riklam

قوباد تاڵه‌‌بانی: رسومات بۆ باشتر خزمه‌‌تكردنی ھاووڵاتییان رێكبخرێته‌‌وه‌‌

کوردستان 05:04 PM - 2021-10-17

قوباد تاڵه‌‌بانی جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران، سه‌‌رپه‌‌رشتی كۆبوونه‌‌وه‌‌ی رێكخستنه‌‌وه‌‌ی رسومات و پێداچوونه‌‌وه‌‌ به‌‌ داھاته‌‌كانی حكومه‌‌ت كرد و جه‌‌ختی له‌‌وه‌‌ كرده‌‌وه‌‌ كه‌‌ ده‌‌بێت رسومات به‌‌جۆرێك رێكبخرێته‌‌وه‌‌ سودی باشتری ھه‌‌بێت بۆ خزمه‌‌تكردنی ھاوڵاتییان‌.

له‌‌كۆبوونه‌‌وه‌‌كه‌‌دا كه‌‌ ئه‌‌مڕ‌ۆ 17ی 10ی 2021، له‌‌ھه‌‌ولێر به‌‌ڕ‌ێوه‌‌ چوو، راپۆرتێك خرایه‌‌ڕوو كه‌‌ ھه‌‌موو ئه‌‌و رسوماتا‌نه‌‌ی تێدا دیاری كرابوو كه‌‌ له‌‌داموده‌‌زگاكانی حكومه‌‌ت وه‌‌رده‌‌گیرێن له‌گه‌ڵ پلانی چۆنییه‌‌تی رێكخستنه‌‌وه‌‌یان و باشتر به‌‌كارھێنانه‌‌وه‌‌یان له‌‌پێناو به‌‌رژه‌‌وه‌‌ندی گشتی.

قوباد تاڵه‌‌بانی ئاماژه‌‌ی به‌‌وه‌‌دا كه‌‌ پێویسته‌‌ ھه‌‌موو رێكاره‌‌كانی وه‌‌رگرتنی رسومات ئاسانتر و روونتر بكرێنه‌‌وه‌‌ و نه‌‌بنه‌‌ بارگرانی بۆ ھاووڵاتیان و به‌‌جۆرێكیش بێت كه‌‌ له‌‌گه‌‌ڵ سیاسه‌‌تی ئابوری حكومه‌‌ت و كه‌‌رتی تایبه‌‌تیش بگونجێت.

له‌‌و راپۆرته‌‌ی كه‌‌ پێشكه‌‌ش كرا، ھه‌‌موو گرفته‌‌كان و چاره‌‌سه‌‌ر كردنیان له‌‌ پرۆسه‌‌ی رێكخستنه‌‌وه‌‌ی رسومات خرایه‌ڕوو، و بڕ‌یاره‌‌ له‌‌ ئاینده‌‌یه‌‌كی نزیكدا ئه‌‌و راپۆرته‌‌ له‌‌ كۆبوونه‌‌وه‌‌ی ئه‌‌نجومه‌‌نی باڵای ئابوری ھه‌‌رێمی كوردستان په‌‌سه‌‌ند بكرێت.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket