riklam

ڕێزان موحه‌مه‌د: شعرو هونه‌رم وه‌ك دوو منداڵی خۆم خۆشده‌وێت

ئەدەب و هونەر 09:21 AM - 2021-10-19

ڕێزان موحه‌مه‌د،له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌دایكبووه‌و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ له‌بواری شێوه‌كاری و شیعردا كارده‌كات و به‌شداری چه‌ندین پێشانگای شێوه‌كاری و كۆڕی شیعری كردووه‌ له‌م دیداره‌ی PUKmedia دا باس له‌كارو چالاكییه‌كانی ده‌كات.
سه‌ره‌تای ئاشنایه‌تیت له‌گه‌ڵ شیعر نوسین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌ی؟
*من له‌ ساڵانی 1993 له‌كاتێك خوێندكاری په‌یمانگای ھونه‌ره‌ جوانه‌ كان بووم ده‌ستم به‌نوسین كرد، به‌ڵام بڵاوم نه‌ده‌كردنه‌وه‌و ئێستا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م هه‌یه‌ بڵاویان بكه‌مه‌وه‌.
شیعر بۆ كێ ده‌نوسیت؟
*من شیعر بۆ ھه‌موو ئازارو جوانیه‌كانی ژیان ده‌نوسم 
چۆن ده‌ڕوانیته‌ دوونیای شیعر له‌ ئێستادا؟
 *له‌ئێستادا به‌داخه‌وه‌ دونیای شیعر زۆر شێواوه‌و بێ به‌ھا ده‌بینم ،ئه‌ویش به‌ ھۆی كه‌می خوێنه‌رو هۆكاری تره‌وه‌یه‌.
له‌نێوان شیعرو شێوه‌كاریدا كامیانت خۆشتر ده‌وێت؟
*من شیعرو شێوه‌كاری وه‌ك دوومنداڵی خۆم ده‌یان بینم ،ھه‌ردووكیانم زور خۆشده‌وێیت. 
به‌شداری چه‌ند كۆڕو فیستیڤاڵی ئه‌ده‌بیت كردووه‌؟ 
*من به‌شداری سه‌دان كوروسیمینارم كردووه‌ ،به‌ ڵام زیاتر سه‌ره‌ڕای ده‌ ركه‌وتتم ،له‌ ئێستادا كه‌متر ده‌رده‌كه‌وم.
چۆن ده‌ڕوانیته‌ تواناكانی ژنان له‌بواری ئه‌ده‌بی وشێوه‌كاریدا؟
*به‌ڕاستی ئه‌و توانایانه‌ی له‌ خانمانماندا به‌دی ده‌ كرێت زۆر زۆره‌ به‌راورد به‌ پیاوان ،به‌ ڵام گه‌ر بواریان بۆ بڕه‌خسێت.
پرۆژه‌ی نوێی شیعریت چیه‌؟
*پرۆژه‌ی نوێم كتێبێكی شیعریه‌ به‌ناوی ھه‌ناسه‌  ،له‌ 106لاپه‌ڕه‌ پێكھاتووه‌ ،له‌گه‌ڵ نامیلكه‌یه‌ كی شیعری بۆ منداڵان.


PUKmedia دیداری.. ڕێباز حه‌سه‌ن كه‌ڵهوڕیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket