riklam

كۆمیتەی دارەتوو میدیاكانی پارتی بەدرۆدەخاتەوە

کوردستان 01:32 PM - 2021-10-07

كۆمیتەی دارەتووی یەكێتی سەرجەم ئەو دەنگۆیانە بەدرۆدەخاتەوە كە گوایە كادیرو هەڤاڵانیان ریزەكانیان یەكێتیان جێهێشبێت، دەشڵێت: پارتی لەسنوری هەولێر بەهۆی خراپی دۆخی جەماوەرییەوە دەستیكردوە بەبڵاوكردنەوەی پروپاگەندە.

حەسەن رەمەزان لێپرسراوی پەیوەندییەكانی كۆمیتەی دارەتووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسنوری مەڵبەندی رێكخستنی هەولێری یەكێتی بە PUKmediaی راگەیاند: سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە گوایە كادرو هەڤاڵانی كۆمیتەی دارەتووو چوبنە ناو پارتی، ئەوەی هەیە تەنها سێ كەسە، كە لێپرسراوی پێشوی كۆمیتەی دارەتووە كە دوای دورخستنەوەی لەلێپرسراوێتی كۆمیتە لەگەڵ دوو برای چونەتە ناو پارتی، بەڵام جگە لەو سێ كەسە یەك كادیرو هەڤاڵی كۆمیتە نەچونەتە ناو پارتی و سەرجەمیان بەردەوامن لەپشتیوانیكردن و سەرخستنی هاوپەیمانی و كاندیدەكانی.

وتیشی: ئەو هەواڵانە تەنها بۆ چەواشەكارییە، ئەوەش بەهۆی ئەو دۆخەی پارتی لەسنوری هەولێر لەگەڵ نزیكبوونەوە لەهەڵبژاردن  تێیكەوتوەو ئاستی جەماوەری زۆر دابەزیوەو خەڵك متمانەیان پێی نەماوە، بەتایبەت كە خەڵك خزمەتگوزاری نیە.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا – هەولێر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket