riklam

رۆژە مێژووییەكە.. گەڕانەوەی تەرمی شكۆی نەتەوەیەك بۆ خاكی نیشتمان

کوردستان 09:57 AM - 2021-10-06

ئەمڕۆ 6ی 10ی 2021 چوار ساڵ بەسەر گەڕانەوەی تەرمی سەرۆك مام جەلال شكۆی نەتەوەیەك بۆ خاكی نیشتمانی تێدەپەڕێت كە لەكاتی گەڕانەوەیدا بۆ كوردستان لەنێو ئاپۆڕایەكی بێ وێنەی مێژووی جەماوەری خەڵكی كوردستاندا لەدەباشان بەخاك سپێردرا. 

دوای ئەوەی رۆژی 3ی 10ی 2017 سەرۆك مام جەلال لەنەخۆشخانەیەكی وڵاتی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كردو هەواڵی كۆچەكەشی بووە سەردڕێی میدیا جیهانییەكان، دواتر بەرەبەیانی 6ی 10ی 2017 تەرمی سەرۆك مام جەلال لەڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەیشتەوە خاكی نیشتمان و لەمەراسیمێكی كۆماریدا بەئامادەبوونی سەرۆك كۆمارو لێپرسراوانی باڵای عیراق و هەرێم و نوێنەری باڵای وڵاتان   پێشوازی لەتەرمەكەی كرا.

6ی 10ی 2017 كە بەرۆژی مێژووی دادەنرێت، تەرمی سەرۆك مام جەلال لەفڕۆكەخانیە سلێمانییەوە بەناو ئاپۆڕای جەماوەری خەڵكی كوردستاندا بەشاقامی سالمدا بەرەو مزگەوتی گەورەی سلێمانی بەڕێكراو دوای نوێژ لەسەركردنی لەمزگەوتی گەورەی سلێمانی بەناو ئاپۆڕای جەماوەردا بەرەو دوا مەنزڵگەی لەدەباشان بەڕێكراو ئێوارەكەی لەناو شین و ماتەمینی گشتیدا بەخاكسپێردرا.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket