riklam

هەڵەبجە..فێستیڤاڵی هەنار بەڕێوەدەچێت

کوردستان 11:06 AM - 2021-10-14

حەوتەمین فیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەئامادەبوونی لێپرسراوانی حكومی ز حزبی و ژمارەیەكی زۆر لە چین و توێژە جیاوازەكان دەستی بەكارەكانی كرد.

ستار مەحمود بەڕێوبەری گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە لەمەراسمی كردنەوەی فێستڤاڵەكەدا رایگەیاند: بەرهەمی هەنارمان دەگاتە 30 هەزار تۆن و هەناری ناوچەكەش بوەتە براندێكی بازرگانی.

وتیشی :ئومێدمان دەخواست حكومەتی هەرێم بودجەیەكی تایبەت بۆ قەرەبووی وشكەساڵی دابین بكات و هاوكاری جوتیاران بێت كە ئەمساڵ بەهۆی وشكەساڵییەوە زەرەرمەندبوون.

هەر لەفێستیڤاڵەكەدا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە بەخێرهاتنی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوتنی حكومی و میوانەكانی كردو سوپاسی وەزارەتی كشتوكاڵ و رێكخراوەكان و كۆمپانیای ئەتڵەسی كردو رایگەیاند: ئەم فێستیڤاڵە رەهەندی ئابوری و كشتوكاڵی هەیە، ناوبانكێگ بۆ پارێزگاكە پەیدا دەكات، دەتوانین ئێمەش لەپاڵ هەڵەبجەدا ناوی هەناربهێنین.

وتیشی: پێشكەشكردنی كاری دەستی لە هەورامان لە شارەزوور رەهەندی كۆمەڵایەتی فێستیڤاڵەكەیە، دەخوازین ئەم فێستیڤاڵە بەردەوام بێت.

هاوكات حسێن حەمە كەریم وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ رایگەیاند: دەستخوشی لە رێكخەرانی ئەم فێستیڤاڵە دەكەین، لەمكاتەدا لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەنێوان هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم و عیراق كۆبوونەوە هەیە بۆ پێشانگای گەورەی  كشتوكاڵی، هاوكات فێستیڤاڵی هەنگوین هەیە ئەمانە هەمووی هەوڵە بۆ گەشەدان بە بەرهەمەكانمان.

وتیشی :دەمانەوێت گرنگی بۆ بازاڕە میللییەكان بدەین و دەمانەوێت بازاڕی میللی راستەوخۆ لەنێوان جوتیارو كڕیار دروست بكەین.

لە كۆتایشدا ئاماژەی بەوەكرد دەمانەوێت هەناردەی بەرهەم بۆ دەرەوە بكەین و هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم و عیراق دەمانەوێت كۆسپەكانی بەردەم هەناردەكردن لابەرین و بەجۆرێك كە باشترین بەرهەم هەناردە بكەین و لە كوالێتی بەرهەمەكانمان كەم نەكەنەوە.

PUKmedia فەرحان حەمەخان – هەڵەبجە 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket