}

عیراق.. به‌رھه‌مهێنانی نه‌وت زیادیكردووه‌

عیراق 05:12 PM - 2021-10-14

رێكخراوی ئۆپیك ئاشكرایكرد، له‌ مانگی ئه‌یلولدا سێ وڵات ئاستی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وتیان تاراده‌یه‌كی زۆر زیادكردوه‌ و یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ش عیراقه‌.

رێكخراوی ئۆپیك كه‌ 13 ده‌وڵه‌تی به‌رھه‌مھێنه‌ری نه‌وت له‌ خۆ ده‌گرێت له‌ راپۆرتێكدا ئاشكرایكردوه‌، له‌ مانگی رابردوودا ئاستی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وتی وڵاتانی ئه‌ندام رۆژانه‌ نزیكه‌ی 486 ھه‌زار به‌رمیل زیادیكردوه‌ و ئاستی به‌رھه‌مھێنان گه‌یشتوه‌ته‌ 27 ملیۆن و 328 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا، ھه‌ریه‌ك له‌ عیراق و سعودیه‌ و نایجیریاش له‌و مانگه‌دا زۆرترین نه‌وتیان به‌رھه‌مھێناوه‌ .

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ئۆپیك له‌ مانگی ئه‌یلولدا، عیراق رۆژانه‌ به‌ بری 84 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت ئاستی به‌رھه‌مھێنانی زیادكردوه‌ و رۆژانه‌ چوار ملیۆن و 139 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به‌رھه‌مھێناوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket