riklam

نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزبووه‌وه‌

جیهان 03:03 PM - 2021-10-16

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌16-10-2021، نرخی نه‌وت له‌بازاره‌كانی له‌جیهاندا جارێكی دیكه‌ به‌رزبونه‌وه‌ی تۆماركرد، به‌جۆرێك له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵی رابردودا به‌و شێوه‌یه‌ به‌رز نه‌بوه‌ته‌وه‌ و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برنت گه‌یشته‌ 84.86 دۆلار.

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی بونی مه‌رجی پێشوه‌ختی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت "ئۆپێك" و زیادبونی خواست له‌سه‌ر نه‌وت كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ بوژانه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ پیشه‌سازییه‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌های نه‌وت له‌بازاره‌كانی وزه‌ له‌جیهاندا گه‌یشته‌ به‌رزترین ئاست و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برنت به‌رێژه‌ی له‌ 0.86% به‌رزبوه‌وه‌ و به‌ 84.86 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
 
راشیگه‌یاندووه‌، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی ئه‌مریكاش به‌رێژه‌ی له‌ 1.19% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینی و گه‌یشته‌ 82.28 دۆلار.
 
به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های نه‌وت هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئاسایی بونه‌وه‌ی ژیان له‌زۆرێك له‌وڵاتان و كرانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌ گه‌شتیاری و كارگه‌ و دامه‌زراوه‌ پیشه‌سازییه‌كان كه‌ به‌تێكرا خواستیان له‌سه‌ر نه‌وت زیادكردوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket