دادگای فیدراڵی كه‌ی ده‌توانێت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ره‌تبكاته‌وه ؟
عیراق 09:24 PM - 2021-10-17
پسپۆڕان و شاره‌زایانی بواری ده‌ستور كات و شێوازی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه ئاشكراده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن ده‌كرێت هه‌ندێكجار دادگاكه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ره‌تبكاته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر پێشێلكاریه‌كی یاسایی له‌پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌بێت، ته‌ئكیدیش ده‌كه‌نه‌وه تاكو ئێستا له‌عیراق هیچ پێشینه‌یه‌ك نه‌بووه له‌وه‌ی دادگای فیدراڵ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ره‌تی بكاته‌وه.
د. خامۆش عومه‌ر پسپۆڕی بواری ده‌ستوری و راوێژكار له په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ده‌ستور یه‌كێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادگای فیدراڵی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه، تاكو ئێستاش له عیراق هیچ پێشینه‌یه‌ك نه‌بووه له‌وه‌ی دادگای فیدراڵ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ره‌تی بكاته‌وه و په‌سه‌ندیان نه‌كات.
وتیشی: دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌دات، واتا ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كان هیچ پێشێلكاریه‌كی یاسایی و ده‌ستوری تێدا نه‌بێت ئه‌وا په‌سه‌ندی ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ده‌كرێت هه‌ندێكجار دادگای فیدراڵی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ره‌تبكاته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ململانێی سیاسی و جولاندنی شه‌قامی لێ بكه‌وێته‌وه، چونكه زۆرجار دادگا له‌به‌ر رۆشنایی رای گشتی بڕیار ده‌ده‌دات، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر پێشێلكاریه‌كی یاسایی له‌پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌بێت.
گه‌لاوێژ عه‌لی پسپوڕێكی دیكه‌ی بواری ده‌ستوور له‌باره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن به PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای یهكلاكرنهوهی تانه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و تێپه‌ڕبوونی مانگێك به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه، دادگای فیدراڵی ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند ده‌كات.
وتیشی: به‌گوێره‌ی ده‌ستوور ئه‌ركی دادگای ناوبراو له‌و بابه‌ته ته‌نیا په‌سه‌ندكردنه و هیچ ده‌قێك نیه ئاماژهبهوهبكات كه دادگا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ره‌تبكاته‌وه، ته‌نیا ئه‌گه‌ر پێشێلكردنێكی یاسایی و ده‌ستوری تێدابێت.
پێشیوابوو: به‌و پێیه‌ی پڕۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ئه‌نجامدراوه، پاشان رێوشوێنه‌كانی یهكلاكرنهوهی سكاڵا‌و تانه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌وه وه‌ك لایه‌نێكی په‌یوه‌ندار ته‌واوده‌كرێت، بۆیه دادگای فیدراڵی كه‌متر ده‌رفه‌تی ده‌بێت له‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ره‌ت بكاته‌وه.
PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26