riklam

فه‌ره‌نسا هاوكاری قه‌زای دوكان ده‌كات

کوردستان 05:58 PM - 2021-09-23

سیروان سه‌رحه‌د قایمقامی قه‌زانی دوكان به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند:ئه‌مڕۆ له‌دیوانی قائمقامیه‌تی قه‌زای دوكان پێشوازیمان كرد له‌ كونسۆڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا له‌هه‌رێمی كوردستان و دواتریش كۆتاییمان هێنا به‌خولی ڕاهێنانی تیمی مه‌له‌وانی دوكان كه‌ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ له‌ژێر چاودێری فه‌ره‌نسیه‌كان له‌قه‌زای دوكان خولێك بۆ تیمه‌كانی مه‌له‌وانی عێراق كراوه‌ته‌وه‌ و پارێزگای سلێمانیش له‌ڕێگه‌ی تیمی مه‌له‌وانی دوكان كه‌ سه‌ر به‌ به‌رگری و شارستانی دوكانن به‌شداربوون.

وتیشی: خوله‌كه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمی خنكاوانی ژێر ئاوه‌و ڕزگار كردنی هاوڵاتی له‌ئاوداو پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بۆمبی ژێر ئاو، چه‌ندین وانه‌ی دیكه‌.

قایمقامی قه‌زای دوكان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ چه‌ندین پێداویستی جۆراوجۆری پێشكه‌وتوویان بۆ تیمی مه‌له‌وانی دوكان دابین كردوه‌ كه‌ جێگه‌ی ده‌ست خۆشیه‌و هاوكات داواشمان لێكردون به‌رده‌وامبن له‌خزمه‌ت كردنی قه‌زای دوكان به‌تایبه‌تی له‌بواری ڕۆشبیری چونكه‌ ناوه‌ندێكی ڕۆشنبیریمان كردۆته‌وه‌ پێداویستی زۆرمان ده‌وێت، لای خۆشیانه‌وه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كان ئاماده‌كاریان ده‌ربڕیوه‌ كه‌ به‌رده‌وام بن له‌وجۆره‌ چالاكیانه‌ له‌قه‌زای دوكان.
PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د – دوكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket