‌كیه ئه‌م گیانه‌كیه‌ته كه‌مێك ئاڵۆزی تایبه‌تی خۆی له
ناوه‌ڕۆكداهه‌یه، یان ئه‌توانین بڵێیین مۆسیقا هونه‌رێكی ناوه‌كیه‌و ناوه‌كیبوون فۆرمێكه كه ده‌توانێت جۆرێك له ناوه‌ڕۆك پێبگه‌یه‌نێت ،ئه‌م ناوه‌ڕۆكه به‌زمانێكی ته‌واو گشتی ده‌توانێت ته‌واو سه‌رجه‌می ئه‌و شته‌بێت كه ده‌توانێت به‌شێك له پرسی ناوه‌كی بێت و به‌تایبه‌ت بتوانێت فۆرمی هه‌ست به‌خۆوه بگرێت واته ببێته { فۆرمێكی هه‌سته‌گی }،ئه‌م فۆرمه هه‌سته‌گیه زیاتر خۆش و به‌تامتره كه‌مۆسیقا سۆلیستی له‌گه‌ڵدابێت { ده‌نگی ووشه‌داری مرۆڤ } كه‌ئه‌مه‌ش زیاتر خه‌ڵكی گشتی { زۆرینه،قاڵبی مۆسیقای میللی }پێی ئاشنایه، به‌ڵام جۆری دووهه‌م { ئۆركستی،Orchestral } واته بێ سۆلیست مۆسیقزانه‌كان پێیان خۆشتره چونكه سه‌ربه‌ستیه‌كی زیاتر هه‌م به ئاوازدانه‌رو هه‌م به بیسته‌ر ده‌به‌خشێت ،ئه‌م سه‌ربه‌ستیه مه‌زنایه‌تیه‌كی هێنده گه‌وره‌ی هه‌یه كه مۆسیقا ده‌توانێت ته‌واو شكۆدار بێت .
{ glorious}، به‌ڵام مۆسیقای باش و بێده‌نگی ڕاسته‌قینه جۆرێك له ناوه‌ڕۆكی پێكهاتوو له بیر‌و بۆچوونی هه‌سته‌كان ده‌گوێزێته‌وه،ئاماده‌كه‌ر ده‌یه‌وێت شتێك به‌هۆی مۆسیقای باشه‌وه ده‌رببڕێت و ژه‌نیاریش ده‌توانێت ئه‌م ده‌ربرێنه ڕاڤه‌بكات و فره‌چه‌شنی بكات ، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی مۆسیقای وێنه‌گیراوی به‌كلیپ كرا‌و ڕاسته‌وخۆ ئاماژه به‌ناواقعیه‌تێكی نامۆسیقایی ده‌كات ،به‌ڵام باشترین جۆری مۆسیقا ئه‌وه‌یه كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكێك بێت به‌ڵام نه‌ك ناوه‌ڕۆكێك كه بتوانرێت له‌ڕاگه‌یه‌نه‌رێكی دیكه‌وه ده‌رببڕێت {مه‌مك و ڕان و پێستی سپی و جوان } ئه‌مه لۆژیكه كه ناوه‌ڕۆك نادیده ده‌كرێت ، ناوه‌ڕكی بێ فۆڕم به‌بیچمی ده‌ره‌كی ئارایشت ده‌كرێت ،خودی ئارایشت خه‌ڵه‌تاندنه مۆسیقا كه خه‌سڵه‌تی مانه‌وه‌و به‌رده‌وامبونی هه‌یه‌و فۆرم و ناوه‌ڕۆك هه‌ڵگریه‌تی ده‌بێت پێكهاته‌ی بوونی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی هه‌بێت وه‌له نێو جیهاندا ده‌كه‌وێته به‌ر ڕۆشنایی ئه‌زمونمان ،ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌مێنێته‌وه به‌رهه‌می ڕه‌سه‌ن و هاوچه‌رخه شتێكی ڕاسته‌قینه‌یه و بابه‌تی ماتماتیكه.
ئه‌وه مۆسیقایه كه له هه‌بوویه‌كداهه‌یه‌و ماتماتیك ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی خایاندنی كاته‌كانه‌وه بیزانێت ئه‌ویش بوونی ئاوازی مۆسیقایه.
مۆسیقا كه‌ناسینی هه‌بوویه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆنتیكی { ontic ( توانای بوون ) } ته‌نیاڕێگه‌یه‌كه بۆگه‌یشتن به بوونی هه‌بووه‌كان كه‌له‌و ناسینه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت .
هه‌مانكات پێویسته تێڕامانی ئه‌مه‌ش بكه‌ین كه‌له بنه‌ڕه‌ته‌وه وه‌ده‌ستهێنانی هه‌بوویه‌كی ئۆنتۆلۆژی{ontology ، گوتاری چونیه‌ك،توێژینه‌وه له‌سه‌ر بوون } له‌سه‌ر بناخه‌ی ئه‌و دۆگمایه داده‌مه‌زرێت كه دیكارتی فه‌ره‌نسی { 1596-1650 ،Decart } به‌دواداچونی لێوه كردووه به‌جۆرێك هه‌رشتێك وه‌كوو ئه‌و شته نه‌بێت ناهه‌مواره‌و ده‌بێت ڕێكبخرێته‌وه ئه‌گینا له تێگه‌یشتنی ئه‌و بابه‌ته‌ی له به‌رده‌مماندایه سه‌رناكه‌وین به‌واتای دڵنیا بوون له هونه‌ری مۆسیقا به‌تایبه‌تی و هونه‌ر به‌گشتی كه هه‌بوویه‌كی ئۆنتیكی ئاسۆیی {Horizontal } هه‌یه شان به‌شانی چالاكیه زانستیه جیهانگیریه‌كان به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه بازنه‌یی بێت ، واته بوونی بوونێكی كێشه‌دار نیه به‌ڵكو خۆگونجێنه‌ره له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی مرۆڤه‌كان به‌گۆڕینی فۆڕم و ناوه‌ڕۆك سه‌رده‌میانه واته به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌بوانه‌وه‌یه كه‌له‌جیهاندا بوونی خۆی ده‌كات به كێشه ئۆنتۆلۆژیانه { ontology،توێژینه‌وه له‌سه‌ر بوون } بوونیادێكی بازنه‌ییان هه‌یه.
بوونیادی ئاسۆیی فۆرم و ناوه‌ڕۆك وه‌ك زانین بوونێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه كه ده‌بێته هۆی هۆشیاری ،ئه‌وه هۆشیاری مرۆڤ نیه‌كه ده‌بێته هۆی بوونایه‌تیمان ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندیه مافدره‌كان و فۆڕمه سیاسیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندیه مادیه‌كانی ژیان ئه‌مه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌رۆستۆقراتدا {مه‌ده‌نی،به‌رهه‌مدار،Aristocrat } ڕونتره كه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی وه به‌رهه‌مهێنانی ژێرخانیدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
فۆرم له هه‌موو شتێك‌دا بۆچوونی تایبه‌تی خۆی هه‌یه به‌پێی بۆچوونی { پارسۆنیز،parsons} هه‌مووشتێك له كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌ك ته‌نها كاركردی خۆی هه‌یه به‌ڵكو هه‌موو به‌شێكی خۆی له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌دا ده‌گونجێنێت واته فۆرم وه‌ك سه‌ره‌داو وایه كه جێگره‌وه‌یه‌كه بۆشتێكی تێر‌و ته‌سه‌ل ، مۆسیقا كه بوونێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌و به‌شێكی گه‌وره‌ی به‌شه‌كانیتری هونه‌ره ئه‌توانرێت كه‌له‌م چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ئه‌وه بخرێته ڕوو كه جیاوازیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی نێوان ناوه‌ڕۆكی كۆمه‌ڵایه‌تی و فۆڕمه‌كانی ده‌توانرێت ناوه‌ڕۆكی مادی به میتۆدێكی زانستی سروشتی بخرێته به‌ر لێكۆڵینه‌وه ، به‌ڵام به‌م میتوێده ناتوانرێت لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر فۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكرێت،وه‌هه‌ر گۆڕانێك له ناوه‌ڕۆكدا ده‌بێت ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری فۆڕم ، له‌م نێوه‌نده‌دا ئایدیا ئاسمانیه‌كانیش به‌گشتی نه‌ك به‌هۆی جۆرێك پێشبینیه‌پێشهاته‌كانی مرۆڤه‌وه به‌ڵكو به‌هۆی هه‌لومه‌رجی دیاریكراوی ژیانه‌وه ده‌خولقێنرێت و فۆرمێكی ئه‌پستراك (abstract ، ڕووت و ته‌نهاو به‌س،ملخێ } وه‌رئه‌گرن به‌ڵام هونه‌ری مۆسیقا كه سه‌ر به‌سه‌رخانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژێرخانه ئابوریه‌كه‌یه‌تی وه‌به‌شێكی تایبه‌ت به‌زانست پێكهاته‌یه‌تی ده‌یسه‌لمێنێ كه زانست ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها لێی بڕوانین سه‌ر به‌ژێرخان نیه به‌ڵام كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژێرخان ده‌بێت هه‌روه‌كوو چۆن هونه‌ر كه ئه‌توانێت ئه‌م كاریگه‌ریه‌ی هه‌بێت.
له په‌یوه‌ندی هونه‌رمه‌ندو فۆرمه هونه‌رییه‌كه‌یا ئه‌سته‌میه‌ك دێته بوون كه هونه‌رمه‌ند به‌رژه‌وه‌ندی بێسنووری بێ كۆتایی هه‌یه كه هه‌ندێ جار فۆڕم به‌لاڕێدا ده‌بات لێكۆڵینه‌وه‌ش له فۆڕمه‌وه ده‌ستپێده‌كات و به فۆرمه‌كان كۆتایی دێت به‌جۆرێك فۆرمی تیۆری و ناوه‌ڕۆكی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌ندیه‌كی هێجگار نزیكیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه ، فۆرم ڕه‌نگه به‌چاو ببینرێت هه‌ندێ جاریش له ڕێی كاری زۆرگه‌وره‌ی زانستیه‌وه به‌ده‌رده‌كه‌وێت .
ماركس ڕونترده‌ڵێت فۆڕم هه‌روه‌كو میوه‌یه‌كی وه‌ك قه‌یسی وایه كه چه‌ندین توێژ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یان داپۆشیوه ده‌ره‌كیترین توێژ پێسته‌كه‌یه‌تی {توێكڵه‌كه‌ی } پاشان گۆشتی میوه‌كه دواجار ئه‌و توێكڵه ڕه‌قه‌ی كه‌ناوكه‌كه‌ی داپۆشیوه ،ده‌كرێت ناوكه‌كه‌ی به‌راوردبكه‌ین به ناوه‌ڕۆكی كۆمه‌ڵگه به‌ڵام ئه‌م ناوه‌ڕۆكه خۆی ده‌بێ وه‌ك جۆرێ له فۆڕم ده‌ربكه‌وێت،به‌كورتی كاتێك ناوه‌ڕۆك چیتر ڕوونبوه‌وه لێكجیاكردنه‌وه‌ی فۆرم و ناوه‌ڕۆك مه‌حاڵ ده‌بێت.
له مۆسیقادا زۆر پێویستی به‌نوسین و لێكۆڵینه‌وه‌و لێكدانه‌وه هه‌یه ،به‌جۆرێك له كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌به‌رهه‌مهێنان په‌یوه‌ندیه‌كانی وه به‌رهه‌مهێنان كه كارتێكه‌ری فۆرمی هێزه له هه‌مانكات هۆكاری گه‌شه‌سه‌ندنی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یه‌تی.
هونه‌ری مۆسیقا به تایبه‌تی و هونه‌ر به‌گشتی له بازاڕی ئازاد پێشكه‌وتنێكی زۆر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ فره‌بۆچوونی ئازادی نێو بازنه‌ی دیموكراسی ئازادی له‌كارو ڕاده‌ربرین زیاد ده‌كات ده‌سته‌گه‌ری به‌ره‌و پوكانه‌وه‌وله‌بارچوون ده‌ڕوات هونه‌ر ڕه‌وتی مێژوویی خۆی ئاسۆییانه شان به‌شانی جیهانگیری ده‌باته پێش هونه‌رمه‌ند له دیلبوون و دۆگما قوتاری ده‌بێت شكۆداری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هێزی به‌رهه‌مهێنان دژه بۆچونی بازنه‌ی دیموكراسی ده‌ربڕین له خۆپیشاندانی هێمن و له‌سه‌ر خۆ پڕله داواكاری له ڕێی هێزی به‌رهه‌م به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت به‌ده‌ر له كاولكاری و كوشتن و سووتان ،به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م كه‌ش و هه‌وایه‌و پێشێلكردنی بواری به‌رهه‌مداری ، بواری به‌رهه‌مداری و كه‌مبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قۆرخكردنی مافی وه به‌رهه‌مهێنان ناوه‌ڕۆك له خاڵێكی دیاریكراودا ده‌بێته دژبه‌ری فۆڕم ،ئه‌م دژبه‌ریه له ژێرخانه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆسه‌رخان و سه‌رخان سه‌رله‌نوێ كاریگه‌ری له سه‌ر ژێرخان داده‌نێت و ئه‌و ڕه‌وته وه‌ڕگۆڕانسازه كه‌به ژێرخان ده‌ستپێده‌كات شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه،شۆڕشێك كه گرنتی بوژاندنه‌وه‌ی وه‌به‌رهه‌مهێنان ده‌دات ، له‌هه‌مانكات ڕه‌نگه‌و زۆر له‌وانه‌شه كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و بێ به‌رهه‌می و به‌رهه‌م خۆری به‌رێت چونكه له كۆمه‌ڵگه‌ی بێبه‌رهه‌مدا له‌به‌رئه‌وه‌ی سته‌م له نێوان خاوه‌ن كار‌و به‌رهه‌م هێنه‌ردانیه ئایدۆلۆژیاش نیه تاپێویستی به بیرێك بێت سته‌م بسڕێته‌وه بۆیه ئایدۆلۆژیای هاورده دێته‌ناوه‌وه واته له‌م جۆره كۆمه‌ڵگه‌بێ ئایدۆلۆژییه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كتاپه‌رستی ئایدیالیست یان یه‌كجه‌مسه‌ری ماتریال { كۆمه‌نیست،comanist } یان تێكه‌ڵه‌یه‌ك له هه‌ردوكیان { ئایدیالیست پان كۆمه‌نیست،ideayalist pan comanist} دروست ئه‌بێت ، هه‌ست و ئه‌قڵ ده‌بێت به‌یه‌ك ،گیروگرفته ڕۆژانه‌ییه‌كانی ده‌سه‌ڵات ڕۆژانه وه‌ك بنێشت ئه‌جوونه‌وه ئه‌یكه‌نه چه‌ك بۆكۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له چوارده‌وری خۆیان چونكه هیچ هۆكارێكی سته‌می به‌رژه‌وه‌ندی بواری به‌رهه‌داریان له‌لا نیه وه له سه‌ر دوو بنه‌ما .
یه‌كه‌م: باسكردنی كێشه‌كانی ده‌سه‌ڵات ڕۆژانه.
دووهه‌م : هه‌ڵبژاردنی كه‌سایه‌تی تایبه‌ت بۆ ئه‌م باسكردنه له‌سه‌ر بنچینه‌ی باشی كه‌سایه‌تی كه‌جێی متمانه‌یه نه‌ك بوونێكی ئایدیالیستیانه یان هێزی كار ماته‌ریانه.
ئه‌مه به‌تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نێوسامانه سروشتیه‌كانه كه‌ئایدۆلۆژیای هاورده هۆكاری كێشه‌ی كوشنده‌ی به‌رژه‌وه‌ندی جیهانی یه‌كه‌مه كه‌كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و یه‌كجه‌مسه‌ری ڕامیاری ده‌بات ،گروپی مافیاوی گه‌شه‌ده‌كات پێكهاتن به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت ڕێڕه‌وی مێژوویی ڕامیاری له ڕه‌وتی ئاسۆییه‌وه به‌ره‌و بازنه‌یی ده‌ڕوات ،گروپه‌ده‌سته‌گه‌ره مافیاویه‌كان له كاتێك به‌ره‌و داڕمان ده‌ڕۆن گروپێكی تر شوێنیان ده‌گرێته‌وه هه‌مان خه‌سڵه‌تی ڕابردووی هه‌یه به‌ڵام ناوه‌كه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت به‌ناوێكیتر ئێستا چه‌نده‌ها ناوی جیاواز چه‌نده‌ها گروپی توندڕه‌وی ئایدیالیست و كۆمه‌نیستی له جیهان به‌گشتی و له ڕۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌تی دروستكردووه ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ كاتێك ده‌وڵه‌ت ناتوانێت باڵاترین فۆرمی كۆمه‌ڵگه‌بێت چونكه خودی ده‌سه‌ڵات فه‌رمانڕه‌وایی كۆمه‌ڵێكه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێكی تره‌وه به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌ك ده‌چێت بۆلاكه‌ی تر،كاتێك به‌رژه‌وه‌ندی بوونی هه‌یه ململانێی ڕامیاریش بۆ فه‌رمانڕوای ده‌ستپێده‌كات و ده‌بێته قه‌یران ، ئه‌م ڕه‌وته له مێژوودا بازنه‌ییانه دوباره ده‌بێته‌وه له هه‌مانكات جیهانهگیری وه‌ك ململانێ به‌به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاته‌كان له ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌نێته‌وه و لاوازی ده‌كات واته جۆره ململانێیه‌ك و دژبه‌رییه‌ك له نێوان بازنه‌و ئاسۆ له جیهاندا بوونی هه‌یه سودی له نه‌بوونی باشتره،هه‌تا ئه‌م ساته‌و به‌م شێوه‌یه‌ی كه هه‌یه ڕامیاری بازنه‌یی ناوه‌ڕۆك و فۆڕمی مۆسیقای له یه‌ك جیاكردۆته‌وه .
له كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م و هاتنی سه‌ده‌ی نوزده‌هه‌م هه‌موو كۆشكه ئۆپێرالیه‌كانی خۆرئاوا له ئه‌نجامی پته‌و بوونی ده‌سه‌ڵاته‌كان بوون به سه‌كۆی مۆسیقای ناوه‌ند { پاپ ،جاز،pop،هه‌ڕه‌مه‌كی، هه‌ڵخستنه‌وه،ناڵه‌ناڵ } له گشت جیهان، پاش دووسه‌ده پترتر ئاماده‌كه‌رێكی وه‌ك { هایدن ، مۆزارت ،باخ، بتهۆڤن }..هتد. له‌جیهاندا به‌ده‌رنه‌كه‌وتووه ،كه بوونی ده‌سه‌ڵات و فۆرمی هونه‌رو هونه‌مه‌ند ناسكترین و به‌ده‌ركه‌وترین هێمان بۆ قۆرخبوونی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌گشت جیهان ، بۆیه ناوه‌ڕۆك و فۆرمی مۆسیقا له بۆچونێكی ئه‌وهادا له‌یه‌ك جیاده‌بنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیان ده‌بێته په‌یوه‌ندیه‌كی حه‌په‌ساوی واقوڕماوی ده‌ره‌كی به‌تایبه‌تی له به‌رهه‌مه هونه‌ریه دراماكان كه ناوه‌ڕۆكی نواندن و مۆسیقا ده‌بێته دووبابه‌تی جیاواز كه هیچیان په‌یوه‌ندی به‌ویتره‌وه نیه له‌لایه‌ن كارگێڕی هونه‌ری مافیاویی یان تیره‌گه‌ر یان یه‌كجه‌مسه‌ری ئایدیالیستی یان ئۆپۆرتۆنیسمی مه‌تریاڵ {opportunism،خۆهه‌ڵواسه‌ر به‌دامو ده‌زگا} ی بێئاگاو به‌رژه‌وه‌ندی خواز پێكدێت، گروپ و ده‌سته‌گه‌ری تایبه‌تی هونه‌ری له‌ناوچه‌كان دروستئه‌بێت كه تێگه‌یشتنی فه‌لسه‌فی و ڕامیاریان له ئاستی نه‌بووندایه ، قۆرخكردنی هونه‌رو هونه‌رمه‌ندی باڵای لاوی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و ده‌بێته ئامانجیان له هه‌مانكات خۆشیان بێ داهێنان و وه‌ه‌ستاو له هه‌موو به‌شه‌كانی هونه‌ر ده‌مێننه‌وه ،هانده‌ری كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌بن به قات و قڕی یه‌كتری و خۆپیشاندانی سوتێنه‌رانه‌و ئاگراویانه بۆكاولكاری.
ئه‌مانه‌هه‌موو له بری مۆسیقا مه‌ست و حه‌یرانیان ده‌كات ،كاتێك مرۆڤ شوێن گوتن و بۆچوونی كه‌سانی دیكه ده‌كه‌وێت ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت له‌گه‌ڵ خۆی دڵسۆز بێت ئه‌مه‌ش زۆر له‌گه‌ڵ خاوه‌ن نیگه‌رانكه‌ری هونه‌ر ده‌گونجێت به‌ره‌و خۆی بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مانه به‌خۆتێهه‌ڵتێقورتاندن { interfere } ده‌سه‌ڵاتی خۆیان { هونه‌ر } ده‌دۆڕێنن پاشان ده‌كه‌ونه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، به‌رهه‌م له ئاستیان توند‌و ڕه‌ق و قه‌به‌یه بی َناوه‌ڕۆك ده‌مێنێته‌وه ،ده‌كرێته به‌رد ده‌هاویژرێت.
په‌یوه‌ندیه‌كانی وه‌به‌رهه‌مهێنان جیاوازه واته توێكڵێكه ناسك و هه‌ستیاره له كاتێك ناوه‌ڕۆك له ڕاده‌به‌ده‌ر گه‌وره ده‌بێت درز هه‌ڵده‌گرێت و ده‌تڵیشێت .
له ڕوانگه‌ی هیگڵه‌وه كاری نه‌شیاوی هونه‌رمه‌ند وه هایه كه بیركردنه‌وه‌ی ئه‌قڵانی و بوونایه‌تی وه‌كو یه‌ك نین ،به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ی ئه‌قڵانی له‌ڕێی به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵگه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو بوونایه‌تی داده‌نێت به‌گوێره‌ی لۆژیكی خۆی فۆرمه‌له‌ی ده‌كات ،لۆژیكێك كه هونه‌رمه‌ند ده‌شوبهێنێ به‌مێش هه‌نگ ،مێش هه‌نگ پێش ئه‌وه‌ی كه خانووه‌كه‌ی له واقیعدا بینابكات له زه‌یندا دروستی ده‌كات ،ئه‌م ووته‌یه له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنیدا ئه‌رستۆمان دێته‌وه یاد، به‌ڵام هونه‌رمه‌ندی سه‌پێنه‌ر به‌ته‌واوه‌تی خاوه‌نی ئه‌م بیناكردنه نیه به‌ڵكو وه‌ك كاڵا ڕازاندنه‌وه ئه‌دات به‌به‌رهه‌مه‌كه ئه‌مه له مۆسیقادا له زۆر ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات به‌ده‌رده‌كه‌وێت له ڕێی جلوبه‌رگی جوانی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و فۆلكلۆری، فه‌یسی جوان و دیجیتاڵی ، له‌هه‌ندێ كات له‌ش و لاری سێكساوی، ئه‌مه‌لای هیگڵ زیاتر ده‌شوبهێت به بیناسازی.
بیناسازی هونه‌ر نیه به‌ڵكو دیزاینه واته چالاكیه‌ك كه ڕه‌هه‌ندگه‌لی بازرگانی و ته‌كنیكی تیایدا شتێكی بنه‌ڕه‌تی و دیاریكراوه ،شێواز پێدان به هونه‌ر به‌گشتی ڕازاندنه‌وه‌ی كاڵایه له‌هه‌مانكات له هونه‌ری مۆسیقادا دیزاینیش نیه به‌ڵكو شێواز كاڵایه‌ك جوان ده‌كات و وای لێده‌كات به‌ناچار ببیسترێت یان ببینرێت پابه‌ندبوون پێوه‌ی پاپه‌به‌ندبوونێكه له مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا ده‌ڵێت دۆگمات ده‌كات به‌خۆی به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر تێبینی به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌كانی ئه‌مڕۆی خۆرئاوا بكرێت له قاڵبی ئۆركسترا هه‌موو دوپاتكردنه‌وه‌ی كاره كلاسیكیه‌كانی سه‌ده‌ی { 16،بۆ 18 }یه كه‌له‌لایه‌ن هه‌ندێ ئاماده‌كاری پله‌یه‌ك ئاماده‌كراون وه‌ك { بتهۆڤن ،ڤێردی ،چایكۆفسكی ،مۆزارت }..هتد وه‌له‌سه‌ر هه‌مان شێواز ئاماده‌كردنی نوێی ئۆپێرالی ،سه‌مفۆنی ،كۆنشۆرتۆ ،سۆناته ئه‌نجامده‌ده‌ن كه‌چه‌شنێكه له دوپاتبوونه‌وه‌ی لاسایی ڕابردوو ، به‌هه‌مانجۆر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش له‌سه‌ر ئاستی قاڵبی میللی په‌یوه‌ند به مۆسیقا كه زۆر به‌زه‌قی ڕونكردنه‌وه‌ت ئه‌داتێ هه‌موو به‌رهه‌مه‌كان دوباره بونه‌وه‌ی شێوازی ڕیتم و مه‌قامی به‌رهه‌مه ڕابردووه‌كانن واته به‌رهه‌مێك كه درووست ده‌بێت داهێنانێكی نوێی تیادانیه كه جیابكرێته‌وه له به‌رهه‌مه كۆنه‌كان به‌ڵكو له‌ڕێی گۆڕینی ئاواز ڕه‌نگپۆشی ده‌كرێت واته هیچ داهێنانێك و ته‌كنیكێكی نوێ به‌دیناكه‌یت به‌جۆرێك هونه‌ری مۆسیقای میللی له ڕاده‌یه‌كدایه به‌رهه‌می هونه‌رمه‌نده دێرینه‌كان له تازه‌كان خۆشتره به‌و پێیه‌ش كه هونه‌ری مۆسیقای میللی بنه‌مای قاڵبی هونه‌ری مۆسیقای ئۆركستیه، ئه‌وه له‌ڕاده‌یه‌كدایه ئه‌گه‌ر ئۆركستراش هه‌بێت ئه‌ویش ته‌نها وه‌ك خۆرئاوا ئه‌توانێت لاسایی كاره كلاسیكیه‌كانی سه‌ده‌ی { 16 بۆ 18 } خۆرئاوا بێت واته ته‌كنیك و سه‌لیقه له به‌رهه‌می هونه‌ری دۆگما به‌ده‌رناكه‌وێت.
{ هێربێرت سیمۆند، HERBERT ،SIMON 1916 - 2000 }ی ئه‌مه‌ریكی له‌و باوه‌ڕه‌دابوو ته‌كنیك { دابه‌شكردن } به‌دڵنیاییه‌وه بنه‌ماكان و سنوره‌كان ده‌ستنیشانده‌كات هه‌لومه‌رجه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌وانه سه‌لیقه زیاد ده‌كات،له‌كاره ئۆپێرالیه‌كانی نێوان سۆلیست و ئامێره مۆسیقیه‌كان دابه‌شكردنی ده‌نگه هاوگونجاوه‌كان { هاڕمۆنی،harmoni }و ئامێره‌كان وه‌سه‌روژێركردنی چه‌ند میلۆدیه‌ك به‌تایبه‌تی له { ئۆپێرای ڤیدیلۆی بتهۆڤن (Beethoven Fidelio oper)، شاكارترین به‌رهه‌م له جیهاندا تائه‌م ساته } دا بۆ دروستبونی ریتمی خۆرسك نه‌ك ڕیتم به‌ئامێری مۆسیقا زیاتر به‌ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌مانه هه‌مووی له ڕووی هونه‌ری و زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه مه‌رجداره ، ئاڕاسته‌ی حه‌زو ویسته‌كان دیاری ده‌كه‌ن و به‌ره‌و زیادبوونی ده‌به‌ن ئه‌م به‌رهه‌مه شاكاره جوانانه خۆیان ده‌گونجێنن له‌گه‌ڵ به‌رزی و نزمی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی تاك ،واته ئاستی ئابووری كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیه به‌تایبه‌تی لایه‌نی سایكۆلۆژی تاك ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ند به‌و سروشته‌ی كه تیایدا ده‌ژی له به‌رزی و نزمی ئاستی ئه‌وخاكه‌ی كه‌له‌سه‌ری ده‌ژی سروشتێك ئه‌م ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌ی هه‌بێت مرۆڤ بزێ و سه‌ره‌له‌ق ده‌بێت به‌ده‌نگی به‌رزو نزم {A.C }\به‌پێچه‌وانه‌ی هونه‌ری دۆگمای ده‌نگی {D.C }،
هونه‌ری پێشڕه‌فت كارێكی زوونیه یان مه‌حاڵی بیره لاوازه هونه‌ریه‌كان و ڕامیاریه‌كان نیه ئێستا نه‌ك هونه‌رمه‌ند بگره مرۆڤ له دۆخێكدایه كه‌ده‌توانێت مرۆڤ دروستبكات { بۆری تاقیگه }.
10
هونه‌ر زۆر په‌یوه‌ندی به‌پرسه گشتیه‌كانه‌وه هه‌یه كاریگه‌ری له سه‌رژینگه‌و دیمه‌نی ناوچه‌كان و جوانكاری و ڕازاندنه‌وه‌ی شاره‌كانیشه‌وه هه‌یه ،هونه‌ر په‌یوه‌ندی به ده‌سه‌ڵات و توانای مرۆڤ به‌سه‌ر مرۆڤیشه‌وه هه‌یه واته بوونی ده‌سه‌ڵاتی هونه‌رمه‌نده به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا له ڕێكی ڕیتمی ڕامیاریدار له شێوه‌ی ووتار كه مۆسیقا خولقێنه‌ری ئه‌م ڕیتمانه‌یه گیانه‌كیانه‌و سروشتیانه كه خودی مۆسیقا له ڕیتم و ئاواز پێكدێت له هه‌مانكات هه‌موو به‌شه‌كانیتری هونه‌ر به‌ڕابه‌ری ڕیتم به‌ڕێوه ده‌چێت ،واته هونه‌ر وته‌زایه‌كی گرنگی سه‌رده‌مه‌كه‌مانه ،ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ته‌نانه‌ت ده‌شێت مرۆڤ له‌ناو ده‌ستی هونه‌رمه‌ندێكی لێوه‌شاوه‌و به‌توانادا { ڕامیاریدار ،politician }هه‌م له‌ڕووی ڕواڵه‌تییه‌وه‌و هه‌م له ڕووی ناوه‌كییه‌وه بیچم هه‌ڵگربێت ،بابه‌ته بیچم هه‌ڵگره‌كان زۆر لێكۆڵینه‌وه له‌خۆده‌گرن ، هه‌رچیه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت هه‌موو چاوێكی هۆشیار ده‌توانێت لێی تێبگات ، واته باشتره ئه‌ده‌بیات و هونه‌ر به‌گشتی و مۆسیقا به‌تایبه‌تی چه‌ندین ڕاڤه‌كاری بۆبكرێت تا ناوه‌ڕۆكه قوڵتره‌كه‌یان ده‌رده‌كه‌وێت نه‌ك ئه‌وه‌ی كه به‌ته‌نها ئامڕازێك بێت بۆ جۆره فره چه‌شنه‌كانی ئه‌زمونگه‌لی سۆبژێكتیڤ{ sobjectiv }،
هونه‌ر یان فه‌لسه‌فه یان زانست له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ری ده‌ستڕاگه‌یشتن به قوڵایی یان دیوی سه‌روی ڕووكار برٍه‌خسێنێت.
هه‌رچیه‌ك بدۆزیته‌وه له ڕووكاردایه ،هه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌م پارچه وردانه‌ی ڕووكاره‌وه‌یه كه هونه‌رمه‌ندان ،توێژه‌راوان ،بیرمه‌ندان ده‌توانن هه‌ندێك گشتیه‌تی واتادار بخولقێنن، زووگه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌مڕۆكه زۆر ئه‌سته‌مه پزافێكی خه‌باتكار به‌هونه‌ر بچوێنرێت،ئه‌وه‌نده به‌سه مرۆڤ چاوێك به تیڤی و ڕۆژنامه فرۆشیه‌كاندا بخشێنێت له ته‌نیشت كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌و ڕۆژنامانه‌ی كه تیراژی به‌رزیان هه‌یه به‌دوای ڕاوكردنی هه‌ست وسۆزه ساده‌و ساویلكه‌كاندان ،ڕۆژنامه‌پسپۆره‌كانیش به‌تیراژی هێجگاركه‌م بوونیان هه‌یه.
میدیاكان و ڕۆژنامه پسپۆره‌كانیش هێجگار له ڕووی بابه‌ته‌وه فره ڕه‌نگن له نێچیروانی و فۆتۆ گرافیه‌وه بگره تا مێژوو ، هۆنراوه ئه‌مانه به دوای سه‌رنجی خه‌ڵك به‌گشتی نین به‌ڵكوو له ناو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه بچوكه وردینه‌كاندا به دوای به‌رده‌نگی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن،
هونه‌ر به‌گشتی و مۆسیقا به‌تایبه‌تی له فۆرمێكی ڕوكه‌شگه‌رایی دایه له مه‌ودایه‌كی دووره‌وه هاتووه ئه‌مه‌ش شتێكی تازه‌یه ،تازه بوونیش له‌و شێوازه‌یدایه كه نه‌ك ته‌نها چوارده‌ورێكی سنوردار‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی دۆست و كه‌س و كاری هه‌یه به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگه داده‌نێت ،ئه‌م چه‌شنه فۆرمه نه‌ریتێكی راڤه‌كاریه پشت ئه‌ستوره به فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فلاتون و تیوری كۆنه‌وه وه‌به‌لاساییكردنه‌وه‌وه به‌گوێره‌ی تێگه‌یشتنی دێرین.
ئه‌ركی هونه‌ر لاساییكردنه‌وه‌ی سروشته كه‌واته پرسه‌كه ده‌بێته ئه‌مه كه هونه‌ر چۆن و بۆچی ده‌بێت ئه‌م ئه‌ركه جیبه‌جێ بكات له ناو جۆره ناوه‌ڕۆكێكدا له سه‌رووپرسی ئاسایی و به‌رهه‌ستدا به‌دوای وه‌ڵامێكی گونجاو ده‌گه‌ڕێت.
به‌پێی بۆچوونی { سانتیك،Santic،1868-1924} ی سربی هه‌ر ئه‌م به‌دواداگه‌ڕانه‌ی پرسی شاراوه له كاتێكدا درێژه ده‌كێشێت كه چیتر لاسایی كردنه‌وه به ئه‌ركی هونه‌ر نازانن به‌ڵكو ڕوونی و پڕواتایی به‌ئه‌ركی هونه‌ر ده‌زانن ،هه‌رئه‌م ئاڕاسته‌یه كاتێك درێژه‌ی ده‌بێت كه ڕاستیه‌ك ده‌بێت وێنابكرێت ،پێش هه‌موو شت ژیانی ڕۆحی و ده‌روونی هونه‌رمه‌نده ،ئه‌بێت له‌م بیر‌و بۆچونه‌بێت كه ئه‌م كێشه‌و نه‌ریت و بۆچونانه په‌یوه‌ندی به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه.
واته فه‌رمانڕه‌وایه‌تی نه‌له ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌كاندایه نه‌له ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه چێژدارییه‌كان به‌ڵكو دانه‌بڕاوه له هه‌مووی ،كاتێك ده‌سه‌ڵات به‌كه‌مدووییه‌وه به‌ره‌و هونه‌ر ده‌ڕوات به‌دروستی ناوه‌ڕۆكی هونه‌ره‌كه به‌توانایه‌كی بێشوماری ته‌كنۆلۆژی و دارایی ده‌رده‌خات، به‌ڵام خه‌ڵكان سست تێڕمانیان بۆ به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌كه هه‌یه به‌كارێكی له‌كاركه‌وتوی ده‌سه‌ڵاتی ده‌زانن به‌و پێیه‌ی خودی فه‌رمانڕه‌وایی بێسته‌مكاری نیه واته له‌كاركه‌وتوانه تێڕامان له‌سه‌ر چالاكیه هونه‌ریه‌كه ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر چالاكیه‌كه په‌یوه‌ندبێت به هه‌سته‌كانی مرۆڤ و بزواندنی تیدابێت بزواندنه هه‌سته‌گیه‌كه { سێكس،sex } زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌قڵدا له بوونێكی تاكڕه‌وانه‌ی خۆپه‌رستیانه‌ی نێرجسی تاكه‌كان زوو بۆچونه‌كان له ئاستی ڕوداوه نوێیه‌كاندا وه‌رده‌گرن له‌كۆنیه‌وه نوێده‌بنه‌وه كه ئه‌مه فێڵیكی { chlit } گه‌وره‌ی هونه‌رمه‌ندی له‌كاركه‌وتووه به‌یارمه‌تی یان بێ ئاگایی میدیا له به‌ده‌رخستنی ناوه‌ڕۆكی هونه‌رو هونه‌رمه‌ند.
به‌رهه‌می له‌كاركه‌وتوو به خێرایی كۆن ده‌بێت ، واته له‌سه‌ره‌تا چه‌نده نوێ دیاره‌و هه‌وڵی بینین و بیستنی ده‌كرێت چه‌ند جارێك دوباره بڕناكات وه‌لاوه ده‌نرێت خۆتێهه‌ڵقورتان { interfere } به ئاڵۆزیه‌وه خۆی ده‌سه‌پێنێ بۆ ناوه‌ڕۆك كه دووره له‌و فۆڕمه‌ی پێی ئاشنابوون.
هه‌رشتێك له‌م مجۆره بكه‌وێته به‌ر سه‌رنجی خه‌ڵكی زوو كۆن ده‌بێت شته نوێیه‌كه‌ش له‌وێدا به خه‌سڵه‌ته پۆزه‌تیڤیه‌كانیه‌وه ئازاد ده‌كرێت كه گوتنی له كاركه‌وتوو خه‌ڵكی ئاره‌زومه‌ندی نین ،به‌و شێوه ئاڵۆزه‌ی كه خه‌ڵكی هه‌بووه‌كان ڕاڤه‌ده‌كه‌ن له په‌یدابوونیدا باسی ده‌كه‌ن و خۆیان له باسه‌كه تێهه‌ڵده‌قورتێنن كه ته‌واو جێگیرده‌بێت ، بایه‌خی پێناده‌ن ئیترچیدی هونه‌رمه‌نده‌كه به‌به‌رده‌وامی له ناو ئه‌وانه‌دا هه‌ڵه‌ده‌كات چونكه ئه‌گه‌ر ڕه‌سه‌نیه‌تی خۆی له پێناو { ناوبانگ ،مادی،ده‌ركه‌وتن } وون نه‌كات خۆتێهه‌ڵقورتان باس و خواست ناجوڵێنێت واته له‌و ێدایه كه له ژیانی هونه‌ریدا هه‌موو شتێك سه‌باره‌ت به هونه‌ر ڕووده‌دات و هاوكات هیچیش پێكنایه‌ت ئه‌مه‌یه ئاڵۆزی ناوه‌ڕۆك هه‌میشه‌به‌ره‌و خۆتێهه‌ڵقورتاندن ده‌ڕوات و هونه‌رمه‌ندی ڕه‌سه‌نیش به‌دوای هه‌بووه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت كه‌ناوه‌ڕۆكی فۆڕمی هونه‌رین.
11
هونه‌ر هێمایه شێوازی ئه‌م جۆره بوونه‌ی له جیهاندا خۆی به‌سه‌ر شێوازی بوون له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا ده‌سه‌پێنێت كه‌سانی دیكه { هونه‌رمه‌ند،artist } له نزیكه‌وه له‌وێدان و هه‌موو شتێك سه‌باره‌ت به فۆڕم ناوه‌ڕۆك ده‌بیستن ،ده‌بینن، وه‌باسیده‌كه‌ن و ده‌زانن چی ڕویداوه ،به‌رهه‌می له‌كاركه‌وتوو خۆی ده‌خزێنێته نێو بوون له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا،تاكه‌كه‌سه‌كان چاوده‌بڕنه یه‌كتری و گوته‌كانی یه‌كتری لێكده‌ده‌نه‌وه و وه‌ڵامی یه‌كدی ده‌ده‌نه‌وه ، ئه‌مه حاڵه‌تێكی زۆر جیاوازه كه‌له په‌یوه‌ندی هونه‌ریدا به‌دیده‌كرێت له كێشه به‌ده‌رنیه ، ناكۆكی و چاوبڕینه یه‌كتری به ئاڵۆزیه‌وه یه وه گوێگرتنه له یه‌كدی به نهێنی، كایه كردنه به ده‌مامه‌وه له پپێناوی یه‌كدی و دژی یه‌كدی { پۆسته‌چی ووته هه‌ریه‌ك بۆ تۆڵه‌ده‌سته‌گه‌ریانه}به‌ناوی بیری ڕامیاری په‌یوه‌ند به‌ئایدیا بۆخزمه‌تی نیشتمان.
چه‌مكی ده‌زگا لای میشاڵ فۆكۆ { -1936 1984 }ی فه‌ره‌نسی په‌یوه‌ندیه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ تیوره‌كه‌یدا هه‌یه واته په‌یوه‌ندیه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ هێزی وه‌به‌رهه‌مێنان و سه‌رپه‌رشتیارو جاودێره‌وه هه‌یه ،
ئه‌و { فۆكۆ } له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت { ده‌سه‌ڵات جۆرێكه له فره‌یی په‌یوه‌ندیه‌كانی هێز كه بۆ نه‌زم شتێكی بنه‌ڕه‌تیه} ،ده‌ڵێت مرۆڤ نابێت ده‌سه‌ڵات وه‌ك خاڵی ناوه‌ند ببینێت به‌ڵكو حه‌قیقه‌تی ئه‌مری واقیعه یان { ئۆبژه،objective} یان واتای هه‌سته‌گی پۆزه‌ڤیسته‌كانه ،ئامانجی هونه‌ر سه‌رو نورماڵیته كردن و جوانكردنی ڕه‌فتارو ئه‌ندێشه‌كانی مرۆڤه له ته‌مه‌نێكی دیاریكراودا له پێگه‌یه‌كی دیاریكراوی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌تایبه‌تی مۆسیقا هونه‌رێكی سه‌رو نۆرماڵه كه به‌رامبه‌ر هێزه قیرسچمه خۆپه‌رسته‌كانی خۆی له‌وانه سێكس به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌جوڵێته‌وه واته نایه‌وێت ئایدیا یه‌كتاپه‌رسته‌كان له نێو ستراكچه‌ری به‌حه‌رام بوون ڕسواو ده‌رگیری بكه‌ن به‌تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بابه‌تێكه ڕۆحیانه له ده‌روونی خه‌ڵكان { ئه‌قڵمه‌ندانه كه دژبه‌ری ئه‌وانه بوون ئه‌قڵیان ده‌تكاندنه‌وه ده‌بوونه بونێكی ناڕه‌سه‌نی ناڕاسته‌وخۆ } ، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه بڵێین هونه‌ر { مۆسیقا } ماده‌یه‌كه خاوه‌ن فۆڕم و ناوه‌ڕۆك كه‌له لایه‌ن ڕێكخراوه‌كان ،خوێندنگه‌كان ،بیرمه‌ندان،پزیشكان دیاریكراوه بوونێكی ته‌ندروسته كه زۆربه‌ی خه‌ڵك پێیان وایه لێی به‌هره‌مه‌ندن وه‌په‌سه‌ندیان كردووه .
مۆسیقا وه‌ك نمونه‌ی بابه‌تی هونه‌ری كه شتێكی گیانه‌كیه زیاتر ده‌مانوروژێنێت چونكه له هه‌موو به‌شه‌كانیتری هونه‌ر زیاتر كاریگه‌ره وه‌ك هێزێكی گیانه‌كی هه‌ستدار كه ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت یه‌كسانه به‌حه‌زه‌كانیتری مرۆڤ، هه‌مووشت به‌ره‌وڕووی هێزی سه‌ركه‌ش ناخی مرۆڤ ده‌كاته‌وه ،{ئاكسیۆنه‌كان،ئه‌ندێشه‌كان ، خه‌ونه‌كان } ده‌وروژێنێت هه‌میشه سه‌ركه‌شی ئه‌وه ده‌كات كه‌له سنوره‌كانی میانڕه‌وی و خۆپارێزی كه پێوه‌ری دیاریكراوی هه‌رسه‌رده‌مێك ده‌ستنیشان ده‌كرێت یاخیده‌بێت.
ئه‌م هێزه { مۆسیقا }له‌هه‌رسه‌رده‌مێكدا ناوێكی هه‌بووه پێی ده‌ڵێن { باڵاترین فۆرم و ناوه‌ڕۆكی ماده } واته‌پاڵنه‌ری گیانه‌كی و ده‌روونی مرۆڤه كه په‌یوه‌ندیه‌كی زۆری به‌پرسه‌كانی تریشه‌وه هه‌یه به‌تایبه‌تی شانۆ وه هونه‌ر به‌گشتی په‌یوه‌ند به یاسای ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی.له پرسی كۆمه‌ڵایه‌تیدا یه‌كسانه به‌حه‌زی جوانناسی كه‌به‌چێژ پێناسه‌ی لێوه‌ده‌كرێت{ Estatica} ئه‌م پاڵنه‌ره په‌یوه‌ندی به پرسه‌كانی تریشه‌وه هه‌یه پێش هه‌موو شتێك به‌نه‌ته‌وه‌و كه‌ڵچه‌ره‌كه‌ی وه‌ك به‌رپرسیاریه‌تی هونه‌رمه‌ندو چاودێری بوونی له پرسی ڕامیاری، ئه‌توانین بڵێین له دیسكۆرسێكدا بابه‌تی سه‌ره‌كی ته‌ندروستیه له دیسكۆرسی دووهه‌مدا نه‌ته‌وایه‌تی و له سێهه‌مدا نه‌زمی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێزگرتن له هونه‌رمه‌ند له‌چوارهه‌مدا نیشاندانی هونه‌رمه‌ند وه‌ك كه‌سایه‌تی و فۆڕم و ناوه‌ڕۆكی به‌رهه‌مه‌كه‌ی وه‌ك نمونه‌ی شۆڕشگێڕیه‌تی و به‌دیهێنان و ڕزگاری ئه‌به‌دی له ده‌ست سته‌م ،ئه‌وه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه خودی ئه‌م ووزه ئاگرینه‌یه كه كه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵگه ئه‌زموونی ده‌كات و پێشكه‌ش به زۆرینه‌ی ده‌كات.
ئه‌م وزه‌یه { مۆسیقا } له ڕاستیدا له ڕووكاردا ده‌مێنێته‌وه ،به‌ڵام خودی خۆی له ڕووكاردانیه‌پێشمه‌رجی هه‌موو ئه‌وشته‌یه كه‌له ڕووكاردا ڕوئه‌دات مرۆڤ له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا سه‌رسام بوون به‌هونه‌ر ده‌نوێنێت به‌لام زۆر هه‌وڵئه‌دات نه‌زم به ووزه‌ی مۆسیقا بدات هه‌ندێكات له‌لایه‌ن ڕۆشنبیران له بینین و گوێكرتن به‌كاری درامی { ئۆركستی ،ئۆپێرا } هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له فۆرم و ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌مادییه‌كه تێبگه‌ن ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی ئه‌و یاسایانه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ن كه پرسه رێسامه‌نده‌كان دیاریده‌كرێت وه‌ڕێگه له قێزه‌ون و ناشرینه‌كان ده‌گرن.
له‌م چالاكیه هونه‌ریانه‌دا مرۆڤه‌كان به‌گشتی به‌هه‌مووجۆره ده‌ستێوه‌ردانێك هه‌مووان هه‌م قوربانی پرۆسه‌ی سه‌رو به‌نۆرماڵكردن و بناخه دانان و پێشخستن ده‌ده‌ن هه‌م توانای به‌سه‌روو نۆرماڵكردنی
{ fantastic ،)شاكار } ده‌ده‌ن.
ئه‌م ووزه‌یه له‌سه‌ر تاسه‌ری كۆمه‌ڵگه‌دا په‌ره‌ی سه‌ندووه شتێك نیه كه‌ته‌نها له‌ده‌ستی ژماره‌یه‌ك ئامۆژگاریكه‌رو پزیشك یان یاسا دانه‌ردابێت له‌ڕاستیدا ده‌بێت ووزه‌ی سروشتی هونه‌ر به‌گشتی و مۆسیقا به‌تایبه‌تی زۆر ئازاد بێت و جڵه‌و نه‌كرێت نه‌هێڵرێت هیچ ده‌سته‌گه‌رێك و پاشماوه‌ی نهێنی تۆڕگه‌لیانه له‌ناویدا دروستبێت، وه ڕێساویاسای تیوریه‌كانی په‌یڕه‌و بكرێت وه هه‌میشه خاڵی تێبینی بن كه‌له هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه‌ك وه له‌هه‌رزه‌مه‌نێك و سه‌رده‌مێكداجیاوازی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت.
12
به‌مجۆره دژه مۆسیقا بۆ دیاریكردنی ڕونترانه‌ی وه‌ك فۆڕم و ناوه‌ڕۆك وه‌بۆ به‌سه‌روو نۆرماڵكردنی له ململانێیه‌كی نه‌پساودایه به‌ڵام فۆكۆی فه‌ره‌نسی {1936 -1984 } ده‌ڵێت ئه‌م كاریگه‌ریه‌ی كه‌دانراوه له‌گه‌ڵ ووزه‌ی سروشتی هونه‌رو له‌گه‌ڵ هێزی كۆمه‌ڵایه‌تیدا نایه‌ته‌وه وه‌ئه‌گه‌ر واش نه‌بێت له به‌رئه‌وه‌ی كه هێزی ئابووری پاڵپشتی نیه هێزی ڕامیاری به‌سه‌ریدا سه‌رده‌كه‌وێت ده‌بێته باوكێكی سه‌رپه‌رشتیار له هه‌مانكات باوك له خێزاندا هێزێكی سه‌پێنه‌ری تاكڕه‌وه كه به‌گوێره‌ی فه‌رمایشت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌مووشته‌كانیتر ملكه‌چی ده‌بن، له‌هه‌موو بوونه‌كان پرسی هونه‌ر ده‌قاو ده‌ق له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی فۆكۆدا نایه‌ته‌وه چونكه نه‌یتوانیوه گه‌ڵاڵه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات ئه‌و له‌و شته { هه‌ڵۆكه } ڕزگاری نابێت یه‌كسان {به‌سێكس }كه په‌یوه‌ندی به جه‌سته‌ی هه‌موو مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌یه به‌ڵام له‌ڕێی ئۆرگانی {گوێ ،چاو ، چێژ } هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كانیش چه‌ندین جۆر یاسان ڕێ بۆ جڵه‌وكردنی به‌كارده‌هێنن سه‌رجه‌می بۆچونه‌كانی فۆكۆ له فۆڕم و ناوه‌ڕۆكی هونه‌ر بۆچوونێكی مێژووی هونه‌ریه ئه‌م ناونیشانه به‌شێوه‌یه‌كی لۆژیكی ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م شته { مۆسیقا } به‌ڕاستی بوونی هه‌یه هه‌رچه‌نده ناتوانرێت به‌ته‌واوه‌تی به { خۆپه‌رستی ،نێرجسی ،عه‌شق ،خۆشه‌ویستی خۆده‌ركه‌وتن } ناودێربكرێت چونكه ئه‌م ووشانه به‌ته‌نها سه‌ر به‌م چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی دواییه .
نیچه بازێكی گه‌وره ده‌دات و ناودێری ده‌كات به مرۆڤی باڵا، كه‌واته سه‌ره‌ڕای دانپیادانان و پێداگری فۆكۆ له ڕاگه‌یانده‌كه‌یدا كه‌ده‌یه‌وێت هونه‌ر له ڕووكاردا بمێنێته‌وه، ده‌بێت ئه‌و ئه‌نجامگیریه بكه‌ین كه له تیۆره‌كه‌ی ئه‌ویشدا شتێك له ژێره‌وه‌ی ڕووكاردا هه‌یه ، واته ده‌توانین ئه‌وه‌بڵێین ئه‌وه‌ی ترسناكه له نێو جیهاندا ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كه‌رو ترسناكه له نێو جیهاندا ده‌دۆزرێته‌وه ،له‌مڕووه‌وه ترسی ناوه‌ڕۆك هه‌میشه ڕه‌خنه‌بووه به‌ڵام ئه‌مه به‌ومانایه نایه‌ت هونه‌ر هه‌ڵهاتن به خۆیه‌وه ببینێت.
هه‌ر هه‌ڵهاتنێك له‌سه‌ر ترس { fear } دامه‌زرابێت له هه‌بوویه‌ك ڕاده‌كات و خۆی له نێو هه‌بووه‌كانی دیكه‌ی نێو جیهان نوقم ده‌كات له به‌رئه‌مه هه‌بووه‌كانی جیهان نابن به بابه‌تی دوودڵی مرۆڤ ،
له‌ئاستی بابه‌ته‌كانی به‌رده‌ست و بابه‌ته ده‌ره‌كیه‌كاندا دوودڵ نابێت ،ئێمه له‌كاركردنمان له جیهاندا له‌ئاستی ئه‌م یان ئه‌وشته‌ی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ره دودڵ نابین به‌گویره‌ی ئه‌مه دوودڵی په‌یوه‌ند به‌وشته هه‌ڕه‌شه‌كه‌ره نیه كه لێره یان له‌وێدایه ، له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی له دوودڵیدا هه‌ڕه‌شه‌كه‌ره له هیچ شوێنێك واتا به‌ده‌رنیه.
هونه‌رمه‌ند كه‌هه‌ست به‌ڕاستگۆیی ده‌كات ڕووله تاریكی ناكات ،له تاریكی‌دا هیچ شتێك نابینرێت هه‌رچه‌نده جیهان له‌وێدا ده‌مێنێته‌وه‌و خۆی ده‌سه‌پێنێت.
13
هونه‌رمه‌ند نیشتمان بنكه‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌تی ڕه‌سه‌نانه‌و ئۆنتۆلۆژیانه { ontology،توێژینه‌وه له سه‌ر بوون ،گوتاری چوونیه‌ك }، ده‌بێته بنه‌ڕه‌تی دیارده‌ی سه‌ره‌كی ئه‌قڵ، دوودڵی له نێو نیشتماندا نیه له جیهاندا خۆیده‌بینێته‌وه بۆهه‌بووه‌كانیتر كه‌بۆی نیگه‌رانن ئه‌م نیگه‌رانیه ده‌بێته ترسێكی دڵته‌نگیانه { homesic }،ترس له‌ودوودڵیه‌وه‌یه كه بووه به نێچیری بوون له نێو جیهانداو ناڕه‌سه‌نانه له‌خۆی شاراوه‌یه ،
هونه‌رمه‌ند ماده‌یه فۆرم و ناوه‌ڕۆكی هه‌یه ماده ئه‌و شته‌نیه كه چوارچێوه‌كان ،ڕووكاره‌كان ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ن ، توخمێكی بێگیانه كه خه‌ونه‌كانمان ووشك ناكات ،به‌دڵنیاییه‌وه جۆره ئامانجمه‌ندیه‌كی جه‌وهه‌ری تیایدایه‌و خواوه‌نده‌كان دایان نه‌ڕشتووه.
بینت { Bent } ده‌ڵێت سه‌رسامیه‌كانی سه‌رده‌می نوێ زیاترئه‌وشته‌مان به‌بیر دێنێته‌وه { مۆسیقا }،دوو بۆچوونی جیاوازی بیرمه‌ندانی نێو مۆسیقا له ئارادایه كه { برێشت و دالهاوس }ه هه‌رچی برێشتی ئه‌ڵمانیه { Bricht ،1898-1956 } ده‌ڵێت له مۆسیقادا ته‌نانه‌ت مۆسیقای { (ڕووت ) واته مۆسیقای بێ سۆلیست یان بێ ووشه‌ی ده‌نگی مرۆڤ}، جۆرێك له ناوه‌ڕۆك ده‌ستنیشان ده‌كرێت بۆ ئه‌و ناوه‌ڕۆكه‌ش جۆره فۆرمێك وه‌ك پێشتریین { ئه‌وه‌لیه‌ت } ده‌بێته متمانه.
به‌ڵام { دالهاوس،Dlhouse } ی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت ناوه‌ڕۆك توێژی قوڵتری ژێره‌وه‌ی فۆرمی مۆسیقایه وه‌ناتوانرێت ناوه‌ڕۆك به‌ته‌واوه‌تی له مۆسیقا جیابكرێته‌وه به‌ڵكو ناوه‌ڕۆك وه‌ك ڕه‌هه‌ندێكی تری فۆرمی سه‌قامگیر ده‌رده‌كه‌وێت .
مۆسیقا كه سه‌روكاری په‌یوه‌نده به‌ده‌نگه‌وه جۆرێك له وه‌رزشه یان به قوڕگی مرۆڤ یان به ئامێری مۆسیقا زمانێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه‌له‌گشت جیهان به‌یه‌كجۆر ده‌نوسرێت و ده‌خوێنرێته‌وه،جیاوازیه‌كانی نێوان مۆسیقا‌و زمان زۆرن،مرۆڤ به‌یارمه‌تی مۆسیقاپه‌یام گه‌لی به‌رزی هه‌ڵگری زانیاری زۆر ناگوێزێته‌وه به‌ڵام وه‌ك هێما به‌یارمه‌تی هۆنراوه له‌شانۆی ئاوازدار { ئۆپێرا } به‌هاوبه‌شی سۆلیسته‌كان په‌یام ده‌گه‌یه‌نێت ،ئه‌مه وه‌ك كاری درامی { ئۆركسترا } ، به‌ڵام وه‌ك { مۆسیقای میللی ، پاپ } له ده‌ربڕین ده‌بێته په‌یگه‌ی دووهه‌م له چاو ئاوازدا، بۆنمونه هه‌ندێ جار له زۆر ده‌نگبێژ له هۆنراوه‌و ده‌ربڕین تێناگه‌ی به‌ڵام ئاوازه‌كه هه‌ر خرۆشانی خۆیت پێده‌به‌خشێت و پێی ده‌بزوێیت.
ئه‌مڕۆباسی مۆسیقای ده‌ستكردیش له گۆڕێدایه و مه‌به‌ست لێی مۆسیقای به‌رهه‌م هاتووه له ڕێگه‌ی {كۆمپیته‌ره‌وه، Finale } به‌ڵام جیاوازیه‌ك كه مرۆڤ له نێوان زمانی سروشتی و زمانی ده‌ستكردا قایل ده‌بێت له مۆسیقادا بێمانایه له هه‌مانكات ده‌ستكردیه‌كی تریش له مۆسییقادا هه‌یه كه ئه‌ویش بیركاریه په‌یوه‌نده به‌چه‌مكی فۆڕم و ناوه‌ڕۆك به‌وپێیه‌ی كه له ئه‌نجامی خایاندنی كاته‌كان ئاواز ڕوون ده‌بێت كه ئه‌ژماردنه‌كه‌ی ژماردنێكی فیساخۆرسیانه‌یه په‌یوه‌ند به چه‌ندایه‌تیه‌كان ،
زیاتر چه‌ندایه‌تیه‌كان ده‌بنه ناوه‌ڕۆكی چونایه‌تیه ئاوازداره‌كان { په‌یژه‌ی مۆسیقا،مه‌قام،scale } ئه‌مانه هه‌موو واته مۆسیقا‌و زمانه‌ده‌ستكرده سروشتیه‌كان، هه‌موویان به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستكردی ده‌ستی مرۆڤن ،
مرۆڤ هونه‌ری مۆسیقا‌و زمانی نوسینیشی خولقاندووه جیدۆ ئاریزۆ { jiduo arizuo }ی قه‌شه‌ی ئیتاڵی له ساڵی { 644 }ز یه‌كه‌م كه‌س بوو نوته‌ی مۆسیقای داهێنا.
{ تۆریللی ئیتالی،1686}ز ، یه‌كه‌م كه‌س بوو كۆنشۆرتۆیه‌كی نوسییه‌وه {مۆسیقای ململانێدارله نێوان تاك و كۆ ،فێرتیوزو ئۆركسترا} كه‌سه‌ركه‌وتن له‌كۆتاییدا مه‌رجه بۆ تاك بێت.
به‌هه‌مانشێوه‌ی { ئاینه‌كان ،ئۆستۆره‌كان ،ناوه‌نده‌كان یڕیاردان ،یاساگه‌لی سزاده‌ر ،دام و ده‌زگا حكومیه‌كان } فۆرمه‌كانی موڵكایه‌تی هێناوه‌ته ئاراوه.
مرۆڤ به‌رده‌وام و ماندونه‌ناس خه‌ریكی دروستكردن بووه ، مرۆڤ بونه‌وه‌رێكی ئامێرسازه ئۆقره‌بڕاوانه هه‌موو جۆره‌ئامێرێك دروستده‌كات،
فۆرم و ناوه‌ڕۆك ئه‌وه‌مان پێده‌به‌خشێت كه‌له ڕێگه‌یانه‌وه جۆرێك له شیكاری مۆسیقا بكه‌ین.
شیكاری مۆسیقا ڕونكردنه‌وه‌ی ناوه‌خنه،له كاتێكدا ڕاڤه‌ی مۆسیقا ده‌كه‌ین پێش هه‌مووشت په‌یوه‌ندی به ناوه‌ڕۆكیه‌وه هه‌یه ، شیكاری و ڕاڤه‌كاری به‌دڵنیاییه‌وه په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه به‌ڵام شیكاری مۆسیقا ده‌په‌رژێته سه‌ر ڕه‌هه‌ندی ده‌نگ و میلۆدیه‌كه‌ی، مۆسیقای نێوان فۆرم و ناوه‌ڕۆك هه‌ڵگری سێ توخمه.
یه‌كه‌م: هاڕمۆنی{ harmoni } یان یاساگه‌لی چاودێری په‌یوه‌ندیه دولایه‌نه‌كانی نێوان نۆته‌كان.
دوهه‌م: ڕیتم { Rhythm } یان جوڵه كه له‌گه‌ڵ سه‌مادا ته‌واوكه‌ری یه‌كترین.
سێهه‌م: لۆگۆس { ئارمی ده‌ركه‌وتن یان نیشاندان ،Logos } به‌واتای وشه یان ئاواز یان به‌واتایه‌كی وردتر ئاوازێك كه‌له ڕێگه‌ی ووشه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ،ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه هه‌یه كه‌مۆسیقایه‌كی گه‌شه كردووبێت ،مۆسیقای بێ سۆلیست و بێده‌ق واته بێ ناوه‌ڕۆك به‌رهه‌مێكی نوقسانه به‌ڵام له كاتێكدا چێژده‌دات به گوێگره‌كه له‌و گوێگره‌دا خودی فۆڕم ناوه‌ڕۆكی تایبه‌ت به‌وكه‌سایه‌تیه ده‌به‌خشێت ناوه‌ڕۆكێك كه دووباره ئه‌رستۆمان دێنێته‌وه یاد كه ده‌ڵێت { هه‌رچیه‌ك له دونیاداهه‌یه ده‌كرێت له زه‌ینیشدا بوونی هه‌بێت }.
هانسلێك { Hanslic}: ی مۆسیقزان ده‌ڵێت جۆره تێڕوانینێكی زۆر له‌م بۆچونه‌دا شاراوه‌ته‌وه كه‌له مۆسیقادا جۆرێك له ئه‌ندێشه بوونی هه‌یه له مبواره‌دا له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه چه‌مكی ناوه‌ڕۆك گرنگه چونكه به‌مجۆره چه‌مكی سێگۆشه‌ی { فۆرم ،ماده ،ناوه‌ڕۆك } ته‌واو ده‌بێت ، مۆسیقا ماده‌یه‌كی گشتی پڕله نهێنیه شیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆری مرۆڤی له‌سه‌ر ده‌كرێت ، مرۆڤ به‌رله‌وه‌ی كه‌شته وورده‌كان ده‌ربكه‌ون سه‌رتا شته‌گشتیه‌كان لێكجیاده‌كاته‌وه.
14
فۆڕم بیچمی ده‌ره‌كی ماده‌یه به‌ڵام ناوه‌كیشه بۆ هه‌وڵه به‌رده‌وام و نه‌پساوه‌كانی مرۆڤ بۆزاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م خۆڕاگریه ئاكسیۆن هه‌ڵگره‌دا،دوودڵی وه‌كو مه‌زاج شێوازی بوونه له دوا ئه‌نجامی به‌رهه‌می هونه‌ری { مۆسیقا } ئه‌وه‌ش كه‌له باره‌یه‌وه دوودڵین ده‌رخستنی توانامانه بۆ به‌رهه‌م ئه‌مه‌ش جۆرێكه له ده‌رخستنی دیارده بونگه‌رانه و خۆگرانه ،ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می هونه‌ری { مۆسیقا } تووشی خۆگرتن بێت هه‌موو بوونیاتی نیگه‌رانی گۆڕانی به‌سه‌ردادێت هونه‌ر كوێر ده‌بێت و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی بۆ خزمه‌ت گوزاری خۆگرتن به‌كاردێت خۆگرتن دۆگمایه‌كه به‌یه‌ك جۆرشێواز هونه‌رمه‌ند كار ده‌كات و توانای فره‌چه‌شنی گۆڕانكاری تیادانابێت ، ئه‌گه‌ر فره چه‌شنی و گۆڕانگاریش نه‌بێت به‌رهه‌م نه‌مر نابێت.
به‌رهه‌می هونه‌ری سه‌رو شوێن و كاتی مرۆڤه‌كانه سه‌رو چه‌نی و چوونیه سه‌رو ڕیتم و مه‌قامه، به‌كاری پۆست مۆدێرن ناوزه‌د ده‌كرێت ، زیاتر هونه‌ری مۆسیقای مۆدێرن له قاڵبی میللیدایه ،گوێگر {ئاماتۆره‌كان، خولیا،amateur}ته‌نها { میلۆدی ، ئاواز ،مۆرك }ده‌ناسنه‌وه،په‌رده‌ی ماینه‌ر { بچوك ، minor} ئاماژه بۆ تاریكی و خه‌م و خه‌فه‌ت یان حه‌زو تاسه‌ی خه‌مبارانه ده‌دات ، له مۆسیقای ڕۆژهه‌ڵاتیدا { میللی } مه‌قامی { چوارگا،سێگا،سه‌با }زیاتر ده‌گرێته‌وه به‌ڵام په‌یژه‌ی مێجه‌ر { گه‌وره،Maggiore } ئاماژه‌یه به بارسووكی و شادی و سه‌ركه‌وتن، له ڕۆژهه‌ڵاتیدا وه‌ك مه‌قامی { به‌یات ،ڕست } هتد.
ڕیتمی ئاوازی هێمن و ئارام ئاماژه‌یه بۆ بیركردنه‌وه‌ی قوڵ و ئاسووده‌یی،
ڕیتمی ئاوازی خێرا ئاماژه‌یه بۆ بێتاقه‌تی یان دڵه‌ڕاوكێ ، به‌ڵام كه‌سی مۆسیقزان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو جیاواز د‌رك به پێكهاته مۆسیقیه‌كان ده‌كات ،هونه‌رمه‌ند ده‌توانێت ورده‌كاریه‌كانی به‌شه مۆسیقاییه‌كان { كۆپله،copla } شیته‌ڵ بكاته‌وه.
وه‌هاكه‌سێك ده‌توانێت ڕاڤه‌گه‌لی جۆراوجۆرسه‌باره‌ت به‌ئاوازێك پێكه‌وه به‌راوردبكات و هه‌ڵیان بسه‌نگێنێت ، ته‌نانه‌ت بۆن وتام چه‌ندایه‌تیگه‌لی دیاریكراونین ، مرۆڤ ده‌توانێت پڕۆڤه به‌هه‌سته‌وه‌ری تام و هه‌سته‌وه‌ری بۆنی خۆی بكات و هه‌ستیاریان بكات، به‌گشتی هه‌سته‌وه‌ر له‌تاكی پڕۆڤه‌كار هه‌ستیاریه‌كی زیاتری له‌تاكی پرۆڤه‌نه‌كه‌ردا هه‌یه و هه‌ستیارتره ،ده‌توانێت پڕۆڤه به‌ده‌سته‌كانیش بكرێت و وایان لێبكرێت بتوانن كارگه‌لی ناسك و هه‌ستیار ئه‌نجام بده‌ن { ژه‌نین ،وه‌رزش } ،
هه‌موو مرۆڤێك نا به‌ڵكوو كه‌مینه‌ی مرۆڤه‌كان به‌هره‌ی مۆسیقایان تیادایه كه بریتیه له ڕێكی ڕیتم له گیان وه‌گوێی باشی مۆسیقیانه {گوێ سووكی}.
كاتێك به‌ره‌و ڕووی مۆسیقا ده‌بنه‌وه ئه‌وبه‌هره‌یه‌یان گه‌شه‌ده‌كات به‌ڵام ئه‌م جۆره توانایانه ده‌بێت توشی ئه‌و ڕوبه‌ڕوو بونه‌وانه بێت ئه‌گینا به‌هره‌كه‌ی ده‌توێته‌وه { نامێنێت }.
جۆری وانه ووتنه‌وه‌ی مۆسیقاش كاریگه‌ری به‌سه‌ر پێگه‌یاندنی ئه‌م به‌هره‌یه‌وه هه‌یه{ وانه‌ی مۆسیقا وه‌رگرێت } ، به‌هره‌ی مۆسیقای پێگه‌یه‌نراو له خۆگری ناسینه‌وه‌و زۆرجار سه‌رله نوێ خولقاندنه‌وه‌ی فۆرمه‌كانی مۆسیقایه یان به‌واتایه‌كی ڕوونتر ئه‌و فۆڕمانه‌ی كه پێیان ئاشنابووه به‌ڵام ئه‌م كاره مه‌زنه كه‌مینه‌داره كه زۆرینه فێری نابێت یان بڵێین بۆ زۆرینه نابێت به‌تایبه‌تی كه‌مده‌ست و هه‌ژار به‌جۆرێكه كه‌سه‌رقاڵه به‌كاركردن و ده‌ماره‌كانی په‌نجه‌ی قورس و ژاكاوه‌و توانای وه‌رزشی سه‌ر ئامێری مۆسیقایان نیه ،كه‌م ئاشنایه‌و پاشان ناتوانێت فێربێت و له په‌روه‌رده‌و فێركردن توشی دابڕان و هه‌ڵاودێری ده‌بێته‌وه ، ئه‌م نوشستی هێنانه زۆر زۆره به‌تایبه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ژاری و كاری زه‌حمه‌تكێشان.
له‌م جۆره كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا هه‌سته‌وه‌ره‌كانی خودی فێرخواز خۆی وه‌له خۆشیه‌وه وه‌ك نه‌قڵی فۆرم بۆ نه‌وه‌كه‌ی به‌هۆی كاری یه‌كنه‌وای جاڕسكه‌ره‌وه به‌درێژایی ڕۆژه دورو درێژكانی كاركردندا سڕده‌بن ته‌نانه‌ت شێوه‌ی نانخواردنیشی ده‌گۆڕێت ،خواردنی ده‌بێته ئاژه‌ڵیانه ته‌نها پڕكردنه‌وه‌ی سكی به‌لاوه گرنگ ده‌بێت.
ژیانی سێكسیشی ده‌بێته خۆبه‌تاڵكردنه‌وه‌ی ڕه‌هاو ڕوت و ته‌نهاو به‌س ،به‌مجۆره له‌وانه‌یه ناوه‌ڕۆك یان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به فۆڕمه‌وه هه‌بێت یان په‌یوه‌ندی كراوه‌تری له‌گه‌ڵیدا هه‌بێت.
ڕوانینی ڕۆمانتیكیانه بۆ سرووشت و مرۆڤ له‌وانه‌یه بچێته ناو چوارچێوه‌گه‌لی فه‌لسه‌فی هۆنراوه یان مۆسیقاوه یان ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه بیچمی تیوره كۆمه‌ڵه ئاسانه‌كان به خۆبگرێت ،
هایدیگر واته‌نی { Martin Heidegger ،1889-1976 } ئه‌گه‌ر دازاین توشی خۆگرتن بێت هه‌موو بونیادی نیگه‌رانی گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت ،دزاین كوێرده‌بێت و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی بۆ خزمه‌تگوزاری خۆگرتن به‌كار ده‌هێنێت .
ئه‌مه پێزانینه له بونیادی فێرخواز بۆ هونه‌ر {مۆسیقا } واته ئه‌گه‌ر ڕاستی له نێو زانینا په‌یدانه‌بێت وه‌تێكه‌ڵ به دامه‌زراندنی خۆی نه‌بێت نابێته ناوه‌ڕۆكی دامه‌زراندن و سه‌لماندن كه به دڵنیایی په‌یوه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كه ده‌بینرێت.
ماده فۆڕمی نائه‌كتیڤ و ئینرژیكی { energy } جیهانه‌كه‌مانه ناتوانرێت گۆزه‌یه‌ك به‌هه‌موو فۆڕم و شێوه‌یه‌ك دروستربكرێت ،ته‌كنیكی نوێ ئازادی هه‌ڵبژاردن زیاتر ده‌كات به‌ڵام هه‌رگیز ناكۆتای ناكات.زانست و مه‌عریفه‌ی نوێ ڕێگه‌گه‌لی نوێ ده‌كاته‌وه به‌ڵام ئه‌و ڕێگه‌یانه بێشومارنین.
واقیعیه‌ت ئه‌وكه‌سه له خۆی دورده‌خاته‌وه كه ئازادیگه‌لی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بۆخۆی قایل ده‌كات.
هه‌ر بینایه‌ك كه دروستی ده‌كه‌ین چ به وشه‌بێت یان به ئه‌ندازه‌گه‌ری ،به‌پۆڵا دروستكرابێت یاخوت به نۆته‌ی مۆسیقا،هه‌میشه بۆ پراكتیزه‌بوونی به‌ره‌و ڕووی سنوور‌و چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌بێته‌وه،
كه‌سی ئاره‌زوومه‌ندی هۆشیار ماده له بیرناكات ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌م تێڕوانِینه‌نه‌مان هه‌بێت كه ماده هه‌ندێك سنوورداریه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه ئازادی زیاتر به‌ده‌ستدێنین.
تاژیان و جیهان به‌و جۆره فۆرمه‌له بكه‌ین كه دڵخوازی خۆمانه ،ئه‌وه‌ی مرۆڤ ئه‌نجامی ده‌دات ده‌بێته مۆدێلێك بۆ ئه‌و شته‌ی كه ده‌یبینێت و ئه‌وه‌ی ده‌یبینێت ده‌بێته مۆدێلێك بۆ ئه‌و شته‌ی كه ئه‌نجامی ده‌دات.
سه‌رچاوه:
بوون و كات : مارتن هایدیگر
مێژووی چه‌مكه فه‌لسه‌فیه‌كان :Svin aric lidm
ئه‌نته‌رنێت
ئا : ئازاد مه‌عروف
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
06:07 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:29 PM - 2024-05-10 دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: لەستەمی سەر جوتیارانی گوندی پەلکانە بێدەنگ مەبن
لە سلێمانی کۆنفراسی گەڕانەوەی ئاوارە دەکرێت، لە هەلێر و دهۆکیش رێگری
03:23 PM - 2024-05-10
فراکسیۆنی یەکێتی داوای قەرەبووی زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات
11:55 AM - 2024-05-10
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
09:06 AM - 2024-05-10
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی ئەمریکا: پەکخستنی هەڵبژاردن هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
08:59 PM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی مام سەعید گەڵاڵی
پرسەنامە 10:38 PM - 2024-05-10 -
دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: لەستەمی سەر جوتیارانی گوندی پەلکانە بێدەنگ مەبن
کوردستان 09:29 PM - 2024-05-10 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچیدوای مام سەعید
پرسەنامە 04:38 PM - 2024-05-10 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ کۆچی‌دوایی سەعید عەبدوڵا بەگ
پرسەنامە 04:28 PM - 2024-05-10 -
لە سلێمانی کۆنفراسی گەڕانەوەی ئاوارە دەکرێت، لە هەلێر و دهۆکیش رێگری
کوردستان 03:23 PM - 2024-05-10 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای قەرەبووی زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات
کوردستان 11:55 AM - 2024-05-10 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
کوردستان 09:06 AM - 2024-05-10