riklam

وەزارەتی كارەبا هۆشداری دەداتە هاوبەشانی پێوەری زیرەك

کوردستان 10:21 AM - 2021-10-21

وەزارەتی كارەبای هەرێم هۆشداری دەداتە هاوبەشانی كارەبا كە دەستكاری پێوەری زیرەك دەكەن و رایدەگەیەنێت: هەر هاوبەشێك سەرپێچی لەسەر پێوەری زیرەك بكات وێڕای گرتنەبەری رێكاری یاسایی و سزای دارایی سەرپێچیكاران، دەبێت تێچووی پێوەرەكەو چاككردنەوەشی لەئەستۆ بگرێت. 

لیژنەی باڵای پێوەری زیرەك لەوەزارەتی كارەبای هەرێم رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە رایگەیاند: جێگای داخە كەسانێك بە مەرامی خراپ پروپاگەندەی دوور لەڕاستی لە سۆشیال میدیا بڵاودەكەنەوەو بەئەنقەست دەستكاریی پێوەرەكانیان دەكەن.

رونیشیكردوەتەوە: ئەو هاوبەشانەی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە سەرپێچی لەسەر پێوەری زیرەك ئاشكرایە و وێڕای گرتنەبەری رێكاری یاسایی و سزای دارایی سەرپێچیكاران كە بە ئەنقەست دەسكاریی پێوەرەكە بكەن و بیشێوێنن، دەبێت تێچووی پێوەرەكە و چاككردنەوەشی لەئەستۆ بگرن.

لیژنەی باڵای پێوەری زیرەك دەشڵێت: پێوەرەكە بەبێ بەرامبەر بۆ هاوبەشان بەستراوەو لەكاتی هەر هەڵەیەكی تەكنیكی یان گرفتێك، وەزارەتی كارەبا خەرجییەكانی لەئەستۆ دەگرێت، بەپێچەوانەوە هاوبەشەكە دەبێت تەواویی تێچوونی چاككردنەوە و دانانی پێوەرێكی دیكە، جگە لە سزادانی دارایی ئەو تێچوونەش لەئەستۆ بگرێت.

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket