riklam

سەرکردایەتیەکی یەکێتی:سلێمانی بۆ دڵسۆزانی پێگەیە

کوردستان 07:35 PM - 2021-09-20

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەرنامەیەکی رادیۆدا رایدەگەیەنێت: خەڵكی سلێمانی حوكمی هەر كەس و لایەنێكی قبوڵ بێت بەهیچ شێوەیەك پارتی دیموكراتی كوردستانی قبوڵ نییەو هەموان دەزانین پارتی بێ منەتە لەدەنگدەرانی و بە تەزویر کاری خۆی ئەکات.

میقداد شێخ بەهادین ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی سەعات 12ی ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان ڕایگەیاند: دەمێكە حوكمی پارتی تاقیكراوەتەوە بۆیە خەڵكی سلێمانی حوكمی هەر كەس و لایەنێكی قبوڵ بێت بەهیچ شێوەیەك پارتی دیموكراتی كوردستانی قبوڵ نییە و سلێمانی پارتییان ئیزن یاوە.

وتیشی: بە هیچ شێوەیەك لە سنووری سلێمانی پارتی نەدەبێتە خاوەنی هێز و نە دەبێتە ژمارەیەكی زۆری لایەنگر و دەنگدەریش.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سنوری دەربەندیخان و چەندین ناحیە و قەزای تریش یەکێتیی شەهیدی داوەو هەموو کات پشتیوانی یەکێتی و لیستی هاوپەیمانی دەبن و هەموان ئەوە دەزانن کە یەکێتی خاوەنی راستەقینەی ئەم نیشتمانەیەو ئەگەر هاوپەیمانی دەنگی تەواو بەدەست نەهێنێت دەبێت خەڵک چاوەڕوانی بڕینی مووچە و هەموو جۆرە قەیرانێک بکاتەوەو گەنجەکانمان بۆ ژیان و بژێوی روو لە ولاتانی ئەوروپا بکەن .

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی وتیشی: پارتی بۆ دەنگدان پارە بە خەڵک دەدات و دەشبێت رەسمی کارتی دەنگدانەکەیان بۆ بەرنەوە هەتا بتوانن سودمەند بن، ئەگەرنا بەهەموو شێوەیەک بێ منەتن لە خەڵک و دەنگدەرانیان و هەتا ئێستاش هەر بە تەزویر لە پێش یەکێتییەوە بون.

 

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket